وتاری ڕۆژ – کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران

زەوی لە چنگی قازانجپەرستیی سەرمایەداران و بێتوانایی دەسەڵاتداراندا
گۆی زەوی، وەک تاکە پەناگەی ناسراوی ئێمە لە پانتاییی بێپایانی گەردووندا، ئەمڕۆ تووشی قەیرانێکی بێوێنە و قووڵ بووەتەوە. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، توانەوەی سەهۆڵبەندانی جەمسەرەکان، وشکەساڵییە کارەساتبارەکان، پیسبوونی بەربڵاوی ئاو و خاک و لەناوچوونی فرەچەشنیژینگەیی، هەموویان نیشانەی نەخۆشینێکی درێژخایەنن کە ژیانیان لەسەر ئەم هەسارەیە خستووەتە مەترسییەوە. لە ئاوا دۆخێکدا، پێنجی ژوئەن بەرامبەر بە ١٥ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانیی ژینگە، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرنگیی خۆی نیشان دەدات. ئەم ڕۆژە یادکردنەوەیەکی ساڵانەیە بۆ هەڵسەنگاندنی کارکردی مرۆڤ بەرامبەر بە ماڵەی هاوبەشمان و بانگەوازێکی جیهانییە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە.

لە ساڵی ١٩٧٢دا، کاتێک کاریگەرییە تێکدەرەکانی پیشەسازیبوون لەسەر سیمای سروشت هەرچی زیاتر خۆی نیشاندا، نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە کۆنفرانسێکی مێژووییدا لەژێر ناوی “مرۆڤ و ژینگە” لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆبوونەوە. دەرەنجامی ئەم کۆنفرانسە، بریتی بوو لە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، کە پێنجی ژوئەنی وەک “ڕۆژی جیهانیی ژینگە” دیاری کرد. ئامانجی سەرەکی لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە، بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی وشیاریی گشتی سەبارەت بە گرنگیی پاراستنی سروشت، هاندانی کۆمەڵگەکان بۆ بەشداریی چالاک،ل و هاندانی حکومەتەکان بۆ گرتنەبەری سیاستگەلێکی بەردەوام و هاوتەریب لەگەڵ تەندروستیی هەسارەکە. بەهرەمەندبوون لە ژینگەیەکی تەندروست، مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤە، مافێکی کە ئەمڕۆ، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج دەیە، هێشتا لەلایەن زلهێزە ئابووری و سیاسییەکانەوە پێشێل دەکرێت.

ڕۆژی جیهانیی ژینگە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی وەبەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە سروشت تەنیا سەرچاوەی دابینکردنی هەوا، ئاو و خۆراکی ئێمە نییە، بەڵکوو سیستەمێکی ئاڵۆز و لێکگرێدراوە کە بەردەوامبوونی، زامنی مانەوەی خۆمانە. ئەم ڕۆژە، هاواری ناڕەزایەتییە دژی تێکدانی بێبەزەییانەی دارستانەکان، پیسبوونی ئۆقیانووسەکان، و ژەهراویکردنی ئەو هەوایەی کە هەڵیدەمژین، ناڕەزایەتییەکی کە بە تێپەڕبوونی کات و توندبوونی قەیرانەکان، بەرزتر و ڕوونتر بووەتەوە.

دەرک کردن بە سەرچاوەکانی ئەو قەیرانە ژینگەییەی ئێستا، بەبێ شیکردنەوەی پێوەندییە بەرهەمهێنەرە باوەکانی جیهان، مەحاڵە. سیستەمی سەرمایەداری، بەپێی لۆژیکی زاتیی خۆی واتە “بەرزکردنەوەی قازانج لە کورتترین کاتدا”، سروشت نە وەک بەستێنێکی گرینگ بۆ مانەوە، بەڵکوو وەک سەرچاوەیەکی بێپایان و خۆڕایی بۆ دەرهێنان و بەدەستهێنانی قازانج دەبینێت. ئەم تێڕوانینە ئامرازییە، دەرەنجامی وێرانکەری بەدوای خۆیدا هێناوە:

کۆمپانیا زەبەلاحەکان بۆ بەردەوامبوونی ڕەوڕەوەی قازانجی خۆیان، پێویستیی درۆینە دەخوڵقێنن و بە ڕیکلامی بەربڵاو، بەکاربەران هان دەدەن بۆ کڕینی زیاتر لە پێویستی ئەو کاڵایانەی کە زۆربەی کات تەمەنێکی بەکارهێنانی کورتیان هەیە. ئەو کۆگا زبڵ و خاشاکانەی، بەتایبەت پلاستیک، کە ئۆقیانووسەکان و وشکانییان پیس کردووە، هێمای دیاری ئەم ڕەوتە ناتەندروستەن.

دارستانەکانی ئامازۆن، کە بە “سییەکانی زەوی” بەناوبانگن، لەژێر تیغی مشاری کۆمپانیاکانی داربڕین و ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەست بەمەبەستی دروستکردنی زەوی کشتوکاڵیی پیشەسازیی، ڕۆژ بە ڕۆژ بچووکتر دەبنەوە. دەرهێنانی زیاتر لە پێویستی ماددە کانزاییەکان، پیسبوونی ئاوەکان بەهۆی پاشماوە پیشەسازییەکان و بڵاوبوونەوەی قەبارەیەکی گەورە لە گازە گوڵخانەییەکان لەلایەن کارگەکانەوە، سەرجەمیان لە پێناو قازانجی کۆمپانیا زەبەلاحەکاندایە.

ئەگەرچی ڕێککەوتننامەکانی وەک “ڕێککەوتننامەی پاریس” بۆ کەمکردنەوەی گازە گوڵخانەییەکان لەلایەن حکومەتەکانەوە واژۆ دەکرێت، بەڵام لە بەکردەوە، ململانێی زاتیی سیستەمی سەرمایەداری و لۆبیی بەهێزی پیشەسازیی سووتەمەنییە بەردینەکان واتە (فۆسیلی)، ئەم بەڵێنانەیان کردووەتە پارچە کاغەزێکی بێبایەخ و ڕێگرن لە هەر جۆرە هەنگاوێکی جیدی و هەماهەنگی جیهانی.

بەپێی ئامارەکان، ساڵانە زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەست دەدەن و لە هەر ١٠ کەس، ٩ کەس لە هەوای پیسدا هەناسە دەدەن. ئەم ئامارە ترسناکە، بەرهەمی ڕاستەوخۆی تەماح و چاوچنۆکیی بێپایانی سیستەمێکە کە تەندروستیی مرۆڤ و سروشت دەکاتە قوربانیی کەڵەکەکردنی سەرمایە.

کارەساتی ژینگە لە ئێران ڕەهەندی جۆراوجۆر و بە گەلێک قووڵتری هەیە. لێرەدا، جیا لە لۆژیکی قازانجپەرستی، بێتوانایی، گەندەڵیی سیستماتیک و تێڕوانینی ئەمنییەتی دەسەڵات، دەستیان داوەتە دەستی یەک بۆ ئەوەی ئێران بخەنە سەرووی ڕیزبەندییە جیهانییەکانی تێکدانی ژینگە.

جێبەجێکردنی گەڵاڵەکانی گەشەپێدانی پێنج ساڵە بەبێ لێکۆڵینەوەی زانستی، دروستکردنی زیاتر لە پێویست و نازانستیانەی بەنداو لەلایەن دامەزراوە سەربازییەکانی وەک سپای پاسداران و گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکان، زیانێکی گەورە و لە قەرەبوونەهاتووی بە جەستەی سەرچاوە ئاوییەکانی وڵات گەیاندووە. دەریاچەی ورمێ کە ڕۆژێک بە گەوهەری شینی ئێران دەناسرا، ئەمڕۆ بووەتە هێمای مەرگی لەسەرخۆی زۆنگاوەکانی وڵات. ڕۆچوونی زەویی دەشتەکان بەهۆی دەرهێنانی بێبەزەییانەی ئاوە ژێرزەوییەکان، ئێرانی لەگەڵ قەیرانێکی گەورەی ئاو بەرەوڕوو کردووەتەوە.

ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی زاگرۆس و باکووری وڵات، کە زۆربەی کات لەگەڵ بێدەربەستی و کەمتەرخەمی ناوەندە بەرپرسەکان ڕووبەڕوو دەبنەوە، پۆششی ڕووەکییان بەرەو لەناوچوون بردووە. ئێران گەیشتووەتە پلەی یەکەم لە بواری سووان و تێکچوونی خاک لە جیهاندا و ساڵانە ملیاردها تۆن لە خاکی بەپیتی خۆی لەدەست دەدات کە دەرەنجامەکەی بریتییە لە بە بیابانبوونی بەربڵاو، بە شێوەیەکی کە دەوترێت لە هەر خولەکێکدا، ٣٠ مەتری چوارگۆشەی دیکە لە خاکی ئێران دەبێتە بیابان.

بەگوێرەی دانپێدانی خودی بەرپرسانی ڕژێم، پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی قۆرغکراو و بێ کوالێتی، سەرچاوەی بەشێکی گەورە لە پیسکەرە کوشندەکانە لە شارە گەورەکان، کە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو خانەکانی لەشی هاووڵاتیانەوە. زیانی ئابووریی سەرچاوەگرتوو لە بێباخی بە ژینگە، ساڵانە بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێندرێت، کە لە گیرفانی خەڵک دەدرێت.

تراژیدیای گەورەتر ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە جیاتی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە، دەست دەکات بە سەرکوتی ئەو کەسانەی کە هەوڵی پاراستنی ئەم ئاو و خاکە دەدەن. دەیان چالاکی ژینگەپارێز بە تۆمەتی بێبنەمای وەک “سیخوڕی” و “هەوڵدان لەدژی ئاسایشی نیشتمانی” دەستگیر، ئەشکەنجە و تەنانەت کوژراون. مەرگی دڵتەزێنی کاوس سەیدئیمامی لە زینداندا و گیانلەدەستدانی شەریف باجوەر و هاوڕێکانی لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی مەریوان، نیشاندەری تێڕوانینی ئەمنییەتی ڕژێمە بۆ دڵسۆزانی سروشت. لە ئاوا دۆخێکدا، دیاریکردنی “هەفتەی پاراستنی ژینگە” لەلایەن ئەم ڕژێمەوە، تەنزێکی تاڵ و ڕیاکارانەیە.

لە بەرامبەر ئەم تێکدانە بەربڵاوە حکومی و سیستماتیکەدا، ڕەنگە ڕۆڵی تاکەکەسی بچووک بێتە بەرچاو، بەڵام نابێت هێزی هەوڵ و تێکۆشانە بە کۆمەڵەکان بە کەم سەیر بکرێت. پاراستنی ژینگە تەنیا ئەرکی حکومەتەکان یان ڕێکخراوەکان نییە، بەڵکوو بەرپرسیارێتییەکی گشتییە. هەر یەک لە ئێمە دەتوانین بە گۆڕانکاریی هۆشمندانە لە شێوازی ژیانی خۆماندا، ببینە بەشێک لە چەسەرەسەر:

کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیکی یەکجاربەکارهاتوو، دەستپێوەگرتن لە بەکارهێنانی ئاو و کارەبا، و خۆبواردن لە کڕینی کاڵای ناپێویست، یەکەم و گرنگترین هەنگاوە.

بەکارهێنانی ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی، دووچەرخە و جیاکردنەوەی زبڵ خاشاک لە سەرچاوەکانەوە، کاریگەریی بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی شوێنپێی ئیکۆلۆژیی ئێمە.

نەمامچاندن، بەشداری لە بەرنامەکانی پاککردنەوەی سروشت و لە هەمووی گرنگتر، پەروەردەکردنی منداڵان و نەوەکانی داهاتوو لەسەر گرنگیدان بە سروشت، کولتوورێکی بەردەوام بۆ پاراستنی زەوی دەخوڵقێنێت.

هاوکات لەگەڵ هەوڵە تاکەکەسییەکاندا، ئەرکی ئێمە وەک هاووڵاتی، بریتییە لە خستنەژێر پرسیاری سیاسەتە دژە ژینگەیییەکان و پشتگیریکردن لەو چالاکوان و ڕێکخراوە مەدەنیانەی کە بوێرانە لەپێناو پاراستنی ئەم میراتە هاوبەشەدا خەبات دەکەن.

نوشته زەوی لە چنگی قازانجپەرستیی سەرمایەداران و بێتوانایی دەسەڵاتداراندا اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

کوردستان دوێنێ و ئەمرۆ و سبەی
پوختە و کورتکراوەی ووتەکانی هاورێ ئیبراهیم عەلیزاده لە کۆبونەوەی

پێشمەرگە و ئەندامانی کۆمەڵە، رێکەوتی سێشەممە ١٢ ی جۆزەردان

هاوڕێیانی ئازیز،

خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرە، لەم کۆبوونەوە گرنگەدا، پێکەوەین. کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێمە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە، ئێران و بزووتنەوەی ئێمەش قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە گۆڕانکارییان تێپەڕاندووە و بەرەو ئایندەیەکی پڕ لە ئەرک و دەرفەت هەنگاو دەنێین. ئامانجم لەم کۆبوونەوەیەدا شیکردنەوەی دۆخی ئێستا، خستنەڕووی هەڵوێستەکانی کۆمەڵە، و دیاریکردنی ئەرکەکانی قۆناغی داهاتوومانە.

دوای شەڕ؛ بارودۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟

هاوڕێیان، با لە خاڵێکی سەرەکییەوە دەست پێ بکەین: ئەو شەڕەی کە ناوچەکەی هەژاند، براوەی ڕەهای نەبوو. بەڵگەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە هەر سێ لایەنی سەرەکیی ململانێکە، واتە ئەمریکا، ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرکەوتنێکی ئەوتۆیان بەدەست نەهێناوە کە چاوەڕێیان دەکرد. هەر بۆیەش خواستی ئەوەیان هەیە کە بچنە قۆناغێکی نوێی ململانێوە کە ڕەنگە زیاتر سیاسی بێت تا سەربازی.

ئیسرائیل: بانگەشەی لەناوبردنی حەماسی دەکرد، بەڵام لەمەدا سەرکەوتوو نەبوو و تەنها منداڵ و پیر و گەنجی کوشت و ڕق و نەفرەتێکی نێونەتەویی بێوێنەی بۆ خۆی کڕی. ڕەوتی دواکەوتووی حەماس هێشتا چالاکە. نەیتوانی حیزبوڵڵای لوبنان چەک بکات و گرنگتر لە هەمووی، نەیتوانی کۆماری ئیسلامی بڕوخێنێت.

ئەمریکا: وەک زلهێزێک، نەیتوانی سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەدەست بهێنێت کە هەژموونی خۆی پێ نمایش بکات. گۆڕەپانەکە بۆ ئەمریکا هێشتا پڕە لە کێبڕکێ و نائارامی.

کۆماری ئیسلامی: گەورەترین ئامانجی کە هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکان بوو، بەدی نەهات. سیاسەتی “فشاری زۆرینە“ی ئەمریکا هەر بەردەوامە. وێرانکارییەکانی شەڕ بە ئاسانی قەرەبوو ناکرێنەوە و پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووری بۆ ساڵی داهاتوو بگاتە نزمتر لە ٨، تاکە دەستکەوتی ڕژێم ئەوە بوو کە توانی ڕێگری لە ڕووخان و داڕمانی خۆی بکات.

ئەم دۆخە، هەموو لایەنەکان ناچار دەکات کە بەرەو جۆرێک لە سازان و ڕێککەوتن هەنگاو بنێن، لەگەڵ ئەوەی کەمێک قورسایی تەرازووەکە بە قازانجی ئەمریکا بشکێتەوە. ئەمە پێشبینیی ئێمەیە. بەڵام وەک دەزانن، لە سیاسەتدا دەبێت هەمیشە جێگەیەکیش بۆ ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان دابنێین.

بارودۆخی ناوخۆی ئێران؛ قەیرانێکی قوڵ و فرەڕەهەند

هاوڕێیان، ئەگەر لە پشت مێزی دانوستانەکانەوە ململانێکان بەرەو سازان بڕۆن، لە ناوخۆی وڵاتدا قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە. باری ئابووری و گوزەرانی خەڵک گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار کە ئەم خەڵکه چیتر بەرگە ناگرێت. سیستمی بەڕێوەبردن نەک هەر گەندەڵە، بەڵکو بە تەواوی ناکارامەیە.

