
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر، جلیقه زه‌رده‌كان بۆ ٥٤مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له شاری پاریس و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی فه‌ڕانسه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جلیقه زه‌رده‌كان له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه وێڕای ده‌ربڕینی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن”، پشتیوانیان له بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ئاستی جیهان له‌وانه، خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، عێراق، لوبنان و شیلی كرد. جلیقه زه‌رده‌كان له شاری پاریس له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی گه‌وره كه له‌سه‌ریان نووسرابوو، “گه‌لانی فه‌ڕانسه، ئێران، عێراق، لوبنان و شیلی یه‌كگرتووانه كۆتایی به نێئۆلیبرالیسم بێنن”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو. هه‌روه‌ها له‌م خۆپیشاندانه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا وێڕای باس كردن له بارودۆخی ئێران، داوا له جلیقه زه‌رده‌كان كراوه كه ڕێكخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ته‌حریم كه‌ن. شایانی باسه، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه جلیقه زه‌رده‌كان له‌ئاست ڕووداوه‌كانی ئێران كاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران ئێعلامی هاوپشتی ده‌كه‌ن. پێشتریش جلیقه زه‌رده‌كان خوازیاری ئازادكردانی به‌ندكراوانی سیاسیی له ئێران ببوون.
