سه‌د و ده‌یه‌مین كۆنفرانسی ڕێكخراویی جیهانی كار، ناسراو به “ئای ئێڵ ئۆ” ڕۆژی ٢٧ی مانگی مه‌ی تا ١١ی ژۆئه‌ن، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌شه‌م تا ٢١ی مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ی هه‌تاویی، له ده‌فته‌ری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ژنێڤ پێته‌ختی سوئیس به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ڕێكخراوه‌یه یه‌كێك له ئۆرگانه‌كانی رێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه و كۆنفرانسه‌كه‌ی به شێوه‌ی ساڵانه به‌ڕێوه‌دچێ. ١٨٧ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه نوێنه‌ره‌كانیان بنێرهنه ئه‌و كۆنفرانسه. بۆ نموونه كۆماری دژی كرێكاریی ئیسلامی، هه‌یئه‌تێكی ٤٣ كه‌سی پێكهاتوو له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، نوێنه‌رانی مجلیس، خاونكاران و “نوێنه‌رانی به‌ناو كرێكاریی” و ده‌وڵه‌تی ده‌سكرد، به‌شداری كۆنفرانسه‌كه كرد.
گایرایدێر، ده‌بیری گشتی ئای ئێڵ ئۆ، له وتاری ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی، پاش ئه‌و زهر و زیانانه‌ی كه وایرۆسی كرۆنا به هێزی كاری گه‌یاند، ئێستا شه‌ڕی ئۆكراین خه‌ریكه زیانێكی گه‌وره‌تری پێده‌گه‌یه‌نێ. ناوبراو هۆكاره‌كانی قه‌یرانی ئێستای له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بابه‌تی خۆراك، سووته‌مه‌نی، كاروباری ماڵیی، هه‌ڵاوسانی روو له هه‌ڵكشان، بێ ئاسۆیی، نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتوو و ناپێشكهوتووهكانی، بۆ ئه‌م شه‌ڕه گه‌ڕانده‌وه و پپێشبینیكرد كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بارودۆخه‌كه له‌وه‌ش خرابتر بێت. ئه‌و هه‌روه‌ها ڕوو له كرێكارانی جێگه مه‌به‌ستی خۆی ووتی، بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا، پتر له هه‌ر كاتێكی تر پشت به چه‌ند لایهنهییی و سێ لایه‌نه‌گه‌رایی و په‌سه‌ندكراوه‌كانی ڕێكخراویی جیهانی كار ببستن و هاوكاری بكه‌ن. گایرایدێر له سه‌ر ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تیی پشت به‌ستوو به هاوپشتی به ئاراسته‌ی كاركردن له شوێنی ئه‌من و دابینكردنی پیشه‌ی گونجاو، پێداگری كرد. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌موو ساڵێك ٣ملیۆن كرێكار له شوێنه نائهمنهكانی كار و یان به هۆی نه‌خۆشینی سه‌رچاوه‌گرتوو له كاری تاقه‌ت پروكێن، گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌و له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی كه، له پێناو دابینكردنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێ‌بكۆشین و ئه‌مه‌ش مسۆگه‌ر نابێت مه‌گه‌ر له ڕێگای دابینكردنی ئاشتییه‌وه.
كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوه‌ی ئێرانیی وه‌ك شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه پیشهیییهكانی موعه‌لیمان و چه‌ند ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریی و كۆمۆنیستی، به مه‌به‌ستی وه‌رێخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی، بۆ ڕۆژی ١٠ی مانگی ژۆئێن له به‌رده‌م شوێنی كۆنفرانسه‌كه، بانگه‌شه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه. شۆرای هاوئاهه‌نگی فهرههنگیانیش هه‌ر له ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵه‌ی ڕووبه به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه بڵاوكرده‌وه. له‌و نامه‌یه‌دا هاتبوو كه نوێنه‌ره نێردراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك دژه كرێكار و دژه موعه‌لیم و دژه فه‌رهه‌نگن و نێردراون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه به‌دانی ڕاپۆرتی درۆ و ناڕاست، بارودۆخی كرێكارانی ئێران پێچه‌وانه نیشان بدات و بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌كانیان، ڕه‌د بكه‌نه‌وه. له‌و نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئێران، له‌وپه‌ڕی دژواریدایه و، سه‌ركووت و سه‌ره‌ڕۆیی سنوور ناناسێ و دهستبهسهركردنیش بۆته دیارده‌یه‌كی هه‌رڕۆژه. له‌و نامه‌یه‌دا داوا له هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه و به تایبه‌ت نوێنه‌رانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان كراوه كه، نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی به هۆی به‌ڕێوه‌نه‌بردنی په‌سه‌ندكراوه‌كانی “ئای ئێڵ ئۆ” له‌لایان ڕژیمه‌وه، له هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بكرێته ده‌ره‌وه.