با وەهممان نەبێت، تەنانەت ئەگەر پارەش بگاتە دەستی ڕژێم، چارەنووسی دیارە: یان دیسانەوە خەرجی دامەزراوە سەربازی و سەرکوتکەرەکانی دەکرێت، یان بیرۆکراسیی ئێران زیاتر لە گەندەڵیدا نوقم دەکات. لەم نێوەندەدا هیچ شتێک پشکی خەڵک و گوزەرانیان نابێت. ئەم دۆخە، بزوێنەری سەرەکیی ناڕەزایەتییەکانی داهاتوو دەبێت.

دۆخی ئێمە لە هەرێمی کوردستان؛ قۆناغی هاوپشتی، زیرەکی و لێهاتوویی سیاسی

سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵە لێرە لە هەرێمی کوردستان، کە بەشێکە لە تەشکیلاتی ئێمە، ڕاستە مەترسییەکان هێشتا هەر ماون، بەڵام دەتوانم بڵێم دۆخەکە لە ڕووی ئەمنییەوە مەترسیدارتر نەبووە، بەڵکو ئاڵۆزتر بووە. ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە. پێویستە ئێمە لەناو ئەم ئاڵۆزییەدا ڕێگای خۆمان بدۆزینەوە. ئێمە لە لێواری مەلەوانگەکەدا ڕانەوەستاوین، بەڵکو ئێستا لە قوڵاییی مەلەوانگەی سیاسەتداین. لەم قوڵاییەدا، تەنها مەلەوانە کارامە و لێهاتووەکان دەتوانن خۆیان ڕابگرن و بەرەو پێشەوە بڕۆن. چیتر سادەئەندێشی و دروشمی بێکردار جێگەی نابێتەوە. ئەم قۆناغە، قۆناغی زیرەکیی سیاسی، نەرمونیانیی تاکتیکی و خوێندنەوەی وردی هاوکێشەکانە.

کۆمەڵە و دەرفەتە نوێیەکان؛ جیاوازیی نێوان ئێمە و ئەوان

هاوڕێیانی ئازیز،

مایەی شانازییە کە بڵێم ڕەوتی ئێمە بەهۆی هەڵوێستە سیاسییە واقیعبینانەکانییەوە، مەقبولیەتێکی کۆمەڵایەتیی بەرچاوی بەدەستهێناوە و ئەم مقبولییەتە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. لە کاتێکدا کە هەندێک گرووپ چاویان بڕیبووە شەڕ و یارمەتیی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێمە جەختمان لەسەر سیاسەتێکی سەربەخۆ دەکردەوە. ئێمە ئەزموونی وڵاتانی دەوروبەر و ئەو کارەساتانەی لێی کەوتبووەوە، بیر خەڵکمان هێنایەوە. ئێمە ئەزموونی خودی نەتەوەی کوردمان لە ئەنجامی سیاسەتە دەسەڵاتخواز و فراوانخوازەکاندا بیر هێنایەوە. ئێمە بە خەڵکمان وت کە نابێت چاوەڕوانی سەرکەوتنێکی ئاسان و خێرا بن، شتێکی وا ڕوونادات. تەنها ئەوەی بە هێزی هۆشیاری، ڕێکخستن و ڕابەرایەتیی خۆیان بەدەستی بهێنن، بەردەوام و بەرهەمدار دەبێت.

با بەراوردێکی خێرا بکەین: ئەوانەی هیوایان بە هێرشی دەرەکی بەستبوو، نەک هەر نەیانتوانی دەستکەوتێک بەدەست بهێنن، بەڵکو شەرعییەتی خۆشیان لەبەرچاوی خەڵکدا لەدەستدا. ئێستا کە شەڕ وەستاوە و گەرد و تۆزەکە نیشتووەتەوە، خەڵک دەپرسن: “کێ دەیوت دڵ بە ئەنجامی شەڕ مەبەستن، شەڕ خزمەت بە مانەوەی ڕژێم دەکات؟ کێ دژی وێرانکردنی ژێرخانەکان بوو کە دووکەڵەکەی ڕاستەوخۆ دەچووە چاوی خەڵکەوە و ئەنجامەکەی سەختترکردنی ژیانی خەڵکە؟” وەڵامەکە ڕوونە.

ئەم هەڵوێستە ڕاست و بنەماییەی ئێمە، دەرفەتی نوێی بۆ گەشەکردنمان لە نێو دڵی خەباتی کۆمەڵایەتیی ناوخۆی وڵاتدا ڕەخساندووە. ئێمە وەک هێزێک دەبینرێین کە چارەنووسی خۆی و خەڵکەکەی بە سیاسەتە فراوانخواز و دەسەڵاتخوازەکانی ئەم و ئەو گرێ نەداوە. ئەمە سەرمایەیەکی گەورەیە و دەبێت بیپارێزین و گەشەی پێ بدەین.

ئایندەی ئۆپۆزیسیۆن؛ قەیران لە دەرەوە و هیوا لە ناوخۆ

بارودۆخی نوێ، زۆربەی ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات تووشی قەیرانێکی قووڵ دەکات. ئەو لایەنانەی کە هەموو ستراتیژی خۆیان لەسەر بنەمای “گۆڕانکاری لە ڕێگەی فشاری دەرەکییەوە” بنیات نابوو، ئێستا گەیشتوونەتە خاڵی سفر. ئەم ڕەوتە لە نێو تەیفە جیاوازەکانی ئۆپۆزیسیۆندا، ئەوانەی ئاسۆی سیاسیی خۆیان ون کردووە، دەبێتە هۆی هەڵوەرینی پێشبینیکراو.

بەڵام لە ناوخۆی وڵاتدا، دۆخەکە جیاوازە. ڕەنگە بۆ ماوەیەک سستی و بێدەنگییەک هەبێت، بەڵام ئەمە کاتییە و تێدەپەڕێت. برینەکانی ئەم کۆمەڵگەیە ئەوەندە قووڵن کە ناتوانن بۆ هەمیشە سارێژ نەبن. بەڵام ئەمجارە، کاتێک برینەکان دەکولێنەوە، کۆمەڵگە وانەی لە ڕابردوو وەرگرتووە. خەڵک تێگەیشتوون کە ڕزگاری نە بە هیوابەستن بە شەڕی ١٢ ڕۆژە و ٤٠ ڕۆژە بەدەست دێت، و نە بە جووڵەی هەستبزوێن، خۆبەخۆ و بێ پلان. خەبات لەمەودوا ڕەوتێکی سروشتیتر، قووڵتر و پڕ دەستکەوتتر بەخۆیەوە دەبینێت. ئەرکی ئێمەیە کە لەم ڕەوتەدا پێشەنگ و ڕێکخەر بین.

بنەماکانی سیاسەتی ئێمە لە هەرێمی کوردستان؛ نەخشەڕێگای تشکیلاتی

هاوڕێیان، بۆ ئەوەی بتوانین لەم قۆناغە ئاڵۆزەدا بە سەرکەوتوویی کار بکەین، دەبێت سیاسەتی تەشکیلاتی ئاشکرامان لێرە لە هەرێمی کوردستان، لەسەر چەند بنەمایەکی پتەو دابمەزرێنین. من پێشتریش لەم بارەیەوە قسەم کردووە. لێرەدا پێنج بنەمای سەرەکی دەخەمەڕوو کە وەک نەخشەڕێگایەک بۆ کارەکانمان دادەنرێن:

بنەمای یەکەم: هەرێمی کوردستان پشتە–بەرەی چەکداریی ئێمە نییە. دەبێت ئەمە بۆ هەموو لایەک ڕوون بێت. ئێمە هەرێمی کوردستان وەک پشتە–بەرەی خەباتی چەکداری لە دژی کۆماری ئیسلامی سەیر ناکەین. ئەمە بنەمای پەیوەندیی ئێمەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و دەبێت بە وردی بیپارێزین. باسی پێگەی خەباتی چەکدارانە و مافی بەرگریی ڕەوا و ئەوەی کە لە چ کات و شوێن و هەلومەرجێکدا دەست بۆ چەک دەبەین یان نایبەین، یان چەک چ ڕۆڵێکی لە بەرگری لە دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی جەماوەریدا هەیە، پەیوەندیی بە پێگەی تەشکیلاتی ئاشکرای ئێمەوە نییە لە هەرێمی کوردستاندا.

بنەمای دووەم: چالاکییە ئەساسیەکانمان سنووری جوگرافی ناناسن. ئەرکە بنەڕەتییەکانی ڕێکخراوی ئێمە نابێت بە هیچ سنوورێکی جوگرافییەوە ببەسترێنەوە. ئەگەر لە شوێنێکدا دەرگایەک داخرا، دەبێت دەیان پەنجەرەی تر بکەینەوە. توانای خۆگونجاندنی تشکیلاتی ئێمە دەبێت ئەوەندە بەهێز بێت کە بتوانین لە هەر بارودۆخێکدا درێژە بە ئەرکە سەرەکییەکانمان بدەین.

بنەمای سێیەم: خۆبەخشانە پێشوازی لە هیچ سنووردارکردنێک ناکەین. ئەمە بنەمایەکی زۆر گرنگە. ئێمە نە بە شێوازێکی سست و تەسلیمکارانە ملکەچی فشارەکان دەبین، و نە بە شێوازێکی سەرکێشانە خۆمان دەخەینە بەر گرژیی ناپێویست. هەوڵ دەدەین بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی هەرێم، زۆرترین کەڵک لە هەموو توانست و دەرفەتە بەردەستەکان وەربگرین.

بنەمای چوارەم: پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا، سەرەکیترین سەرمایەی ئێمەیە. ئێمە دەبێت پەیوەندیی خۆمان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین. بەڵام لەوەش گرنگتر، دەبێت ئاگاداری ئەو ڕاستییە بین کە هەزاران کرێکاری کورد لە کوردستانی ئێرانەوە بۆ کار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. ئەم بەشە لە خەڵکی ئێمە، پردێکی زیندوون لە نێوان ئێمە و جەماوەری کرێکار لە کوردستانی ئێراندا. بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەم کرێکارانە، هەم ئەرکێکی ڕێکخراوەییە و هەم دەرفەتێکی لەڕادەبەدەر گرنگە کە نابێت لێی غافڵ بین.

بنەمای پێنجەم: ئاسایش و دابینکردنی ژیانی هاوڕێیان، لە پێشینەی هەموو شتێکدایە. با دووپاتی بکەمەوە: هیچ ئامانجێک گرنگتر نییە لە ئاسایش و دابینکردنی ژیانی هاوڕێیانی تشکیلاتی و ئەو کەسانەی کە لەژێر چاودێریی کۆمەڵەدان. ئەمە بەڵێنێکی نەگۆڕە. ئێمە پێداویستییەکانی ئەم ئاسایشە دابین دەکەین و ڕێگە نادەین هەلومەرجی نوێ هیچ جۆرە هەستێکی نائارامی و نیگەرانی لەم ڕووەوە لەناو هاوڕێکانماندا دروست بکات. بەڵام ڕوونە کە کارێکی وا گرنگ دەتوانین بە بەهێزکردنی هاوپشتیی هاوڕێیانە و هەستی بەرپرسیارێتیی بەکۆمەڵ بە سەربڵندییەوە بە ئەنجامی بگەینین.

هاوڕێیانی ئازیز،

قۆناغی داهاتوو، قۆناغی کاری ورد، ڕێکخستنی جەماوەری، و ووشیاری سیاسییە. ئێمە وەک حیزبێک کە لەناو دڵی گۆڕانکارییەکانەوە هەڵوێستی دروستی گرتەبەر، ئێستا لە پێگەیەکی باشدایین بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی مێژوویی ببینین. با ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە، با پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خەڵکدا پتەوتر بکەین، با تەشکیلاتەکانمان فراوانتر بکەین، و با بە هیوایەکی شۆڕشگێڕانە و چاوێکی واقیعبینانەوە، خۆمان بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە بێ گومان لە ڕێگادایە، ئامادە بکەین.

هەر بژین و سەرکەوتوو بن

نوشته کوردستان دوێنێ و ئەمرۆ و سبەی اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

ئەوگیانانەی کە فەرامۆش ناکرێن، ساڵیادی لە سێدارە دانی ٥٩ لاوی مەهاباد
دوازدەی جۆزەردانی ١٣٦٢. سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژە، خەڵکی مەهاباد لەگەڵ ڕاگەیەندراوێک بەرەوڕوو بوونەوە کە لەلایەن فەرمانداریی شارەوە لە شەقامەکاندا بڵاو کرابووەوە. لیستێک لە ناوی پەنجاو و نۆ کەس. ناوی پەنجا و نۆ لاو و تازەلاوی کە لەسێدارە درابوون. هەمان ئەو کەسانەی کە چەند مانگ پێشتر لە سەر شەقامەکان ڕفێندرابوون. هەمان ئەو لاوانەی کە بنەماڵەکانیان نەیاندەزانی لە کوێن و ئێستاش نازانن لە کوێ بەخاکسپێردراون.

مەسەلەکە لە خاکەلێوە و گوڵانی ١٣٦٢ەوە دەستی پێکردبوو. هێزەکانی ڕژێم لە شەقامەکانی مەهاباددا بە دوای قوربانیدا دەگەڕان، هەڵبەت نە بەهۆی تاوانێکی دیاریکراو و نە لەسەر بنەمای مەلەفێکی یاسایی ڕێکخراو، بەڵکوو ئەو لاوانەی کە لە ماڵ دەهاتنە دەرەوە، لە سەر کۆڵانەکان، لە بازاڕ و لە ڕێگای قوتابخانەدا دەستبەسەر دەکران. زۆربەیان هێشتا تەمەنیان نەگەیشتبووە هەژدە ساڵ. چەند کەسێکیان قوتابیی ئامادەیی بوون، یەکێکیان قوتابیی پۆلی دووی ئامادەیی ئیبن‌سینای مەهاباد بوو.

تۆمەت؟ وابەستەیی و لایەنگریی لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان. تۆمەتێکی کە نە لە دادگا سەلمێندرا و نە هیچ پارێزەرێکیش بۆ ڕەتکردنەوەی ئامادە بوو. دادگاییکردنێکی چەند خولەکی لە “دادگای شۆڕش“ی تەورێز و دواتریش دەرکردنی حوکمی مەرگ.

بۆ تێگەیشتن لەوەی کە لەو ڕۆژەدا ڕووی دا، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ حەفتەکانی پێشووتر. محەممەد بروجێردی، فەرماندەی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکانی سپای پاسداران و داڕێژەری گەڵاڵەی شەڕ لەدژی هێزی پێشمەرگە لە ڕۆژاوای وڵات، کوژرابوو. مەرگی ناوبراو گورزێکی قورس بوو بۆ ڕژێم. میرحسێن موسەوی سەرۆک وەزیری ئەوکات، هاشمی ڕەفسەنجانی و موحسین ڕەفیقدووست وەزیری ئەوکاتی سپا، یەک لە دوای یەک هێرشیان کردە سەر حیزبە کوردستانییەکان و داوای توندترین کاردانەوەیان کرد. ڕژێمێکی کە لە مەیدانی شەڕدا گورزی بەرکەوتبوو، بڕیاری دا ڕق و تووڕەیی خۆی بە سەر خەڵکێکی بێدیفاعدا بڕێژێت. پەنجا و نۆ لاوی مەهابادی بوونە قوربانیی ئەم تۆڵەسەندنەوەیە.

لە نێوان ئەو کەسانەی کە ناویان بەم تاوانەوە گرێ دراوە، حەمیدڕەزا جەلایی‌پوور فەرمانداری ئەوکاتی مەهاباد کە لە ساڵەکانی دواتردا بەرگی ڕیفۆرمخوازیی پۆشی، محەممەد ئیبراهیم سەنجەقی فەرماندەی قەرارگای حەمزە، ناتق نووری وەزیری ناوخۆ، غوڵامڕەزا حەسەنی ئیمام جومعەی ورمێ و سەیاد شیرازی فەرماندەی هێزی زەمینیی ئەرتەش بوون.

دوای لەسێدارەدانیان، بنەماڵەکان تەنانەت لە شوێنی بەخاکسپاردنی ڕۆڵەکانیشیان ئاگادار نەکرانەوە. نە گۆڕێک، نە ناونیشانێک، نە بەردی گۆڕێک. پەنجا و نۆ ژیان کە لە چەند خولەکدا کۆتاییان پێهات و لە بێدەنگیدا چوونە ژێر خاک. ئەم بێدەنگییە سەپێندراوە، خۆی بەشێک بوو لە سزادانەکە، نەک تەنیا سزای ئەوانەی کە لەسێدارە دران، بەڵکوو سزادانی ئەو دایک و باوک و خوشک و برایانەش بوو کە دەبوو تەنانەت مافی ماتەمینی و شینگێڕییان لەسەر گڵکۆی ئازیزانیان لێ زەوت بکرێت.

بەڵام خەڵکی کوردستان بێدەنگ نەبوون. ڕۆژی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٦٢، بە بانگەوازی هاوبەشی کۆمەڵە، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی، کوردستان بە گشتی مانی گرت و داخرا. مانگرتن لە مەهاباد چەند ڕۆژ درێژەی کێشا. ئەمە یەکەمین مانگرتنی گشتیی و هاوئاهەنگ بوو لە کوردستان، حەرەکەتێکی کە نیشانی دا خەڵک لە هەمبەر تاواندا، تەسلیمی ترس و تۆقاندن نابن.

لەسێدارەدانی ٥٩ لاوی مەهاباد، نە سەرەتای ئەم زنجیرەیە بوو و نە کۆتایییەکەی. بە درێژایی دەیەی شەستی هەتاوی، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی چەندین جار بەم شێوازە ڕەفتاری کرد، دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ، دادگاییکردنی فەرمایشی و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ. ئەم ڕەوتە لە هاوینی ١٣٦٧دا گەیشتە لووتکەی خۆی، ئەو کاتەی کە هەزاران بەندکراوی سیاسی لە سەرانسەری وڵات لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا لەسێدارە دران. بەڵام ئەم تاوانەی مەهاباد پێگەیەکی تایبەتی هەیە، چونکە زۆرترین قوربانییەکانی زیاتر بریتی بوون لەو تازەلاوانەی کە لەناو شەقامەکاندا ڕفێندرابوون، بەبێ هیچ بەڵگەیەک و بەبێ هیچ بەرگرییەک.

ئەمڕۆ، چل و سێ ساڵ دوای ئەو ڕۆژە، هێشتا زۆرێک لە ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە لە تاریکیدا ماوەتەوە. هێشتا شوێنی وردی گۆڕەکان دیار نییە و هێشتا زۆرێک لە بنەماڵەکان هیچ شتێکیان جگە لە لیستی ئەو ناوانەی کە لەو ڕاگەیەندراوەی فەرمانداریدا هاتووە، بە دەستەوە نییە.

بەڵام ئەوان فەرامۆش نەکراون. ئەم پەنجا و نۆ ناوە، لە بیرەوەریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا زیندوون. ڕاگرتنی ئەم یادەوەرییە، نەک  تەنیا ئەرکێکی مێژوویی، بەڵکوو سەرەتاییترین شێوازی خۆڕاگرییە لە هەمبەر ئەو کەسانەی کە دەیانویست بە شاردنەوەی گۆڕەکان، تەنانەت ناوی ئەم لاوانەش لە یادەکان بسڕنەوە. ئەو خوێنانەی لە خاکدا ون بوون، لە بیر و مێشکدا دێن و دەچن.

گیانبەختکردووانی جینایەتی ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ بریتین لە:

غوڵامڕەزا بارزی، حەسەن جیهانیان، عەلی بانەییان، محەمەد عەلیالی، محەمەدئەمین سەفا، هومایۆن نیلووفەری، مەحموود ڕیازی، محەممەد حوسێنی، عەباس حوسێن‌پوور، کازم خاتوونی، عەلی مەزنە، عەبدوڵڵا تەحریریان، ڕەحمان ڕەحیمی، عەلی گوڵ‌پەرەست، مستەفا عیسمەتی، خالق بارزانی، یۆسف ئەییازی، کەمال چاوشینی، حەسەن ڕەحمانیان، خالید ڕەحیمی ئازەر، خالید سەفایی، سەید ئیبراهیم ئەحمەدی، محەممەد مەسعوودی، محەممەد ئەبوبەکری، وەفا ئەلیاسی، مەنسوور جەناح، محەممەدئەمین ئەحمەدی، محەممەد سەلیمی، فەریدون شەنگە، عەلی بازیان، خزر ڕەنگین، ئەبوبەکر شوکری، ئینشاللە نادری، هەژار کەریمی، کەمال کەریمی، کەریم کەلهۆڕی، یۆسف حەبیب پەنا، محەممەد فارووق بازیار، ئیبراهیم ئەمینی، ساڵح مام‌ئیبراهیمی، شوکری نادری، مستەفا فەقری، عەلی غەوارە، عەلی سەلاحی، مەلا حەسەن لاجوردی، سولەیمان حەسەن‌زادە، یۆسف حەسەن‌زادە، کەریم کاوە، سەید مەحموود سەیدمەحموودی، حامید مەحموودکەندی، حوسێن کەلهۆڕی، عەباس یۆسفی، سیامەک سەقزی، عەلی ئابادە، کامەران زاهیر حیجازی، ساڵح فەرهوودی، مەقسوود مەحموودی، ئەحمەد کەڕووبی و ڕەحمان خزرپوور.

چوار مانگ دوای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی گەنجانی مەھاباد لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢، ڕژێمی ئێران کە بە لەسێدارەدانی ئەو گەنجانە نەیتوانی بگاتە ئامانجە دزێوەکانی خۆی، جارێکی دیکە دەستی دایە جینایەت و ٣٣ گەنجی دیکەی ڕفاند و سەرلەنوێ لە تەورێز گەللەبارانی کردن.

ئەحمەدباباسووری

جەعفەرپوورسەڵتانی

عەبدولڕەحیمماملی «نەجات»

محەممەدسەبزەچی

ناسرھیندۆش

مەحموودئیبتیدا

قادربایزیدی

ڕەسووڵڕەشیدی

سلێمانئاھەنگەری

سلێمانپیرۆتزادە

سلێمانمەولانی

خەسرەوسازواری

قەدیرکاکامامی

کەریمپەغەمبەرنژاد

محەممەدجەننەتی

حەسەنجەننەتی

عەلیبامداد

یوونسپیرزادە

عەلیئازەرگووتا

کەریمئەحمەدی

ڕەحمانبانگین

سەیدعەلائەدینحوسێنی

سوڵتانبەنایی

یۆسفعابد

جەعفەرحەسەنزادە

جەعفەرعیسمەتی

یۆسفمحەممەدی

خۆشنەوقازیزادە

موحسینعالیە

فایەقکەریمی

جەعفەرپاکزاد

ئەحمەدئەمینی

جەعفەرمامڕەمەزانی

هەڵبەت بەھۆی نەبوونی زانیاریی پێویست لەسەر ڕەوتی دادگاییکردن، دۆسیە و ڕێکەوتی لەسێدارەدانیان، تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ئەم ناوانەی خوارەوە لەگەڵ ئەو ۵۹ کەسەدا بە کۆمەڵ لەسێدارەدراون یان بە جیاواز.

عەلیتەکەمچی

یوونسپیردەخت

سەیدئیبراھیمسەیدئەحمەدی

نەسرینکاڵ

عوسمانباتوورک

عەلیسەلامی

مەعسوومەسەرھەنگی

ئەبوبەکرپەرتەویان

خالیدمیسماری

حەبیبخاتەمی

عەلیگوارا

مەسعوودمیرمەحموودی

محەممەدمەسعوودزائیرحیجازی

سەیدئەنوەرشوکری

عەبدوڵڵائاھەنگەری

لە ساڵی ١٣٦٢دا، زیاتر لە ۲۵۰ کەس لە کوردستان ڕفێندران و لە ماوەی چوار مانگدا لە تەورێز لەسێدارە دران.

لە ساڵیادی ئەم کردەوە جینایەتکارانەدا، ڕێز دەگرین لە یادی قوربانیانی ئەم ڕووداوە و سەبر و خۆڕاگریی بنەماڵە سەربەرزەکانیان.

نوشته ئەوگیانانەی کە فەرامۆش ناکرێن،  ساڵیادی لە سێدارە دانی ٥٩ لاوی مەهاباد اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

منداڵیی، مافێکی کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان
منداڵیی، مافێکی کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت

وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان

ڕۆژی جیهانیی منداڵان، ڕۆژێکە کە جیهان بۆ ڕێزلێنان لە منداڵان و وەبیرهێنانەوەی پێگەی مرۆیی و کۆمەڵایەتیی ئەوان دیاریی کردووە. ئەم ڕۆژە لە وڵاتانی جیاواز و لە ڕێکەوتی جیاوازدا بەڕێوە دەچێت، لە هەندێک وڵات یەکی ژوئەن و لە هەندێکی تریان بیستی نوامبر، بەڵام جیا لە جیاوازیی ڕۆژژمێرەکان، پەیامەکە هەر یەکە، ئەویش ئەوەیە کە: منداڵان بنیاتنەری داهاتووی مرۆڤایەتین و دەبێت لە هەموو مافە مرۆییەکانی خۆیان بەهرەمەند بن.

لە کۆمەڵگەیەکی مرۆییدا، قۆناغی منداڵیی دەبێت سەردەمی دۆزینەوە، یاری، خەیاڵکردن و شکڵگرتنی کەسایەتی بێت، قۆناغێکی کە تێیدا منداڵ فێر دەبێت جیهان دەتوانێت شوێنێکی ئارام و سەرسوڕهێنەر بێت. بەڵام بۆ ملیۆنان منداڵ لە سەرانسەری جیهان، واقیعی ڕۆژانە شتێک نییە جیا لە شەڕ، هەژاریی، هەڵاواردن، چەوسانەوە و سەرکوتی سیاسی، ئەو هێزانەی کە منداڵیی لە ڕیشەوە وشک دەکەن و نەوەیەکی بریندار ڕەوانەی تەمەنی گەورەیی دەکەن.

لە دوو شەڕی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، وەک زۆربەی ململانێ ناوچەییەکان، منداڵان لە زومرەی بێ دیفاعترین قوربانییەکان بوون. کارەساتی “میناب” نموونەیەکی دڵتەزێنی ئەم واقیعەیە: ۱۶۰ منداڵی قوتابخانە لە کاتێکدا لە یەکەم شەپۆلی بۆردومانەکاندا کرانە ئامانج، کە لەسەر کورسییەکانی پۆلی وانەوتنەوە دانیشتبوون.

هاوکات لەودیو سنوورەکانی ئێرانیشەوە، منداڵانی ئیسرائیلی و لوبنانی لەژێر ئاگری موشەکەکاندا بریندار بوون یان گیانیان لەدەستدا. بۆ ئەو منداڵەی کە زیندوو دەمێنێتەوە، شەڕ واتە ترسی بەردەوام، شەوانی بێخەوی، قوتابخانەیەکی کە چیتر بوونی نییە، ماڵێک کە وێران بووە و پێکەنینێک کە بووەتە گریان یان بێدەنگی. لە چرکەیەکدا، ماڵ، قوتابخانە، یاری، خەوی ئارام و هەستنەکردن بە ئەمنییەت و سەرجەم پێکهاتەکانی منداڵیی، دەکرێت لەناو بچن.

یەکێک لە قووڵترین و بەئازارترین برینەکانی شەڕ، ئەو برینەیە کە لەسەر دەروونی منداڵان دروست دەبێت، برینێکی کە لە ئامارە فەرمیی و وێنەکانی هەواڵدا نابینرێت، بەڵام تا ساڵانێکی زۆر لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە. منداڵان لە تاران، تەلئەبیب، بەیرووت و شارە شەڕلێدراوکانی تر، لەوانەیە شەوانە کابوس ببینن، لە دەنگی بەرز بترسن، گۆشەگیر بن یان ڕەفتاری توندوتیژانە لەخۆیان نیشان بدەن. شەڕ، تەنانەت کاتێک تەقە لە جەستەی منداڵەکەش ناکات، دەروونی ئەو دەپێکێت. لە هەمووشیان تاڵتر ئەوەیە کە توندوتیژی دەکرێت بۆ ئەم منداڵانە ببێتە شتێکی “ئاسایی“، نەوەیەکی کە بە ترس و نەفرەتەوە گەورە بێت، ئەم ترس و نەفرەتە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها لە کولتوور و سیاسەتدا بەرهەم دەهێنێتەوە.

لە غەززە، سپای ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵ شەڕدا، دەیان هەزار منداڵی کوشتووە، کارەساتێکی خۆفناک و فرەڕەهەند کە تاوانێکی ڕێکخراو و بەتەواو مانایە لەدژی منداڵان. ئەم کۆمەڵکوژییە لەپێش چاوی جیهان و بە چاوپۆشیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی حکومەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕوویداوە. لە جیهانێکی ئاوادا، قسەکردن لەسەر “مافەکانی منداڵ” بەبێ ڕەخنەی جددی لە پێکهاتەکانی دەسەڵات، زیاتر لە دووڕوویی و ڕیاکاری دەچێت تا خەمخۆرییەکی ئینسانی.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، دۆخی منداڵان لاپەڕەیەکی ڕەشە لە دەفتەری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا. لە کاتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»دا، زیاتر لە ۷۰ منداڵ و تازەلاوی تەمەن ژێر ۱۸ ساڵ، لە کەمتر لە ساڵێکدا گیانیان لەدەستدا. هاوکات، سەدان قوتابخانەی کچان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بە گازی ژەهراوی هێرشیان کرایە سەر و هەزاران قوتابی ژەهراوی بوون، کارێکی کە ئامانجەکەی بریتی بوو لە چاوترسێنکردنی نەوەی گەنج و کۆمەڵگە بەگشتی.

ئێران تاقە وڵاتە کە هێشتا منداڵانی ژێر ۱۸ ساڵی تێدا لەسێدارە دەدرێت. بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی پڕن لەو تازە لاوانەی کە بەهۆی هەژاری، گیرۆدەبوونی دایک و باوکیان بە مادە هۆشبەرەکان، تاوانی بچووک، شەڕی سەر شەقام یان ناڕەزایەتی سیاسی دەستبەسەرکراون. لە زۆرێک لە قوتابخانەکان، سزای جەستەیی هێشتا باوە و ملیۆنان منداڵ لە بنەماڵە کرێکار و کەمداهاتەکان لە خوێندن بێبەشن و ناچار دەکرێن بچنە ژێرباری کارە سەخت و سووکایەتی ئامێزەکان، لە گەڕان بەناو زبڵدان و دەستفرۆشییەوە بگرە تا کارکردن لە کارگە ژێرزەمینییەکاندا.

سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە منداڵان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا، بەکارهێنانی ڕێکخراوی منداڵان لە بەرەکانی شەڕدا، ناردنی تازەلاوان بۆ ناو کێڵگەکانی مین و پیرۆزکردنی “شەهادەتی منداڵان” بەشێک بوو لە سیاسەتی فەرمی. دۆخی ئەمڕۆش لە بەکارهێنانی منداڵان لە پێکهاتەی بەسیج، لە خۆپیشاندانەکان، لە شیوەن و ماتەمینییە خوێناوییەکان و تەنانەت لە سەرکوتی سەر شەقامەکان، درێژەی هەمان لۆژیکە. بەکارهێنانی جەستە و مێشکی منداڵ وەک ئامرازێک لەپێناو ئامانجی سیاسی و ئایدۆلۆژیدا، ئەمانە هەموویان لە چوارچێوەی چەمکی تاوان لەدژی مرۆڤایەتیدا دەگونجێن.

قوتابخانە دەبێت ژینگەیەکی ئارام بێت بۆ فێربوون، هاوڕێیەتی، داهێنان و پرسیارکردن، بەڵام لە زۆرێک لە قوتابخانەکانی ئێران، منداڵیی، هەر لە دەرگای چوونەژوورەی قوتابخانەکەوە زەوت دەکرێت. منداڵان هەر لە ساڵەکانی سەرەتاییەوە لەسەر بنەمای ڕەگەز لەیەک جیا دەکرێنەوە. کچانی منداڵ لە ڕۆژی یەکەمی قوتابخانەوە ناچار دەکرێن حیجابی زۆرەملێ بپۆشن و جەستەیان لەجیاتی ئەوەی تەنیا بەشێک بێت لە ناسنامەی مرۆییان، دەبێتە بابەتی کۆنترۆڵ و چاودێری. لە ژینگەیەکی ئاوادا، لە کوڕاندا ڕۆحیەتی باڵادەستی و پیاوسالاری و لە کچاندا ڕۆحیەتی تەسلیمبوون و گوێڕایەڵی بەهێز دەکرێت.