شۆڕای هاوئاهه‌نگی، هاوكات تۆمارێكی خسته به‌رده‌ست ناڕازییان و مافخوازان، بۆ ئه‌وه‌ی دوای واژۆكردن له ڕۆژی ١٠ی ژۆئێندا، پێشكه‌ش به كۆنفرانسه‌كه‌ی بكه‌ن. تا ڕۆژی دیاریكراو ٣٠٠٠كهس تۆمارهكهیان واژۆ كردبوو. ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له تۆماره ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌دا هاتبوون، بریتیین له: ئازادی خێرا‌و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م موعه‌لیمان زیندانی و هه‌ڵسووڕاونی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كانی كه له ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ملاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هه‌روه‌ها لابردنی هه‌ر جۆره تۆمه‌تێك له‌سه‌ریان، ڕاگرتنی هه‌ر چه‌شنه په‌روه‌نده‌سازی و پیلانگێڕییه‌ك له دژی موعه‌لیمان و كرێكارانی دهستگیركراویی ئه‌م دواییانه، كۆتاییی هێنان به زیندانی كردن و ئه‌زیه‌ت و ئازاری سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه سنفی و كرێكارییانه‌ی له‌حاڵی تێپه‌ركردنی ده‌وره‌ی مهحكوومییهتهكهیاندان، لابردنی خێرا و بێ شه‌رت ومه‌رجی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ هه‌ڵسووڕاوانی سنفی و زیندانیكراو له ئێران و ئازادی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، پێبهندكردنی ده‌وڵه‌تی ئێران به ڕێزگرتن له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كرێكاران و موعه‌لیمان و مووچه‌خۆران له بواری ئازادی پێكهێنان و یان په‌یوه‌ست بوون به ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی سنفی و كرێكاریی، ڕێزگرتن و له‌به‌رچاوگرتنی مافی ئازادی به‌یان و مافی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخۆازانه به‌بێ ترس له ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه و كاركردن سه‌باره‌ت به ناردنی هه‌یئه‌تێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر چاودێری و هاوئاهه‌نگی گرووپێكی كرێكاریی ڕێكخراوی جیهانی كار و فێدراسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه ئیتحادییه‌كان، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له هه‌لومه‌رجی هێزی كار له ئێران و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه سنفییه سه‌ربه‌خۆكان و هه‌روها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوانی سینفی زیندانیكراو و بنه‌ماڵه‌كانیان.
جگه له ڕێكخراوه ڕادیكاڵ و سوسیالیسته‌كانی ئێران، چوار سه‌ندیكای كرێكاری فه‌رانسه‌ش كه بریتیی بوون له: كۆنفدراسیۆنی گشتی كار ” سی جی تی”، یه‌كێتی ئیتحادییه كرێكاراییهكانی “ئێف ئیس یوو”، ئیتحادییه‌ی كرێكاری هاوپشتی “سۆلیداریس”، یه‌كێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیتحادییه كرێكارییه سه‌ربه‌خۆكان “یوو ئێن ئێس ئا”، و هه‌روه‌ها به پشتیوانی سه‌ندیكای ژنێڤ ” سی جی ئا ئێس” و سه‌ندیكای خزمه‌تگوزاری گشتی ژنێڤ ” ئێس ئێس پی”، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له ڕۆژی ١٠ی ژوئێن له به‌رده‌م شوێنی كۆنفرانسه‌كه له ژنێڤ و بۆ پشتیوانی له كرێكاران و موعه‌لیمانی ئێران، بانگه‌شه‌یه‌كیان بڵاوكردوه.
كۆنفرانسی ڕێكخراوی جیهانی له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو. بانكی جیهانی ڕۆژی ٧ی ژوئن به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٧ی جۆزه‌ردان، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و به خستنه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئامار، قسه‌كانی گایرایدێر ده‌بیری ئه‌وه‌ڵی گشتی “ئای ئێڵ ئۆ”ی، له‌سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی قه‌یراناویی و ڕوو له قووڵ بوونه‌وه، سه‌لماند. به‌ڵام ئاماده‌كارانی ڕاپۆرته‌كه‌ش هه‌روه‌ك گایرایدێر، شه‌ڕی ئۆكراینی به هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا زانی. له حاڵێكدا واقه‌عییه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا سه‌رچاوه‌كه‌ی له زاتی سیستمی سه‌رمایه‌داریدایه و شه‌ڕی ئۆكراینیش حاسڵی ئه‌م قه‌یرانه و هۆكاری پهرهسهندنهكهیهتی. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بۆرژوازی، به تایبه‌ت له وڵاته سه‌رمایه‌دارییه پێشكه‌وتووه‌كان هه‌وڵی داوه به هێنانه سه‌ركاری كابنیه ڕاست و ڕاسته تووندئاژۆكان، په‌نابردنه به‌ر ناسیونالیزم و فاشیزم و له ڕێگای دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له ڕیازه‌تی ئابووری بازاری ئازاد، به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه سیاسیه‌ی ئێستادا زاڵ بێت. به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان ئاكامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه و قه‌یرانه‌كانی قووڵتر كردۆته‌وه. له ئاوا هه‌لومه‌رجێكدا ته‌نیا خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران له‌هه‌ر وڵاتێك و له ئاستی جیهانیدایه كه ده‌توانێ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار و ناوه‌نده‌كانی وه‌ك: ڕێكخراوی جیهانی كار، له بابه‌ت مافی پێشلكراویی كرێكاراندا ناچار به پاشه‌كشه بكات و ڕێگای ڕزگاری یه‌كجاریی و گه‌یشتن به سوسیالیزم خۆش بكات،
هاوكات تا ئه‌و جێگایه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ئێرانه‌وه هه‌یه، ڕسواكردنی حزووری نوێنه‌ره دژی كرێكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌م كۆنفرانسه‌دا، یه‌كێك له‌و ئهركانهیه كه به‌تایبه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌ڵسووڕاوانی پێشڕو و داكۆكیكاری چینی كرێكار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێویسته ئه‌م ده ڕۆژه‌ی كه دانیشتنه‌كان به‌رده‌وامن وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ئه‌ركه بقۆزنه‌وه.