کتێبە دەرسییەکان پڕن لە پەروەردەی ئایینی و ئایدۆلۆژی. مەلا  و ئاخووندی ئایینی، خوێندکارانی بواری ئایین و هێزە شێوە نیزامییەکان دەنێردرێن بۆ قوتابخانەکان تا کولتووری سیخوڕی، چاودێریکردنی یەکتر لەنێوان منداڵاندا بڵاو بکەنەوە. بۆ کچانی ۹ ساڵان “جەژنی تەکلیف” بەڕێوە دەچێت، حیجاب و عیبادەتی زۆرەملێ وەک جەژنی “باڵغبوون” دەناسرێن و ئەوان هان دەدرێن بۆ قبوڵکردنی پێشوەختەی ڕۆڵە نەریتییەکان، لەوانە هاوسەرگیریی پێشوەختە.

منداڵێکی کە لە ژینگەیەکی ئاوادا گەورە بێت، ژینگەیەکی کە پڕ بێت لە ترس، سووکایەتی، هەڵاواردنی ڕەگەزی و خورافات، نە دەرفەتی ئەوەی هەیە کە بەشادی بژی و نە بواری گەشەکردنی ئازادانە. لێکەوتەکانی ئەم سەرکوتە بە درێژایی تەواوی تەمەنی لەگەڵیدا دەمێنێتەوە، لە دڵەڕاوکێی درێژخایەن و کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوونەوە بگرە تا کێشەی دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ خۆی و کەسانی تردا.

ئەگەر ڕۆژی جیهانیی منداڵان تەنیا لە چوارچێوەی ئاهەنگ گێڕان، بەرنامە تەلەویزیۆنییەکان، شیعرخوێندنەوە و ڕازاندنەوەی قوتابخانەکاندا سنووردار بمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی ئاوڕ لەو پێکهاتانە بدرێتەوە کە منداڵان دەکوژن، دەچەوسێننەوە، تووشی ترس و دڵەڕاوکێیان دەکەن و دەیانشکێنن، ئەوا دەبێتە نمایشێکی پووچ و بێ ناوەڕۆک. ڕێزلێنانی ڕاستەقینە لە منداڵیی واتە خەبات لەپێناو گۆڕانکاریدا.

بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا، دەبێت ئامانجەگەلێکی دیاریکراو بخرێنە چەق و ناوەندی خەباتی کۆمەڵایەتییەوە، لەوانە:

قەدەغەکردنیکاریمنداڵانودەستەبەرکردنیپەروەردەیبێبەرامبەر،خاوەنکوالێتیبەرزوگشتگیربۆهەمووان،بەبێلەبەرچاوگرتنیچین،نەتەوە،ڕەگەزوئایین.

قەدەغەکردنیتەواوەتییسزایجەستەیلەناوماڵ،قوتابخانەوسەرجەمناوەندەپەروەردەییوفێرکارییەکان.

هەڵوەشاندنەوەیسزایلەسێدارەدان،بەتایبەتبۆمنداڵانوتازەلاوانوهەروەهاچاکسازیوپێداچوونەوەبەیاساکانیسزادانلەسەربنەمایکەرامەتیمرۆیی.

قەدەغەکردنیبێئەملاوئەولایچەکدارکردنیمنداڵانوبەکارهێنانیانلەهێزەنیمچەسەربازییەکان،خۆپێشاندانەحکومییەکانوململانێسیاسییەکاندا.

کۆتایهێنانبەدەستێوەردانیئایینوئایدۆلۆژیایفەرمیلەسیستەمیپەروەردەوفێرکردنداوهەروەهاگۆڕینیبەپەروەردەیەکیزانستیوڕەخنەگری.

پەرەپێدانوپشتگیرییجددیلەڕێکخراوەسەربەخۆکانیداکۆکیکارلەمافەکانیمنداڵان،لەجیاتیسەرکوتکردنوئەمنییەتیکردنیچالاکییەکانیان.

جێبەجێکردنیتەواوەتییپەیماننامەنێودەوڵەتییەکانیمافەکانیمنداڵانوگۆڕینیانبۆپێوەریهەڵسەنگاندنیسیاسەتەپەروەردەیی،دادوەریوکۆمەڵایەتییەکان.

ڕۆژی جیهانیی منداڵان ئەگەر مانایەکی هەبێت، ئەوەیە کە وەبیر خۆمان و جیهانی بهێنینەوە کە هیچ پاساوێکی ئایدۆلۆژی، ئایینی، ئەمنی یان ئابووری ناتوانێت مەشروعییەت بدات بە پێشێلکردنی منداڵیی. بەرگریکردن لە منداڵان، بەرگریکردنە لە داهاتوو و هەر کۆمەڵگەیەکی کە منداڵانی خۆی بکاتە قوربانی، داهاتووی خۆی بە دەستی خۆی لەناو بردووە.

نوشته منداڵیی، مافێکی کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت  وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

بۆچی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەرەوپێشچوونێک بەخۆوە نابینن؟
بۆچی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەرەوپێشچوونێک بەخۆوە نابینن؟

دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرەڕای چەندین گەڕی گفتوگۆ لە عومان، ئیسلام‌ئاباد و دەوحە، هێشتا ئەنجامێکی ئەوتۆیان لێ نەکەوتۆتەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە لەسەر زۆرێک لە بابەتەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام هێشتا ناکۆکیی گرنگ لەئارادان و ڕێککەوتنی کۆتایی نزیک نییە. لە پشت ئەم بنبەستەوە، چەندین کۆسپی پێکهاتەیی و سیاسی شاردراونەتەوە کە هەر یەکێکیان بە تەنیا دەتوانێت ڕێڕەوی دیپلۆماسی دابخات، بەڵام لەسەریەک توانیویانە، پرۆسەی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی جیددی خاو بکەنەوە.

کۆسپی یەکەم: یاری کردن بە گوشاری ئابووری

کۆماری ئیسلامی لە خراپترین دۆخی ئابووریی دەیان ساڵی ڕابردووی خۆیدا بەسەر دەبات. گەمارۆی لەڕادەبەدەر، گەمارۆی دەریایی و شوێنەوارە وێرانکەرەکانی شەڕ، ئابووریی ئێرانیان بەرەو لێواری هەڵدێر بردووە. نرخی کاڵا سەرەکییەکان هەر لە برنجەوە بگرە تا نان و گۆشت لە مانگەکانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرز بووەتەوە و گوشارێکی تاقەتپڕوکێنی خستووەتە سەر بنەماڵە ئێرانییەکان. مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ژووری بازرگانیی تاراندا دانی بەوەدا نا کە: “شەڕی سەرەکی لە مەیدانی ئابووریدایە، ئەگەر ئێوە شکست بهێنن، وڵات شکست دەهێنێت.”

ئەم دۆخە هاوکێشەی دانوستانەکانی ئاڵۆزتر کردووە. ئەمریکا بە باشی دەزانێت کە تاکە هۆکاری کاریگەر بۆ هێنانە سەر مێزی دانوستانی کۆماری ئیسلامی، هەر ئەم گوشارە ئابوورییە بێ ئەوپەڕەیە. لەمڕووەوە، نایهەوێت بەزوویی گوشارەکان کەم بکاتەوە. لە بەرامبەردا، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەزانن ئەگەر بەبێ وەرگرتنی ئیمتیازی پێویست لەم بوارەدا بچنە ژێرباری ڕێککەوتن، لە داوی شپرزەیی و و پشێوی ئابووریی وڵاتدا گرفتار دەبن. ئەم گوشارە ئابوورییە لە هاوکات هەم هاندەرە بۆ ڕێککەوتن و هەم ڕێگرە لە خۆبەدەستەوەدانی بێ شەرت مەرج.

کۆسپی دووەم: پێگەیجیهانییئەمریکاولۆژیکیسیاسەتیترامپ

بۆ دەوڵەتی ئەمریکا، هەر ڕێککەوتنێک دەبێت ڕواڵەتێکی “سەرکوتن“ی پێوە دیار بێت، سەرکەوتنێکی کە نە پێویست بە شرۆڤە و لێکدانەوەی جیاواز بکات و نە ئەوەندەش ئاڵۆز بێت کە وەک لاوازی لێک بدرێتەوە. ئەم پێویستییە نەک هەر لە تێبینییە ناوخۆییەکانی ترامپەوە، بەڵکوو سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێویستیی ئەمریکا بە پێناسەکردنەوە و چەسپاندنی دەسەڵاتی جیهانیی خۆی لە سەردەمی دوای شەڕ.

هەڵوێستی ئەمریکا لە ساڵەکانی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦دا ئەوە بووە کە ئێران دەبێت “پیتاندنی سفری ئۆرانیۆم” قبووڵ بکات، مەرجێکی کە ئێران چەندین جار ڕەتی کردووەتەوە. لە کاتێکدا ترامپ ئیدیعای ئەوە دەکات کە ئێران ڕازی بووە کۆتایی بە پیتاندنی ئۆرانیۆم بهێنێت، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕوونی کردووەتەوە کە تاران هیچ سنووردارکردنێک لە پیتاندندا قبووڵ ناکات. ئەم دژوازییە ئاشکرایە نیشانی دەدات کە هەردوولا بۆ بینەر و بیسەرانی ناوخۆیی خۆیان داستانی جیاواز دروست دەکەن، داستانگەلێکی کە لەگەڵ یەکتر نایەنەوە.

ترامپ لە سەرەتای مانگی مارسی ٢٠٢٦دا نووسی: “هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکرێت مەگەر تەسلیمبوونی بێ شەرت مەرج“، بەڵام لە هەمان مانگدا باسی لە “گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمدار” کرد. ئەم بەرز و نزمییە لە نێوان هەڕەشە و دانوستاندا، بەشێکە لە ستراتیژیی گوشاری بێ ئەوپەڕی ترامپ، بەڵام هەر ئەوەش خۆی بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەکەدا.

کۆسپی سێیەم: ئیسرائیل و بەرژەوەندییە دژبەیەکەکان

یەکێک لە ئاڵۆزترین کۆسپەکانی بەردەم ڕێککەوتن، بریتییە لە ناکۆکیی ستراتیژیی نێوان ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل. ئامانجی ئەمریکا کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی، سنووردارکردنی توانای ئەتۆمییەکەی و لە سەرەنجام گۆڕینی تارانە لە ڕکابەرێکی دوژمنکارەوە بۆ ئەکتەرێکی کۆنترۆڵکراو لە ناوچەکەدا، جۆرێک لە “ڕامکردنی ڕکابەرەکەی، نەک سڕینەوەی یەکجاری. بەڵام ئیسرائیل ئامانجی دیکەی هەیە.

ئیسرائیل ڕووخانی تەواوەتیی کۆماری ئیسلامی دەوێت، نەک سنووردارکردنی و لە ڕێگەی لۆبییە بەهێزەکانی لە واشنگتۆن، هەوڵ دەدات هەر ڕێککەوتنێکی کە ببێتە هۆی مانەوەی تاران، بێبایەخ و بێکاریگەر بکات. ئەم جیاوازییە ستراتیژییە چەندین جار لە درێژەی دانوستانەکاندا خۆی دەرخستووە. ئیسرائیل لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٥دا شەڕی دژی ئێران دەستپێکرد، ڕێک لەو کاتەی کە ئێران پێشنیارەکەی ئەمریکای لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕەت کردبووەوە. ئەم نەخشەیە پیشان دەدات کە هەر کاتێک دانوستانەکان دەگەنە خاڵێکی هەستیار، هۆکارگەلێک دەردەکەون کە ئاراستەکە دەگۆڕن.

کۆسپی چوارەم: گەرووی هورمز، شمشێری دوودەم

گەرووی هورمز وەک کارتی سەرەکیی یاریی ئێران لەم دانوستانانەدا، سروشتێکی دوولایەنەی هەیە. ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە کە نزیکەی ٢٠ لەسەدی پێویستیی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، بووەتە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی دانوستانەکە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەشنووسی ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە دانوستانکارانی هەردوولا کاریان لەسەر کردووە، پاککردنەوەی گەرووەکە لە مین لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، هەڵگرتنی قۆناغ بە قۆناغی گەمارۆکانی ئەمریکا و پابەندبوونی ئێران بە گفتوگۆ لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم لەخۆدەگرێت. بەڵام ئەم گەرووە لە کاتێکدا بۆ ئێران کارتێکی گوشارە، لە هەمان کاتدا یەکێکە لە دەمارە سەرەکییەکانی ئابووریی خودی ئێرانیش، لەمڕووەوە، بەداخراوی مانەوەی دەبێتە هۆی گەمارۆدانی زیاتری ئێران و کردنەوەشی بەبێ وەرگرتنی ئیمتیازی پێویست، تاران ئەو گرنگترین کارتی گوشارە لەدەست دەدات.

کۆماری ئیسلامی پێشنیاری کردووە کە پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە شەڕ لە دانوستانە ئەتۆمییەکان جیا بکرێتەوە بۆ ئەوەی خێراتر بگەن بە ڕێککەوتن، بەڵام ئەمریکاش نیگەرانە لەوەی کە بە هەڵگرتنی گەمارۆکە، کارتی گوشاری خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی داهاتوو لەدەست بدات.

ئەوەی خەڵک دەیانەوێت

لە پشت ئەم یارییە دیپلۆماسییە ئاڵۆزانەوە، ملیۆنان ئێرانی لەگەڵ واقیعی ڕۆژانە و سەختیی ژیاندا دەستوپنەرم دەکەن. خەڵکی ئێران نانیان دەوێت، دەوا و دەرمانیان و ئاسایشی ئابوورییان دەوێت. ئەولەوییەتی ژیانی ڕۆژانەیان گەیشتووەتە بنبەست و تەحەمولیان ڕۆژ بە ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە. ئەگەرچی بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرین بە شێوەیەکی ڕێکخراو بوونی نییە، بەڵام بێدەنگیی کۆمەڵگە نابێت وەک ڕەزامەندی لێک بدرێتەوە.

دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کۆتاییدا نەک تەنیا لەسەر ئۆرانیۆم یان گەرووی هورمز نییە، بەڵکوو لەسەر ئەم پرسیارە بنەڕەتییەیە کە کام لە لایەنەکان دەتوانێت زیاتر خۆی ڕابگرێت و لەم هاوکێشەیەدا، ئەوەی زۆرجار فەرامۆش دەکرێت ئەوەیە کە تێچووی ئەم چاوەڕوانییە، خەڵکی ئاسایی ئێران دەیدەن.

نوشته بۆچی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەرەوپێشچوونێک بەخۆوە نابینن؟ اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە تاقیکردنەوەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا
شەڕی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەدەر لە ئاکامە سەربازی و سیاسییەکەی، یەکێک بوو لە یەکلاکەرەوەترین تاقیکردنەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی. سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، بە دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی، قەیرانێک هاتە ئاراوە کە نەک هەر پەیوەندییە ناوچەییەکانی گۆڕی، بەڵکوو هێزە سیاسییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیشی خستە بەردەم “ساتەوەختێکی بڕیاردان“. لە ساتەوەختێکی ئاوادا، بێلایەنی مەحاڵ بوو. هەر ڕەوتێک، هەر تاکێک و هەر ڕێکخراوێک ناچار بوو هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە شەڕ، کۆماری ئیسلامی، هێزە دەرەکییەکان و داهاتووی ئێران ڕوون بکاتەوە.

شەڕ دیاردەیەکی تەنیا سەربازی نییە، بەڵکوو درێژەی سیاسەتە بە ئامرازێکی تر. لەمڕووەوە هەڵوێست و پەرچەکردار بەرامبەر بە شەڕ هەمیشە سیاسییە، تەنانەت ئەگەر بە زمانی سۆزداری، مرۆڤدۆستی، نیشتمانپەروەری و هتد دەربڕدرێت. هەندێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان شەڕیان وەک “دەرفەتێکی مێژوویی” بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی دەبینی، هەندێکی دیکە بە “کارەساتێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی“یان دەزانی، تاقمێکیش سیاسەتی “نا بۆ کۆماری ئیسلامی و دژایەتیکردن لەگەڵ هێرشی دەرەکی“یان گرتەبەر، بەشێکیش تووشی وەهم دوودڵی و چاوەڕوانی بوون. ئەم شەڕە، زیاتر لەوەی ئۆپۆزسیۆن بگۆڕێت، ماهییەتی ڕاستەقینەی ئاراستە جیاوازەکانی ناو ئۆپۆزسیۆنی ئاشکرا کرد.

کوژرانی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، قەیرانەکەی گەیاندە ئاستێکی بێوێنە. لە لایەکەوە، هەرەسھێنان یان لاوازبوونی سەرەوەی دەسەڵات، هیوای بە ڕووخانی ڕژێمی لە نێوان بەشێک لە نەیاراندا زیاد کرد، لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەم دۆخە لێڵ و تەمومژاوییە، سیناریۆکانی داڕمانی کۆمەڵایەتی و ئەزموونی عێراق و لیبیای هێنایە ئاراوە. لە ئاوا دۆخێکدا، پرسیاری سەرەکی ئەمە بوو کە: ئایا دەبێ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بە دەستی خەڵکی ئێران و لە ڕێگەی بزووتنەوەیەکی جەماوەری، وشیارانە و ڕێکخراوەوە بێت، یان دەبێت وەک بەرهەمی بۆردوومان، گوشاری دەرەکی و پڕۆژەی هێزە ئیمپریالیستییەکان سەیر بکرێت؟

ڕوونترین و پڕ هەراوهوریاترین هەڵوێست لە نێوان ئۆپۆزسیۆندا لەلایەن ڕەوتی سەڵتەنەتخوازی بە ڕێبەرایەتی ڕەزا پەهلەوییەوە گیراەبەر. ڕەزا پەهلەوی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی: “ئەو یارمەتییەی کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڵێنی بە خەڵکی بوێری ئێران دابووی، ئێستا گەیشتووە.” ئەو هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلی وەک جۆرێک لە “دەستێوەردانی مرۆڤدۆستانە” ناوبرد و ئیدیعای ئەوەی کرد کە ئامانجی ئەم هێرشە نەک وڵات و جەماوەری خەڵکی ئێران، بەڵکوو کۆماری ئیسلامی، دەزگای سەرکوت و ئامێری کوشتاری ئەو ڕژێمەیە.

ئەم هەڵوێستە لە ڕاستیدا گوزارشتێکی چڕکراوە بوو لە ڕوانگەی سەڵتەنەتخوازەکان سەبارەت بە سیاسەت، واتە: شەڕ وەک دەرفەت. لەم تێڕوانینەدا، هێرشی دەرەکی نەک کارەساتێکی مرۆیی، بەڵکوو وەک درزێک لە دیواری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا سەیر دەکرێت، درزێکی کە دەکرێ بۆ گەڕانەوە بۆ سەر شانۆی دەسەڵات سوودی لێ وەربگیرێت. ڕەزا پەهلەوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی‌بی‌سیشدا وتبووی کە کۆماری ئیسلامی لە لاوازترین پێگەی خۆیدایە و ئەم دۆخە “دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ڕووخاندنی ڕژێم“.

لە نێوان هەندێک لە ڕاوێژکاران و لایەنگرانی ئەم ڕەوتەدا تەنانەت هەڵوێستی ڕاشکاوانەتریش خرایە ڕوو، لەوانە ئەم تێگەیشتنەی کە ئەگەر ئێران لە ئاکامی ئەو شەڕەدا وێران بێت، ئاواکردنەوەی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئیمکانی دەبێت. تێڕوانینێکی لەم شێوەیە نیشان دەدات کە لە بەشێکی بەرەی سەڵتەنەتخوازاندا، پرسی سەرەکی نەک تێچووی کۆمەڵایەتی و مرۆیی شەڕ، بەڵکوو گواستنەوەی دەسەڵاتە. ئەوان هەوڵ دەدەن جیاوازی لە نێوان “ئێران” و کۆماری ئیسلامی“دا بکەن و بڵێن هێرشی دەرەکی ڕووی لە حکومەتە نەک خەڵک، بەڵام ئەزموونی هەموو شەڕە هاوچەرخەکان نیشانی داوە کە بۆمبەکان، گەمارۆکان، داڕمانی ژێرخانەکان و نائەمنی، پێش هەموو شتێک بەسەر ژیانی خەڵکی ئاساییدا دەڕووخێت.

لەو ڕووەوە، هەڵوێستی سەڵتەنەتخوازەکان دیارترین نموونە بوو لە سیاسیبوونی پەرچەکردار بەرامبەر بە شەڕ. ئەوان شەڕیان وەک دەروازەیەک بینی، دەروازەیەک بۆ چوونەوە ناو دەسەڵات، ئەویش نەک لە ڕێگەی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە ناوخۆدا، بەڵکوو لە ڕێگەی گوشاری دەرەکی و گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە سەرەوە.

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵکیش لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ، هەوڵی دا خۆی وەک ئەڵتەرناتیڤێکی ئامادە نیشان بدات. ڕاگەیاندنی حکومەتی کاتیی بۆ دامەزراندنی “کۆماری دیموکراتیک” لەم چوارچێوەیەدا واتا پەیدا دەکات. بۆ موجاهیدین، ئەم شەڕە تەنیا ڕووداوێکی سەربازی نەبوو، بەڵکوو جۆرێک بوو لە پشتڕاستکردنەوەی ستراتیژی دێرینی ئەوان لە پشتبەستن بە گوشاری دەرەکی، لۆبیکردنی نێودەوڵەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی.

موجاهیدینی خەڵک ساڵانێکە هەوڵ دەدەن لە ئەمریکا، ئورووپا و ناوەندە نزیکەکان لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، خۆیان وەک هێزێکی ڕێکخراو، خاوەن دیسپلین و ئامادە بۆ قۆناغی دوای کۆماری ئیسلامی بناسێنن. لەبەر ئەوە، هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران مانایەکی دوولایەنەی هەبوو بۆ ئەوان، واتە: هەم گورزێک بوو لە دوژمنە دێرینەکەیان و هەم دەرفەتێک بوو بۆ سەلماندنی ئەوەی کە “ئەڵتەرناتیڤ” لە پێشدا ئامادەیە.

لە ڕووی سیاسییەوە، هەڵوێستی موجاهیدین لە هەڵوێستی سەڵتەنەتخوازەکانەوە نزیک بوو: هەر دوو ڕەوتەکە گورزی سەربازیی دەرەکییان وەک پێشەکییەک بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەبینی. جیاوازییەکە لەوەدا بوو کە سەڵتەنەتخوازەکان زیاتر پشتیان بە سەرمایەیەکەی ڕەمزیی وەک ناوی پەهلەوی و بیرەوەریی حکومەتی ناوەندیی پێشوو دەبەست، لە کاتێکدا موجاهیدین جەختیان لەسەر ڕێکخراوبوونی تەشکیلاتی و مێژووی “خۆڕاگریی” خۆیان دەکردەوە. بەڵام هەردووکیان لە یەک خاڵدا هاوبەش بوون کە بریتی بوو لە: هێنانەناوەوەی فاکتەری دەرەکی بۆ ناو چەقی هاوکێشەی گۆڕانکاری سیاسی لە ئێران.

ڕەوتە نەتەوەخوازە ئێرانییەکان و بەشێک لە ڕیفۆرمخوازە دوورخراوەکانیش لە دۆخێکی ئاڵۆزتردا بوون. ئەوان لە لایەکەوە دژی کۆماری ئیسلامی بوون و ڕووخان یان لاوازبوونیان بە پێویست دەزانی، لە لایەکی دیکەوە، پشتگیریی ئاشکرا لە هێرشی دەرەکی لەگەڵ ناسنامەی نیشتمانپەروەری ئەواندا ناتەبا بوو. لە ئاکامدا، هەڵوێستی ئەم ڕەوتە زۆرجار دووفاقی، بەپارێز و هەندێک جار دژبەیەک بوو. ئەم دژوازییە لە ناخی دۆخی سیاسی ئەوانەوە سەرچاوەی دەگرت. نەتەوەخوازیی ئێرانی، بەتایبەت لە شێوازە کلاسیکەکەیدا، ناتوانێت بەرامبەر بە بۆردوومانکردنی خاکی وڵاتەکەی بێدەنگ بێت. بەڵام هەمان نەتەوەخوازی کاتێک لەگەڵ حکومەتێکدا ڕووبەڕو دەبێتەوە کە خۆی بە خاوەنی وڵات دەزانێت و خەڵک سەرکوت دەکات، تووشی لەبەریەک ترازان و دابەشبوون دەبێت. هەربۆیە هەڵوێستی ئەم ڕەوتە نە پشتگیریی ڕاشکاوانە بوو لە شەڕ و نە ئیدانەکردنی بێ شەرت و مەرج، بەڵکوو هەوڵێک بوو بۆ پاراستنی مەودا لەگەڵ هەردوو لا، بەبێ ئەوەی بتوانێت وەڵامێکی ڕوون بە قەیرانەکە بداتەوە.

لە لایەکی ترەوە، ڕەوتە چەپەکان بەگشتی بە ڕاشکاوانەتر شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لەدژی ئێران ئیدانە کرد. بۆ زۆرێک لە هێزە چەپەکان، شەڕ نەک ئامرازی ڕزگاریی خەڵک، بەڵکوو درێژەی سیاسەتە ئیمپریالیستییەکان، نیزامیگەری ناوچەیی و ململانێی هێزە جیهانییەکانە. ئەوان جەختیان کردەوە کە بۆردوومانکردنی ژێرخانەکان، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، تێکدانی ژینگە و داڕمانی ئابووری، هەرگیز ناتوانێت ئازادیی بۆ خەڵکی ئێران بە دیاری بهێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەوتی چەپیش لە دژوازی و ناکۆکی ناوخۆیی بێبەری نەبوو. بەشێک لە چەپەکان بە پشتبەستن بە نەریتی مارکسیستی و ئاماژەکردن بە هەڵوێستەکانی مارکس و لێنین سەبارەت بە شەڕی نێوان دەوڵەتەکان، هەوڵیان دا هەڵوێستێکی ئوسوولی پێناسە بکەن. هەندێکیان شەڕیان تەنیا وەک ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیمپریالیزم و کۆماری ئیسلامی دەبینی و مەترسیی کەوتنە ناو هەڵوێستی بەرگریی ناڕاستەوخۆ لە حکومەتیان لەبەرچاو نەگرت. بەشێکی دیکەیان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دژایەتیکردن لەگەڵ هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل نابێت بە هیچ شێوەیەک ببێتە هۆی پشتگیریی سیاسی لە کۆماری ئیسلامی.

لە ڕاستیدا، سەختیی هەڵوێستی چەپ لەوەدا بوو کە دەبوو هاوکات دوو ڕاستی بەیان بکات: یەکەم ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی حکومەتێکی سەرکوتگەر، دژەکرێکار، دژەژن و دژەئازادییە و دووەم ئەوەی کە هێرشی سەربازیی دەرەکی نەک هەر ڕێگای ڕزگاری نییە، بەڵکوو دەکرێ ببێتە هۆی سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی ستەمکاری، بەهێزبوونی نیزامیگەری، لەناوچوونی ژێرخانەکان و لاوازبوونی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان. ئەو چەپەی کە یەکێک لەم دوو ڕاستییە بنێتەلاوە، یان دەکەوێتە داوی ناسیۆنالیزمی حکومەتیی یان دەکەوێتە داوی دەستێوەردانی دەرەکی.

لە نێوان ڕەوتە چەپەکاندا، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دانا. یەکەم ئەوەی کە ئەم شەڕە نەک هەر دەرفەتێکی ڕاستەقینە نییە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، بەڵکوو دەکرێ مانەوەی ڕژێم بۆ ماوەیەک مسۆگەر بکات. ئەزموونی مێژوویی نیشانی داوە کە حکومەتە قەیران لێدراوەکان لە دۆخی شەڕدا دەتوانن بە پشتبەستن بە کەشی ئەمنی، سەرکوتی ناوخۆیی توندتر بکەن، کۆمەڵگە لەژێر ئاڵای “بەرگریی نیشتمانی“دا کۆبکەنەوە و دەنگی نەیاران کپ بکەن. لەم ڕوانگەیەوە، هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل مەرج نییە لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکدا بێت. تەنیا لە حاڵەتێکدا کە هێزە دەرەکییەکان مەبەستیان داگیرکاری ڕاستەوخۆ و دانانی بەدیلی دڵخوازی خۆیان بێت، ڕەنگە ڕژێم بە شێوازی سەربازی لابرێت، بەڵام سیناریۆیەکی لەو شێوەیە، تەنانەت ئەگەر مومکینیش بێت، بە واتای ڕزگاریی خەڵک نییە، بەڵکوو دووبارەبوونەوەی ئەزموونەکانی وەک عێراق و لیبیا دەبێت: لەناوچوونی ژێرخانەکان، پەرەسەندنی نائەمنی، مەیدانداریی هێزە چەکدارەکان و هیتر…

بنەمای دووەمی هەڵوێستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بریتی بوو لە جەختکردنەوە لەسەر لێکەوتە وێرانکەرەکانی شەڕ بۆ سەر ژێرخانەکان. ئەو ژێرخانانەی لە شەڕدا لەناو دەچن، دارایی حکومەت نین، بەڵکوو حاسڵی کار و ڕەنجی جەماوەرن. وێستگەی کارەبا، نەخۆشخانە، ڕێگاوبان، قوتابخانە، تۆڕەکانی ئاو، پەیوەندییەکان، پاڵاوگە و کارگەکان بە ئارەقەی نێوچاوان و ڕەنجی کرێکاران و زەحمەتکێشان بەرهەم هاتوون. هەربۆیە لەناوچوونیان، پێش ئەوەی دەسەڵاتداران سزا بدات، ژیانی خەڵک وێران دەکات.

بنەمای سێیەم، بریتییە لە پرسی ئەخلاقی و مرۆیی شەڕ. زیانە مرۆییەکان بە هیچ حیساباتێکی سیاسی ناتوانرێت پشتگوێ بخرێن. مێژووی بۆردوومانکردنی هیرۆشیما و ناکازاکی لە مانگەکانی کۆتایی شەڕی دووەمی جیهانیدا، هێشتا ویژدانی مرۆڤە شەریفەکان ئازار دەدات. شەڕە هاوچەرخەکانیش نیشانیان داوە کە قوربانیانی سەرەکی، هەمیشە خەڵکی ئاسایین، لەوانە منداڵ، کرێکار، ژن، بەساڵاچوو، نەخۆش و ئاوارە. سەرەڕای ئەوەش، گەلێک جار تێکدانی ژینگە، پیسبوونی شیمیایی و لەناوچوونی سەرچاوە سروشتییەکان ئاسەوارێکی ئەوتۆ بەجێدەهێڵن کە بۆ چەندین نەوە دەمێننەوە.

لەمڕووەوە، هەڵوێستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکرێ لە فۆرمۆلێکدا کورت بکرێتەوە بە واتای نا بۆ کۆماری ئیسلامی، نا بۆ شەڕی ئیمپریالیستی، بەڵێ بۆ ڕووخانی شۆڕشگێڕانە بە دەستی جەماوەر.

بەڵام پرسی کوردستان لەم شەڕەدا گرنگییەکی تایبەتی هەبوو، چونکە هەندێک لە هێزە نەتەوەخوازەکانی کورد، بەهۆی پێگەی ژیۆپۆلەتیکی کوردستان و پەیوەندیی مێژوویی بەشێک لە ڕەوتە کوردییەکان بە هاوکێشە ناوچەییەکانەوە، هەوڵیان دا هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە شەڕ لەسەر بنەمای ئەگەری دەرفەتەکان دیاری بکەن. لە سەرەتای شەڕەکەدا، بەشێک لە هێزە نەتەوەخوازەکانی کورد بە کردەوە کەوتنە ڕێڕەوێکەوە کە لەگەڵ نەخشەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلدا هاوئاهەنگ و هاوتەریب دەهاتە بەرچاو. ئەوان پێیانوابوو کە لاوازبوونی خێرای کۆماری ئیسلامی دەتوانێت فەزایەک بۆ بەرەوپێشچوونی ویست و داخوازییە نەتەوەییەکانی خەڵکی کورد یان بەدەستهێنانی پێگەیەکی سیاسی نوێ لە داهاتووی ئێراندا بۆ خۆیان فەراهەم بکات.

بەڵام لەگەڵ گۆڕانی حیساباتی ئەمریکا، گۆڕانی هەڵوێستی ترامپ و دژایەتیکردنی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پەرەسەندنی ناسەقامگیری لە سەر سنوورەکانی خۆی، ئەم هێزانە کەوتنە دۆخێکی پاسیڤ و ئینفعالییەوە. لەو کاتەوە، هەڵوێستەکانی ئەوان زیاتر ڕەنگی وەهم، بەپارێزبوون و فرەچەشنی بەخۆیەوە گرت. نە توانیان بە ئاشکرا داکۆکی لە شەڕ بکەن، چونکە هەڵوێستێکی لەو شێوەیە لە ناو خەڵکی کوردستاندا دەیخستنە پەراوێزەوە و هەروەها نە توانیان بە بێ شەرت و مەرج ئیدانەی بکەن، چونکە بەشێک لە هیوای سیاسییان بە گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە دەرەوە گرێ درابوو.

لەم بەرامبەرەدا، کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران شەڕیان لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییەکانی چینی کرێکار، خەڵکی زەحمەتکێش و ئازادیخوازیی سەرانسەرییەوە لێکدایەوە. لەم تێڕوانینەدا، پرسی کوردستان لە خەباتی گشتی لەدژی کۆماری ئیسلامی و لەدژی دەستێوەردانی ئیمپریالیستی جیا نییە. ئازادیی خەڵکی کوردستان نەک لە ناخی بۆردوومانی دەرەکییەوە، بەڵکوو لە هەناوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە، ڕێکخراوبوونی جەماوەری، یەکگرتوویی کرێکاران و زەحمەتکێشان و گرێدانی خەباتی کوردستان بە خەباتی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە دەستەبەر دەبێت.

نوشته ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە تاقیکردنەوەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا چەقیبەستووە، بەڵام باری قەیرانەکە لەسەر شانی خەڵکە
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا چەقیبەستووە، بەڵام باری قەیرانەکە لەسەر شانی خەڵکە

دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا شەپۆلێک لە گەشبینیی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو، ئێستا کەوتووەتە دۆخێکی نادیارەوە. لەو ڕێککەوتنەی کە دەوترا ئەگەری هەیە هەر ئەم هەفتەیە کۆتایی پێبێت و واژۆ بکرێت، هێشتا چاوەڕوانییەکەی بەدی نەهاتووە. هێشتا ناتوانرێت باس لە بنبەستی تەواو بکرێت، بەڵام بە هەمان شێوە ڕوونە کە گەشبینییە سەرەتاییەکانیش کەمتر بووەتەوە. لەم نێوەندەدا، ئەوەی کە لە هەموو شتێک گرنگترە، بریتییە لە کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەم دۆخە لەسەر ژیانی کرێکاران، زەحمەتکێشان و چین و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگەی ئێران. بۆ ئەم زۆرینەیەی کە لەژێر گوشاردان، هەر ڕۆژێک وەدواکەوتنی یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی ئاشتی یان شەڕ، هەر ڕۆژێک نادیاربوونی چارەنووسی گەمارۆکان و هەر ڕۆژێک درێژەکێشانی گفتوگۆکانی سەرەوە، بە واتای بچووکتربوونەوەی سفرەکان، نائەمنتربوونی ژیان و قورستربوونی باری بژێویی ژیانە.

بۆ کۆماری ئیسلامی، بەر لە هەر شتێک گەیشتن بە ڕێککەوتن، پێویستییەکی ئابووریی بەپەلە و سەرەکییە. ڕژێمێکی کە ساڵانێکە لەژێر گوشاری گەمارۆکان، قەیرانی درێژخایەنی دارایی، کورتهێنانی بودجە، دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی و کەمبوونەوەی بەرهەمهێناندا، بەتەواوی لاواز بووە، ئێستا پتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی دارایی هەیە. ملیاردها دۆلار لە داراییەکانی ئێران لە ئەژمارە بانکییە دەرەکییەکاندا دەستیان بەسەردا گیراوە و دەستڕاگرتن بەم سەرچاوانە، بۆ حکوومەت مەسەلەی مان و نەمانی ئابووری و سیاسییە.

بەڵام لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییەکانی خەڵکەوە، پرسیاری سەرەکی ئەوە نییە کە ئایا حکوومەت پێویستی بە ڕێککەوتن هەیە یاخود نا، بەڵکوو پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئەگەر ڕێککەوتنێک کرا و بەشێک لە پارە بلۆکەکراوەکان ئازاد کران، ئەم سەرچاوانە دەکەونە خزمەت چ کەسانێکەوە؟ ئەزموونی خەڵکی ئێران لەم بوارەدا ڕوونە. تەنیا هەر ئەوەندە بەسە کە سەیرێکی قۆناغی دوای بەرجامی ٢٠١٥ بکەین. لەو کاتەشدا بەشێک لە سەرچاوە داراییەکان ئازاد کران و کەشەکە بۆ هەناسەدانی ئابووریی حکوومەت کەمێک کرایەوە، بەڵام دەرەنجامەکەی بۆ زۆربەی هەرەزۆری خەڵک نە بڕیتی بوو لە باشبوونی بەردەوامی بژێوی، نە کەمبوونەوەی نایەکسانی و نە بەرزبوونەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. کەلێنی چینایەتی نەک هەر کەمتر نەبووەوە، بەڵکوو قووڵتریش بۆوە. لە بەرامبەردا چەندین شاری مووشەکی لە ناخی کێوەکاندا دروستکران، سایتەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم پەریان سەند، دەزگا ئەمنییەکان و سەرکوتکارییەکان فرەچەشنتر و ئاڵۆزتر بوون و پارەیەکی زیاتر بۆ هێزە نیابەتییەکان ڕەوانە کرا، پشکی خەڵکی کرێکار و ستەمدیتووەش وەک هەمیشە بریتی بوو لە هەڵاوسان، حەقدەستی کەم، بێکاری و ناسەقامگیریی پیشەیی.

ئەمجارەیان دۆخەکە جیاوازە. ئەم ڕاستییە خودی حکوومەت لە هەر کەسێکی تر باشتر دەزانێت: کۆمەڵگەی ئێران لەسەر دەریایەک لە ناڕەزایەتیی کەڵەکەبوو ڕاوەستاوە. لە ٨٨ەوە بگرە تا ٩٦، لە ٩٨ەوە تا ١٤٠١ و ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی“، تا ڕاپەڕینی بەفرانباری ڕابردوو، کە خەڵتانی خوێن کرا، چەندین شەپۆلی بەرێن و بەهێزی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە ئێران سەریان هەڵداوە. هەر یەک لەم شەپۆلە ناڕەزایەتییانە سەرکوت کران، بەڵام زەمینە ماددی و کۆمەڵایەتییەکەیان هێشتا زیندووە. ئەوەی ماوەتەوە، کۆمەڵگەیەکە کە تووڕەیی، یادەوەری و گەلێک ئەزموونی لە ناخی خۆیدا کەڵەکە کردووە. لە سەردەمی شەڕ و لە دۆخی ئاگربەستی کاتیی ئێستادا، بە زۆر هۆکاری ڕوون و شیاوی تێگەیشتن، ناڕەزایەتییەکان لەسەر ئاستی بەربڵاوی شەقامەکاندا بۆ ماوەیەک کەم بوونەتەوە، بەڵام ئەمە بە واتای کۆتاییهاتن بە ناڕەزایەتییەکان نییە. بەپێچەوانەوە، کۆمەڵگەی ئێران لەم بابەتەوە لە بەرمیلێک بارووت دەچێت، کە حکوومەت لە ئەگەری تەقینەوەی بەباشی ئاگادارە. بەم هۆیەشەوە، کۆماری ئیسلامی پێویستی بە سەرچاوەی دارایی بەپەلە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بە پێدانی حەقدەستە دواکەوتووەکان، کۆنترۆڵکردنی ڕێژەیی گرانی، دابینکردنی لانیکەمی پێداویستییە سەرەکییەکان و کۆنترۆڵی کاتیی بازاڕ، تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان دوا بخات.

لە لایەکی ترەوە، دەوڵەتی ئەمریکا و خودی ترامپیش پێویستیان بە دەستکەوتێکی بەرچاو هەیە. ئەو بۆ نیشاندانی سەرکەوتن بە ڕای گشتیی ناوخۆی وڵاتەکەی، نەیارانی ناو حیزبی کۆماری و هەروەها گوشارە جدییەکانی ئیسرائیل، پێویستی بە “سەرکەوتنێکی شیاوی نیشاندان” هەیە. لەم نێوەندەدا، مەسەلەی گەرووی هورمز و ئەگەری کرانەوەی بۆ تێپەڕبوونی ئارامتری نەوت و بازرگانی، بووەتە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم نمایشە. بەڵام کۆماری ئیسلامیش بە ئاسانی ئامادە نییە دەستبەرداری دواین کارتی گوشاری خۆی بێت. بەم هۆیەوە، سیاسەتێکی دووفاقی و وشیارانەی گرتووەتە بەر، واتا نە ئەوەندە ئیمتیاز دەدات کە دەستبەتاڵ بمێنێتەوە و نە ئەوەندەش گرژی دەخوڵقێنێت کە تەواوی پڕۆسەکە لەبەریەک هەڵبوەشێتەوە. ئەمە هەمان سیاسەتی “کرانەوەی بەشێنەیی و هەنگاو بە هەنگاوە، پێدانی ئیمتییازی سنووردار، کڕینی کات و هەوڵدان بۆ پاراستنی لانیکەمی ئامرازەکانی گفتوگۆ و سات و سەودا.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کۆتاییهاتنی فەرمی و بە کردەوەی ئەم شەڕە وێرانکەرە، ئەگەر بەڕاستی ڕووبدات، دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک بۆ کۆمەڵگەی ئێران. ئەڵبەت نەک لەبەر ئەوەی کە گۆیا ڕێککەوتنەکە خۆی لەخۆیدا خۆشگوزەرانی و ئازادی بەدیاری دەهێنێت، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە کەمبوونەوەی گوشاری شەڕ و هێوربوونەوەی کەشی نائاسایی، دەتوانێت دەرفەتی هەناسەدانی کۆمەڵایەتی زیاتر بکات و ئیمکانی ئەوە بە خەڵک بدات کە ویست و داواکارییە کەڵەکەبووەکانی خۆیان، بە هێزێکی زیاترەوە بخەنە ڕوو. هەر کرانەوەیەک لە کەشی گشتیدا، تەنانەت ئەگەر سنووردار و کاتییش بێت، دەتوانێت ببێتە مەیدانێکی نوێ بۆ گوشاری کۆمەڵایەتی لە خوارەوە.

لێرەدایە کە ئەزموونی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران گرنگیی پەیدا دەکات. کۆمەڵگەی ئێران لەم ساڵانەدا تەنیا سەرکوتی ئەزموون نەکردووە، بەڵکوو لێهاتووتر و بەئەزموونتریش بووە. لە مانگرتنە کرێکارییەکانەوە بگرە تا ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان، لە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی“ـەوە تا خەبات و ناڕەزایەتییە ڕێکخراوەکانی موعەلیمان، پەرستاران، خانەنشینان و مووچەخۆرانی تر، هەرکام لەو شەپۆلی ناڕەزایەتیانە نەوەیەکی وشیارتر، خاراوتر و بەئەزموونتری لە دوای خۆی جێهێشتووە. ئەم ئەزموونانە لەناو نەچوون، بەڵکوو لە یادەوەریی بەکۆمەڵی کۆمەڵگەدا تۆمار کراون و ئەمڕۆ وەک سەرمایەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوونیان هەیە. خەڵکی ئێران ئەمڕۆ باشتر لە ڕابردوو دەزانن کە حکوومەت چۆن سەرکوت دەکات، چۆن کات دەکڕێت، چۆن بەڵێن دەدات و چۆن هەوڵ دەدات ناڕەزایەتییەکان دابمرکێنێتەوە. لە بەرامبەریشدا، باشتر لە ڕابردوو دەزانن کە بۆ بەرەوپێشبردنی ویست و داواکارییەکانی خۆیان پێویستیان بە چ جۆرە هاوپشتی، ڕێکخراوبوون، خۆڕاگریی و داهێنانێک هەیە. ئەگەر خەڵک، کرێکاران، موعەلیمان، پەرستاران، خانەنشینان و هەموو چین و توێژە بێبەشەکان بتوانن لەسەر بنەمای ئەزموونە کەڵەکەبووەکانیان، بە شێوازێکی ڕێکخراوتر و وشیارانەتر لەسەر ویست و داواکارییەکانی خۆیان  پێداگری بکەن، هەر کەلێنێک لە سەرەوەی دەسەڵاتدا دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک بۆ گوشار لە خوارەوە.

لە کۆتاییدا، مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە کە: کۆماری ئیسلامی لەپێناو ڕزگارکردنی خۆیدا دانوستان دەکات، نەک بەمەبەستی ڕزگارکردنی خەڵک. بەڵام خەڵکیش چیتر ئەو کۆمەڵگە بێ‌ئەزموون و بێدەنگەی ڕابردوو نین. هەر ئەم وشیارییە مێژووییە، هەر ئەم یادەوەرییەی خەبات و ئەم ناسینە قووڵترەی پێچ و خەم و هەوراز و نشێوەکانی ناڕەزایەتی، دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە هێزێکی کە حکوومەت ناچار بە پاشەکشە بکات. هەر کرانەوەیەک لە کەشی سیاسیدا و هەر وەستانێکی ئامێری شەڕ، دەبێت لە لایەن کۆمەڵگەوە ببێت بە دەرفەتێک بۆ خستنەڕووی بەهێزتری ویست و داواکارییەکانی “نان، کار، ئازادی“.

نوشته دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا چەقیبەستووە، بەڵام باری قەیرانەکە لەسەر شانی خەڵکە اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

بڕیاری کردنەوەی ئینتەرنێت، نیشاندانی پێکهاتەی ڕاستەقینەی دەسەڵاتە لە کۆماری ئیسلامیدا
بڕیاری کردنەوەی ئینتەرنێت، نیشاندانی پێکهاتەی ڕاستەقینەی دەسەڵاتە لە کۆماری ئیسلامیدا

بڕیاری دیوانی عەداڵەتی ئیداری بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی پەسەندکراوی حکومەت سەبارەت بە کردنەوەی ئینترنێت، کە ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ و تەنیا یەک ڕۆژ دوای پەسەندکردنی بڕیارێک بە ئامانجی کردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی دەرچوو، پەردەیەکی تری لەسەر واقیعییەتی پێکهاتەی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامیدا لادا.

دیوانی عەداڵەتی ئیداری کە دامەزراوەیەکی سەر بە دەسەڵاتی دادوەرییە، بە دەرکردنی فەرمانی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ڕایگەیاند کە تا کاتی یەکلاییبوونەوەی بڕیاری کۆتایی، هیچ کارێک لەم بوارەدا بە بڕیار و پەسەندکراوەکانی حکومەت ناکرێت.

کاردانەوەی جێگری پەیوەندییەکانی نووسینگەی پزیشکیانیش لەم ڕوانگەیەوە جێی سەرنج بوو. ئەو نووسی کە سەرۆک کۆمار “بەرپرسی جێبەجێکردنی دەستوور و بەرزترین بەرپرسی فەرمیی وڵاتە لە دوای ڕێبەری” و لاوازکردنی ئەم پێگەیەی بە وەستانەوە لە دژی جەماوەر، ڕێبەری و یاسای بنەڕەتیی زانی. بەڵام ئەم بەرگرییە بە ڕواڵەت توندە، پتر لەوەی کە نیشانەی هێزی حکومەت بێت، گوزارشت لە لاوازیی پێکهاتەیی ئەو دەکات. کاتێک بەرزترین بەرپرسی جێبەجێکردنی وڵات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێک لەسەر ئینتەرنێت دەبێت پێگەی یاسایی خۆی وەبیر بهێنێتەوە، ئەمە واتای ئەوەیە کە خۆیشی دەزانێت ئەم پێگەیە بە کردەوە تا چەندە ڕواڵەتی و فۆڕماڵییە.

لە کۆماری ئیسلامیدا، سەرۆکایەتی کۆمار هیچکات دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و بڕیاردەر نەبووە. سەرۆک کۆمار لە باشترین حاڵەتدا جێبەجێکاری بەشێک لەو سیاسەتانەیە کە لە ناوەندە سەرەکییەکانی دەسەڵاتدا دیاری دەکرێن، ئەو ناوەندانەی کە نە بەرهەمی سندووقەکانی دەنگدانن و نە لەبەردەم خەڵکیشدا وەڵامدەرەوەن. سپای پاسداران، شورای نیگابان، دەسەڵاتی دادوەری، دامەزراوە ئەمنییەکان، بەیتی ڕێبەری و تۆڕی بەربڵاوی دامەزراوە هاوتەریبەکان، سنووری دەسەڵاتەکانی حکومەت دیاری دەکەن. هەربۆیە سەرۆک کۆمار، هەر ناو و مەیلێکی هەبێت، لە کۆتاییدا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان و وه‌لیی فەقیهدا کار دەکات. لە ئاوا پێکهاتەیەکدا، حکومەت زیاتر لەوەی کە ناوەندی بڕیاردان بێت، بەپێی ئەو دەربڕینە باو و دروستە، دابینکەری پێداویستییەکانی پێکهاتەی سەرەکیی دەسەڵاتە.

ئەم سیستمە بە شێوازێک داڕێژراوە کە هەر بڕیارێکی جێبەجێکردن، ئەگەر لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان و ناوەندە سەرەکییەکانی دەسەڵاتدا ناتەبا بێت، دەکرێت لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە پێشی پێ بگیرێت. یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیش نەک هەر ڕێگر نییە لەم دۆخە، بەڵکوو خۆی زەمینەی یاسایی بۆ ڕەخساندووە. لەم چوارچێوەیەدا، دەسەڵاتی جێبەجێکردن تەنیا یەکێکە لە بەشەکانی پێکهاتەی دام و دەزگای وەلایەت، بەشێکی کە هەر کاتێک لەو ئاراستەیەی کە بۆی دیاری کراوە لابدات، بە دەخالەتی دامەزراوە باڵاکان کۆنترۆڵ دەکرێت.

بەڵام لە نێوان ئەم ململانێ ناوخۆییانەدا، ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر دەکەوێتە پەراوێزەوە، ژیانی ملیۆنان مرۆڤە کە چەندین مانگە لە بێ ئینتەرنێتی، پچڕان، فلتەرینگ و گۆشەگیریدا دەژین. لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ، واتە لە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ەوە، نزیکەی نەوەد ملیۆن کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی بڕینی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتییەوە. ئەمە تەنیا سنووردارکردنێکی پەیوەندی نییە، بەڵکوو هێرشێکی بەربڵاوە بۆ سەر ژیانی ڕۆژانە، بژێویی، ئاسایشی دەروونی، مافی زانیاری و ئازادیی ڕادەربڕینی خەڵک.

نێت بلاکس، ڕێکخراوی سەربەخۆی چاودێریی ئازادیی ئینتەرنێت، ئەم دۆخەی بە بێوێنە وەسف کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە پچڕانی بەرفراوانی ئینتەرنێت نەک هەر دەستڕاگەیشتن بە تۆڕی جیهانیی پەکخستووە، بەڵکوو بە شێوەی ڕاستەوخۆ زیانی بە بژێوی و مافە مرۆییەکانی ملیۆنان کەس گەیاندووە. لە جیهانی ئەمڕۆدا، ئینتەرنێت چیتر ئامرازێکی لاوەکی یان کاڵایەکی لۆکس نییە، ئینتەرنێت بەشێکە لە ژێرخانی گرنگی ژیانی کۆمەڵایەتی. خەڵک لە ڕێگەیەوە کار دەکەن، فێر دەبن، بەدواداچوون بۆ چارەسەری پزیشکیی خۆیان دەکەن، لەگەڵ بنەماڵە و هاوڕێکانیاندا لە پێوەندیدا دەمێننەوە، هەواڵ و زانیارییەکان دەخوێننەوە، لە دۆخی قەیرانەکان ئاگادار دەبنەوە و بڕیار لە ئاسایشی خۆیان دەدەن. بڕینی ئینتەرنێت لە ڕاستیدا بڕینی بەشێکە لە ژیانی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگا.

ڕەهەندە ئابوورییەکانی ئەم کارەساتە هێندە بەرفراوانن کە تەنانەت میدیا فەرمییەکانی حکومەتیش نەیانتوانیوە بیشارنەوە. ئیرنا ، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆماری ئیسلامی، ناچار بووە دان بەوەدا بنێت کە توانای خۆڕاگریی کەسب و کارە ئۆنلاینەکان بە تێکڕا تەنیا ٢٠ ڕۆژە و دوای ئەوە شەپۆلێک لە مایەپوچبوون دەست پێدەکات کە چیتر ناگەڕێتەوە. ئەم دانپێدانانە زۆر گرنگە، واتە حکومەتێکی کە خۆی ئینتەرنێتی بڕیوە یان سنووردار کردووە، دەزانێت کە بەم سیاسەتە هەزاران کەسب و کاری بچووک و مامناوەندی خستووەتە لێواری لەناوچوونەوە.

لە پاڵ بڕین و پچڕانی بەرفراواندا، گەڵاڵەگەلێکی وەک “ئینتەرنێتی چینایەتی” یان “ئینتەرنێتی پرۆ” نیشاندەری ڕوانگەی جیاکاریانەی دەسەڵاتە بەرامبەر بە مافی پەیوەندی. لەم جۆرە گەڵاڵانەدا، دەستڕاگەیشتنی ئازاد بە ئینتەرنێت نەک مافێکی گشتی، بەڵکوو دەبێتە ئیمتیازێک بۆ تاقم و گرووپە تایبەتەکان. ئەوانەی پارەیان هەیە، ڕانتخۆرن، سەر بە دامەزراوەیەکن یان خاوەن جێگە و پێگەیەکی تایبەتن، دەتوانن لە ئیمکانی دەستڕاگەیشتنی باشتر بەهرەمەند بن، بەڵام زۆرینەی کۆمەڵگا یان بەتەواوی لەو ئیمکانە بێبەش دەبن یان دەبێت بۆ پەیوەندییەکی لاواز، نائەمن و پڕ تێچوو، پەنا ببەنە بەر بازاڕی ڕەشی فلتەرشکێنەکان، پرۆکسییە گرانبەهاکان و ئامرازە پڕمەترسییەکانی وەک ستارلینک. ئەمە هەمان هەڵاواردنی دیجیتاڵییە، هەڵاواردنێکی کە وەک هەمیشە زۆرترین گوشارەکەی دەکەوێتە سەر هەژاران، کرێکاران، خوێندکاران، کەسب و کارە بچووکەکان، ژنان و ناوچە بێبەشکراوەکان.

بڕیاری دیوانی عەداڵەتی ئیداری بۆ ڕاگرتنی پەسەندکراوی کردنەوەی ئینتەرنێت نیشانی دەدات کە بڕینی ئینتەرنێت بۆ کۆماری ئیسلامی، بەشێکە لە ستراتیژیی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی. ئەگەر بڕینی ئینتەرنێت بۆ سەردەمی شەڕ تەنیا ڕێکارێکی فریاگوزاری بوو، بۆچی دەبێت دەزگای دادوەری لە دژی دەستپێکی کردنەوەی بوەستێتەوە؟ وەڵامەکە ڕوونە: ئینتەرنێتی ئازاد دەرفەتی وشیاری، پەیوەندی، خۆڕێکخستن و هاوپشتیی کۆمەڵایەتی زیاد دەکات. حکومەتێکی کە لە خەڵک دەترسێت، پێش هەر شتێک کەناڵەکانی پەیوەندیی ئەوان دەکاتە ئامانج.

ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ حکومەت لە پرسی ئینتەرنێتدا، پێش هەر شتێک نیشانی دا کە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی دەسەڵات قووڵن، بەڵام ئەم ناکۆکیانە لە کۆتاییدا لەسەر پشک و شێوازی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگایە، نەک لەسەر مافی خەڵک. دەسەڵاتی دادوەری دامەزراوەیەکی هەڵبژێردراوی خەڵک نییە، سەرۆکەکەی لەلایەن ڕێبەرەوە دادەنرێت و پێکهاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیزام پێناسە کراوە. کاتێک دامەزراوەیەکی ئاوا بڕیاری حکومەت ڕادەگرێت، لە ڕاستیدا ئیرادەی بازنەی بەرتەسکی دەسەڵات بەسەر ئیرادەی ڕواڵەتیی حکومەتدا سەردەکەوێت.

ئاکامی ئەم ڕووداوە بۆ خەڵکی ئێران شتێکی نوێ نییه، ئەوان زۆر جار بینیویانە کە بەڵێنەکانی هەڵبژاردن، پەسەندکراوەکانی حکومەت، دروشمی چاکسازیخوازانە یان بانگەشە یاساییەکان، لە بەرامبەر ئیرادەی دامەزراوە سەرەکییەکانی دەسەڵاتدا بێکاریگەر دەبن. بابەتەکە تەنیا ئەوە نییە کە ئینتەرنێت دەکرێتەوە یاخود نا، بەڵکوو ئەوەیە کە لە پێکهاتەی ئێستادا، هیچ مافێک گەرەنتی نەکراوە. ئەمڕۆ ئینتەرنێتە، بەیانی پەروەردەیە، دووبەیانی بژێوی، ئازادیی ڕادەربڕین یان ئاسایشی ژیانە.

بێ ئینتەرنێتی، بێهەواڵی و گۆشەگیریی دیجیتاڵی، ئامرازی جێگیرکردنی هەر ئەم پێکهاتەیەن. لەمڕووەوە خەبات بۆ ئینتەرنێتی ئازاد، بەشێکە لە خەبات بۆ ئازادی، مافی زانین، مافی پەیوەندی، مافی خۆڕێکخستن و مافی خەڵک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان.

نوشته بڕیاری کردنەوەی ئینتەرنێت، نیشاندانی پێکهاتەی ڕاستەقینەی دەسەڵاتە لە کۆماری ئیسلامیدا اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

لەسێدارەدان، تیرۆری دەوڵەتیی، لە پێناو سەپاندنی دەسەڵاتێکی ناڕەوادا
لەسێدارەدان، تیرۆری دەوڵەتیی، لە پێناو سەپاندنی دەسەڵاتێکی ناڕەوادا

لەسێدارەدان، بە هەر شێوازێک و لەژێر هەر پاساوێکدا بێت، هیچ شتێک نییە جگە لە کوشتنی بەئەنقەستی ڕێکخراو بە دەستی دەوڵەت. کاتێک ئەم سزایە دەکەوێتە دەست حکوومەتێکی کە نە مەشروعییەتی جەماوەری هەیە و نە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ بە فەرمی دەناسێت، لەسێدارەدان دەبێتە ئامرازێکی ئاشکرا بۆ تیرۆری دەوڵەتیی، ئامرازێک بۆ سەپاندنی بێدەنگی بەسەر کۆمەڵگادا. کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێکە لە دیارترین نموونەکانی دۆخێکی لەم شێوەیە، حکومەتێکی کە لە تەواوی تەمەنی خۆیدا، پەتی سێدارەی کردووە بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی مانەوەی سیاسیی خۆی.

لە سەرەتای ئاگربەستی شەڕی چل ڕۆژەوە، کۆماری ئیسلامی هه‌موو ڕۆژێک لانی‌کەم بەندکراوێکی سیاسیی لەسێدارە داوە. ئەم پرۆسەیە بەڕێکەوت نییە. هەر کاتێک قەیرانی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان ئەمنی پەرەدەسێنێت، دام و دەزگای لەسێدارەدانیش بە خێراییەکی زیاترەوە دەکەوێتە گەڕ. دەسەڵاتێکی کە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی جەماوەریی، نەبوونی پێگەی کۆمەڵایەتی و قەیرانە ئاڵۆز و یەک لەدوای یەکە سیاسی و ئابوورییەکان بەرەوڕووە، بۆ نیشاندانی هێز پەنا دەباتە بەر سادەترین و دڕندانەترین ئامرازی خۆی، کە ئەویش بریتییە لە سەندنەوەی گیانی مرۆڤەکانە.

بەڵام لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی تەنیا بەشێکە لەم سیاسەتی چاوترسێنکردنە. کۆماری ئیسلامی هاوتەریب لەگەڵ سەرکوتکردنی ڕاستەوخۆی نەیارانی سیاسی، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لەو پەروەندانەشدا کە بە “تاوانە ئاساییەکان” ناسراون، چڕتر کردووەتەوە. ئامانج لەم سیاسەتە دووفاقییە، ئاساییکردنەوەی مەرگ، پەرەپێدانی کەشی ترس و تۆقاندن و سڕکردنی کۆمەڵگایە لە ئاست توندوتیژیی دەوڵەتیدا. کاتێک هه‌موو ڕۆژێک هەواڵی لەسێدارەدانی چەند مرۆڤێک بڵاودەبێتەوە، حکومەت هەوڵ دەدات مەرگ بکاتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە و ڕووداوێکی بەردەوام ئاسایی کە هەستیاریی گشتی لەناو ببات.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانی‌کەم ٧٤٧ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون، ئەمە بەرزترین ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٠وە تا ئێستا.

نموونەی بەئازاری لەسێدارەدانی چەند ڕۆژ لەمەوبەری ئەسما زارعی، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل، قووڵایی ئەم دڵڕەقی و وەحشیگەرییە نیشان دەدات. ئەو لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دووگیان بوو و منداڵەکەی لە ناو چواردیواری بەندیخانەدا لەدایکبوو. ئەم منداڵە ئێستا لە تەمەنی دوو ساڵیدا بۆ هەمیشە لە سۆزی دایکی بێبەش کراوە. لەسێدارەدانی ژنێکی گەنج تەنیا مردنی تاکێک نییە، بەڵکوو مەحکوومکردنی منداڵێکە بە بێدایکی، بنەماڵەیەک بە داغداربوونی هەمیشەیی و کۆمەڵگایەک بە تەحەمولی زامێکی ئەخلاقی. لە هەمان بەندی ژنانی بەندیخانەی ئەردەبیل دا، نزیکەی ٨٠ بەندکراو ڕاگیراون و لانی‌کەم حەوت ژنی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، ژنانێکی کە هه‌موو ڕۆژ و شەوێک لەگەڵ کابووسی بیستنی ناوی خۆیان بۆ گواستنەوەیان بۆ پای پەتی سێدارە دەژین.

ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەرزترین ڕێژەی لەسێدارەدانی ژنانی لە جیهاندا تۆمار کردووە. لەم ساڵەدا لانی‌کەم ٤٨ ژن لەسێدارەدراون. ئەمەش واتە زیادبوونی پەنجاو پێنج لەسەد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتردا. ئەم ئامارە تەنیا نیشاندەری ئاستی سەرکوتکردنەکان نییە، بەڵکوو نیشاندەری پێگەی ژنانە لە سیستمێکدا کە ژنکوژی و دژەنبوون، کۆنترۆڵکردنی جەستە و ژیانی ژنان و سەرکوتکردنی دەنگی ئەوان بەشێکی دانەبڕاوە لە سروشتی ئەو شێوازە سەرکوتە. زۆربەی ئەو ژنانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێت، خۆیان قوربانیی ساڵانێکی زۆر لە هەژاری، توندوتیژیی خێزانی، بێ مافی، هەڵاواردن و بێپەنایی کۆمەڵایەتی بوون. سیستەمێکی کە نەک هەر پشتگیریی لێ نەکردوون، بەڵکوو لە کۆتاییدا لەلایەن هەر ئەو سیستمەوە دەبڕدرێنە پای سێدارە.

کۆماری ئیسلامی نەک هەر یەکێکەل لە پڕ ئەژمارەترین، بەڵکوو یەکێک لە دڕندەترین سیستمەکانی لەسێدارەدان لە جیهاندا بەڕێوە دەبات. ئەم ڕژێمە لەو دەگمەن حکوومەتانەیە کە هێشتاش ئەو کەسانەی لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا لەژێر تەمەنی یاساییدان، لەسێدارە دەدات. هەروەها بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەبەرچاوی جەماوەر، جەستەی مرۆڤ دەکاتە شانۆی نیشاندانی هێز، مرۆڤەکان لە مەیدان و کۆڵاندا بە دەکەلی جەرسەقیلەکانەوە هەڵدەواسێت تا مەرگ بخاتە بەر چاوی هەموان و تۆی ترس و خۆف لە مێشک و زێهنی هاووڵاتیاندا بچەسپێنێت. دیمەنی لەم شێوەیە، ڕێوڕەسمی ئاشکرای سووکایەتیکردنن بە مرۆڤ.

دام و دەزگای تەبلیغاتی حکومەت هەوڵ دەدات لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی تاوان، دابینکردنی ئاسایش و جێبەجێکردنی دادپەروەری بناسێنێت. بەڵام ئەزموونی جیهانی و توێژینەوە باوەڕپێکراوەکان گەلێک جار نیشانیانداوە کە سزای لەسێدارەدان کاریگەرییەکی ڕێگریکارانەی کاریگەرتری لە سزا جێگرەوەکانی تر نییە. هیچ کۆمەڵگایەک بە کوشتنی کەسانێکی کە گومانی تاوانباربوونیان لەسەرە، ئەمن و ئارامتر نەبووە. ئاسایشی کۆمەڵایەتی نە لە پەتی سێدارەوە، بەڵکوو لە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، پەروەردە، خۆشگوزەرانی، یەکسانی، پشتگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتی، ڕەخساندنی هەلی کار، کەمکردنەوەی هەژاری و بوونی سیستمێکی دادوەریی دادپەروەرانەوە سەرچاوە دەگرێت.

واقیعییەت ئەوەیە کە مرۆڤەکان هەر لەسەرەتاوە بە بکوژ، سەرپێچیکار یان تاوانبار لەدایک نابن. زۆربەی تاوانەکان لە بەستێنی پڕ لە هەژاریی پێکهاتەیی، بێکاری، بێبەشی، ئالودەبوون بە مادەهۆشبەرەکان، توندوتیژی، ناعەداڵەتی، هەڵاواردن و داڕمانی پشتگیرییە کۆمەڵایەتییەکاندا شکڵ دەگرن. حکومەتێکی کە بە سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی، هەژاری، بێهیوایی و توندوتیژی بەرهەم دەهێنێتەوە، دواتر قوربانیانی هەر ئەم بارودۆخە بە ناوی عەداڵەتەوە لەسێدارە دەدات. ئەمە ئەوپەڕی دووڕوویی نەزمێکی ناعادڵانەیە. سەرەتا مرۆڤەکان لە دۆخێکی بێبەشی و پڕ لە توندوتیژیدا بەجێدەهێڵێت، پاشان بەهۆی لێکەوتەکانی هەمان بارودۆخ، لەناویاندا دەبات.

لە دۆسیە سیاسییەکاندا، بابەتەکە زۆر لەوەش ڕوونترە. لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی، هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی نەیاران و دروستکردنی ترس لە ناو کۆمەڵگای ناڕازیدا. کۆماری ئیسلامی لە یەکەم ساڵەکانی دامەزراندنییەوە، هەر لە ئێعدامە بەربڵاوەکانی ڕۆژانی سەرەتای دوای ڕووخانی ڕژێمی شاوە بگرە تا دەیەی شەست و تا لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و هەڵسووڕاوانی سیاسی، نیشانی داوە کە بۆ سڕینەوەی نەیارەکانی، لە هیچ چەشنە توندوتیژییەک دەست ناپارێزێت. دادگاییکردنە چەند خولەکییەکان،وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەشکەنجە، بێبەشکردن لە پارێزەر، پەروەندەسازی ئەمنییەتی و دەرکردنی سزای مەرگ، لە زومرەی پێکهاتە ناسراوەکانی ئەم دەزگای سەرکوتەیە.

بەڵام هەرچەندە حکومەت زیاتر لەسێدارە بدات، زیاتر ئەوە نیشان دەدات کە لە کۆمەڵگا دەترسێت. لەسێدارەدان نیشانەی هێز نییە، نیشانەی قەیرانی مەشروعییەتە. حکومەتێکی کە بتوانێت بە ڕەزامەندیی جەماوەر حوکمڕانی بکات، پێویستی بەوە نییە هه‌موو ڕۆژێک پەتی سێدارە هەڵواسێت. هەرچەندە سزاکان دڕندانەتر و بێ بەزییانەتر دەبن، ئەو ڕاستییە پتر دەسەلمێنن کە دەسەڵات تا چ ڕادەیەک لە ئاست پاراستنی دەسەڵاتی خۆیدا بێتوانا و سەرلێشێواوە. کۆماری ئیسلامی کە لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە ئازادی، خۆشگوزەرانی، ئەمنییەتی ئینسانی یان دادپەروەری بۆ خەڵک دابین بکات، ئێستا بە چڕکردنەوەی لەسێدارەدانەکان هەوڵ دەدات نەبوونی مەشروعیەت بە زاڵکردنی ترس و تۆقاندن قەرەبوو بکاتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەمانە، ترس هەمیشە بەردەوام نابێت. هەر لەسێدارەدانێک، بنەماڵەیەک داغدار دەکات، بەڵام هاوکات تۆوی تووڕەییەکی نوێ لە کۆمەڵگادا دەچێنێت. هەر پەتێکی سێدارە، ڕەنگە بۆ ساتێک بێدەنگی بسەپێنێت، بەڵام لە یادەوەریی کۆمەڵانی خەڵکدا دەبێتە بەڵگەیەک لەدژی دەسەڵات. مێژوو نیشانی داوە کە توندوتیژیی دەوڵەتی دەتوانێت بزووتنەوەکان سەرکوت بکات، بەڵام ناتوانێت ئاواتی ئازادی و دادپەروەری لەناو ببات.

لەمڕووەوە، دەبێت خەبات لەدژی لەسێدارەدان، خەباتێکی بنەڕەتی، گشتگیر و بێ جیاوازی بێت. ئیدانەکردنی لەسێدارەدانە سیاسییەکان پێویستە، بەڵام بەس نییە. ئەگەر تەنیا لەدژی لەسێدارەدانی نەیارانی سیاسی بوەستینەوە و لەسێدارەدانی بەندکراوانی تاوانە ئاساییەکان قبووڵ بکەین، ئەوا ئەسڵی مافی ژیانمان مەرجدار کردووە. مافی ژیان مافێکی گشتییە، نە پاداشتێکە بۆ بێتاوانیی سیاسی و نە ئیمتیازێکە کە دەوڵەت بتوانێت وەریبگرێتەوە. دژایەتیکردنی لەسێدارەدان دەبێت هەموو مرۆڤەکان بگرێتەوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی تاوانێکى کە دراوەتە پاڵی، پێگەی کۆمەڵایەتی، بیروباوەڕ، ڕەگەز، نەتەوە یان ئایین.

ئەمڕۆ بەرگریکردنی بێ شەرت و مەرج لە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، بەشێکی دانەبڕاوە لە خەبات لەپێناو کۆمەڵگایەکی ئازاد، یەکسان و ئینسانیدا. ناتوانرێت داوای ڕزگاربوون لە ستەمکاری بکرێت و لە ئاست دام و دەزگای مەرگدا بێدەنگ بیت. ناتوانرێت باسی کەرامەتی مرۆڤ بکرێت و گیانی مرۆڤ بە پەتی سێدارە بسپێردرێت. خەبات لەدژی لەسێدارەدان، خەباتە لەپێناو مافی ژیان، لەپێناو کەرامەتی ئینسانی و کۆتاییهێنان بە یەکێک لە دڕندانەترین شێوازەکانی توندوتیژیی دەوڵەتیی. ئەم خەباتە دەبێت ببێتە داواکارییەکی گشتی، کۆمەڵایەتی و سیاسی: نا بۆ لەسێدارەدان، لە هەر کاتێکدا، لە هەر شوێنێک و لەدژی هەر مرۆڤێک.

نوشته لەسێدارەدان، تیرۆری دەوڵەتیی، لە پێناو سەپاندنی دەسەڵاتێکی ناڕەوادا اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

دەستێوەردانی ناڕەوای حکومەتی ئەمریکا لە کوبادا
دەستێوەردانی ناڕەوای حکومەتی ئەمریکا لە کوبادا

پەیوەندییە گرژ و مێژووییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کوبا سەرلەنوێ پێی ناوەتە قۆناغێکی قەیراناوییەوە. حکومەتی ئەمریکا بە گرتنەبەری کەمپەینی “گوشاری بێ ئەوپەڕ“، توندترین سزا و گەمارۆی نەوتیی بەسەر ئەم دوورگە بچووکەی دەریای کارائیبدا سەپاندووە. ئەم گوشارانە بوونەتە هۆی کەمبوونی ئێجگار زۆری سووتەمەنی و خۆراک و پچڕانی درێژخایەنی کارەبا لە کوبا و ئەم وڵاتەیان خستووەتە لێواری داڕمانی ئابوورییەوە. بەڵام بۆ تێگەیشتن لە بنەڕەتی ئەم قەیرانە، پێویستە چاوێک بە مێژووی درێژخایەنی دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ئەم دوورگەیەدا بخشێندرێت، مێژوویەکی کە پتر لە سەدەیەک پێشینەی هەیە.

دەستێوەردانی ئەمریکا لە کوبا لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە دەستی پێکرد. دوای شەڕی ئیسپانیا و ئەمریکا لە ساڵی ۱۸۹۸دا، حکومەتی ئەمریکا بە کردەوە کۆنترۆڵی سیاسیەتی ناوخۆ و دەرەوەی کوبای گرتە دەست و مافی دەستێوەردانی سەربازیی لەو وڵاتەدا بە خۆی دا. بەدرێژایی دەیەکانی ڕابردوو، کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەشێکی زۆری زەوییە کشتوکاڵییەکان، کانەکان و پیشەسازییەکانی کوبایان کۆنترۆڵ کرد، لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکی کوبا لە هەژاریدا دەژیان.

دوای شۆڕشی ۱۹۵۹ و هاتنەسەرکاری فیدل کاسترۆ، ئەمریکا هەموو ئامرازە بەردەستەکانی بۆ ڕووخاندنی حکومەتی شۆڕشگێڕ بەکارھێنا. شەرمەزارانەترین نموونەی ئەم هەوڵانە، بریتی بوو لە ئۆپەراسیۆنی کەنداوی بەرازەکان لە ساڵی ۱۹۶۱دا، هێڕشێکی کە بە شکستی ئەمریکا کۆتایی هات. هەروەها ڕێکخراوی سیخوڕیی “سی ئای ئەی” دەیان پلانی بە مەبەستی تیرۆرکردنی فیدل کاسترۆ داڕشت کە هەموویان شکستیان هێنا. گەمارۆی ئابووری کە لە ساڵی ۱۹۶۲ەوە دەستی پێکردووە، پتر لە شەش دەیەیە بەردەوامە و بووەتە یەکێک لە درێژخایەنترین سزا ئابوورییەکان لە مێژوودا.

ئەم سزایانە تەنیا یەک ئامانجیان هەبووە، ئەویش بریتی بووە لە خنکاندنی ئابووریی کوبا و سەپاندنی گۆڕینی ڕژێم لە ڕێگەی گوشارخستنە سەر خەڵکەوە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانێکە بە زۆرینەیەکی ڕەها ئەم سزایانە سەرکۆنە دەکات، بەڵام ئەمریکا هێشتاش بەردەوامە لەم گەمارۆ ستەمکارانەیە.

ئەمڕۆش هەمان لۆژیک دووبارە دەبێتەوە. یەکێک لە بژاردە ڕادیکاڵەکانی سەر مێزی ترامپ، بریتییە لە هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆسەر ئەو وڵاتە بەمەبەستی لابردنی کەسایەتییە سەرەکییەکانی حکومەتی کوبا. دوای ئەوەی وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕاوول کاسترۆی بە خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی مەدەنی لە ساڵی ۱۹۹۶دا تۆمەتبار کرد، ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دەستگیرکردنی ئەو پەرەی سەندووە.

کارێکی لەم شێوەیە بێپێشینە نییە. لە مانگی ژانویەی ڕابردوودا، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەدا لە ڤێنزوێلا، نیکۆلاس مادۆرۆیان دەستگیر کرد. لە ساڵی ۱۹۸۹یشدا، هێرشی هەزاران سەربازی ئەمریکا بۆ سەر پانەما بووە هۆی دەستگیرکردنی مانوێل نۆریگا. ئەم نەریتە دووباتبۆوە، نیشانی دەدات کە ئەمریکا هێشتا خۆی بە خاوەن مافی تاکلایەنە دەزانێت بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە وڵاتە سەربەخۆکانی ئەمریکای لاتیندا، ڕوانگەیەکی کە سەرچاوەکەی  دەگەڕێتەوە بۆ “دکتۆرینی مۆنرۆ“، کە ئەمریکای لاتین بە حەوشەی پشتەوەی خۆی دەزانێت.

حکومەتی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گوشارەکان، دەرگاکانی دیپلۆماسیشی بە کراوەیی هێشتووەتەوە. دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ کەسانێک لە ناوخۆی کوبادا لە پەیوەندیدایە و مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەش، جەختی لەسەر خواستی حکومەتەکەی کردووەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە ئاکامی گفتوگۆدا بەدی بێت. ئەمریکا بەدوای گۆڕانکارییەکانی وەک کردنەوەی ئابووریی کوبا، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و کۆتاییھێنان بە هەژموونی ڕووسیا و چین لەو دوورگەیەوەیە.

ترامپ وێڕای ئاماژە بە دۆخی ئابووریی کوبا وتوویەتی: پێویست بە توندکردنەوەی گرژییەکان ناکات… ئەوێ خۆی لە حاڵی داڕماندایە. بەڵام ئەم داڕمانە دەرەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو سزایانەیە کە خودی ئەمریکا سەپاندوونی، ڕاستییەکی کە ترامپ نایەوێت باسی بکات.

لە هەمانکاتدا، کوبا لە هەندێک بواردا دەستکەوت گەلێکی ئەوتۆی بەدەستهێناوە کە زۆرێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانیش نەیانتوانیوە پێی بگەن. سیستەمی تەندروستیی خۆڕایی و گشتگیری کوبا وەک یەکێک لە باشترین سیستەمەکانی چارەسەری پزیشکی لە جیهانی گەشەسەندوودا دەناسرێت. ڕێژەی خوێندەواریی سەد لە سەد، خوێندنی خۆڕایی لە هەموو قۆناغەکاندا لە سەرەتاییەوە تا زانکۆ و بەرنامە بەربڵاوەکانی واکسیناسیۆن کە ڕێژەی مردنی منداڵانی گەیاندووەتە نزمترین ئاست لە ناوچەکەدا، لە زومرەی ئەم دەستکەوتانەن. هەروەها کوبا پزیشک و پەرستارەکانی خۆی ڕەوانەی دەیان وڵاتی هەژار لە ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیا کردووە، جۆرێک لە دیپلۆماسیی مرۆڤدۆستانە کە لەگەڵ بەها مرۆییەکاندا زۆر گونجاو و کاریگەرترە لە ناردنی هێزی سەربازی. ئەم دەستکەوتانە نیشانی دەدەن کە خەڵکی کوبا شایستەی ڕێز و هاوکارین، نەک گەمارۆ و سزا.

ئەم دەستکەوتانە بەو مانایە نین کە کوبا کۆمەڵگایەکی بێ‌کەم‌وکوڕییە. ناکارامەیی بیرۆکراتی، لاوازبوون لە بواری هاندان بۆ داهێنان، گەندەڵی کارگێڕی و وابەستەیی زۆر بە حکومەت وەک خاوەنکاری سەرەکی، کێشە گەلێکی حاشاهەڵنەگرن. پچڕانی ڕۆژانەی کارەبا، ڕیزە دوور و درێژەکان و کەمیی ماددە خۆراکییەکان، بەشێکی بەئازارن لە واقیعی ئەمڕۆی کوبا. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەبێت لە ناخی خودی کۆمەڵگای کوبا و ئیرادەی خەڵکەکەیەوە سەرچاوە بگرێت، نەک لە ڕێگەی گەمارۆ، هەڕەشەی سەربازی یان سەپاندنی جۆرێک لە نیۆلیبرالی لە دەرەوە.

کوبا دوورگەیەکی بچووکە لەگەڵ جەماوەرێکی خۆڕاگر کە پتر لە شەش دەیەیە لەژێر گوشاری گەمارۆدا دەژین. ئەوان نە “هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و نە شایستەی سزای بەکۆمەڵن، بەڵکوو شایانی ڕێز، هاوکاری و دەرفەتێکی ڕاستەقینەن بۆ ئەوەی خۆیان داهاتووی خۆیان دروست بکەن.

بەرگریکردن لە کوبا لە بەرامبەر سیاسەتی شەڕانگێزانەی ئەمریکادا، بە مانای چاوپۆشیکردن لە کێشە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە نییە، بەڵکوو بەو مانایەیە کە نابێت هیچ جەماوەرێک لەبەر هەڵبژاردنی ڕێگایەکی جیاواز، سزا بدرێن.

نوشته دەستێوەردانی ناڕەوای حکومەتی ئەمریکا لە کوبادا اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.