کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دوو بەرابەری بوونی حاشیەنشینی لە ماوەی دە ساڵدا

رۆژی دووشەممە ٢٤ی خاکەلێوە ئاکامی توێژینەوەی “حسێن ئیمانی جاجرومی” کۆمەڵناس و سەرۆکی دامەزراوەی متالعات و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی دانیشگای تاران سەبارەت بە هۆکاری سەرهەڵدانی دیاردەی حاشیەنشینی لە ئێران بڵاو بۆوە. ئەگەرچی روانگەیەکی چینایەتی بەسەر هۆکار و ئاکامی ئەم توێژینەیەدا زاڵ نییە و زیاتر بێتوانایی دەوڵەت لە بەرنامەڕێژی شاریدا تێدا زەق کراوەتەوە، بەڵام هێندێک خاڵی جێی سه‌رنجی تێدایە.جاجرومی دەنوسێ: “دیاردەی حاشیەنشینی ئەو جۆرەیکە شیرکەتی عومران و بێهسازی شاریی وەزارەتی رێگا و شارسازی وەک بەرپرسی رەسمی ئەم بابەتە باسی دەکات، نەتەنیا چارەسەر نەکراوە بەڵکو توندتریش بۆتەوە. ئەگەر لە سەرەتای دەیەی هەشتادا ٧ ملیۆن کەس لە ناوچەی حاشیەیی شارەکاندا ژیابێتن ئەوا ئێستا ئەم رەقەمە گەیشتۆته‌ ١٥ میلیۆن کەس.”407 (1)

سەرچاوە ئامارییەکان لە ئێران تەنانەت ئەگەر پشت بە توێژینەوەی زانستیش ببەستن، لە بەرئەوەیکە ناکرێ لەلایەن ناوەندە سەربەخۆکانەوە تەئید بکرێت، خاوەنی هیچ ئیئعتیبارێک نین. لەم روەوە ئەگەر بوونی ١٥ ملیۆن حاشیەنشینی بەبێ ستانداردی سەرەتایی ژیانی شاری راست بێت خۆی یەکێک لە نیشانەکانی قەیرانی مەسکەن و کەلێنی قوڵی چینایەتی لە ئێراندایە. کەلێنێک کە، بە تێپەڕ بوونی کات لەحاڵی گەشەدا بووە و نیشانەیەک لە وه‌ستان و کۆتاییهاتنی نابیندرێت. کەلێنێک کە ناکارایی نیزامی شه‌هری و نە عومران و بێهسازی شارەکان و نە کارکردی شارەداری وڵامی گونجاوی بۆ کۆتایی پێهێنانی نییە و نابێت.سەرهەڵدان و گەشەی بێ وێنەی حاشیەنشینی لە مێژووی ئێرانی ئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی دەیەی ٤٠ و دوای ئیسلاحاتی ئەرزی ناسراو بە “شۆڕشی سپی”. ئەو ئیسلاحاتەی کە پاشماوەکانی پێوەندی دەرەبەگایەتی سڕیەوە و سیستمی سەرمایەداری نایە جێگای. ئەو ئیسلاحاتە لەسەرەوەی کە، گوندنشینە هەژار و بێ زەوییەکانی رەوانەی حاشیەی شارەکان و کار بە شێوەیەکی زۆر توند لە چەوسانەوە و بارودۆخی دژوار، کرد.لەو تاریخە بەدواوە حاشیەنشینی و ژیان بەسەربردن لە شوێنی ناستانداردی شاری گەشەیەکی بەرچاوی هەبووە. یەکێک لە کانونەکانی ناڕەزایەتی زەحمەتکێشانی ئێران لە راپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ دا گەڕەکی حاشیەی شارەکان و یەکێک لە داواکاریەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو هۆتاییهاتن بە حاشیە نشینی و دابین کردنی مەسکەنی گونجاو بۆ کرێکاران و خەڵکی نیازمەندی مەسکەن بوو.رژیمی ئیسلامی بەرهەمی شکستی شۆڕشی ٥٧ نەتەنیا كۆتایی بە حاشیە نشینی نەهێنا، بەڵکو خۆی بوو بە هۆکاری بەردەوامی و پەرەسەندنی حاشیەنشینی لە سەرتاسەری ئێراندا. لەمرۆدا حاشیە نشینی و ئاسەوارەکانی لە باقی زاویەکانی ژیانی کرێکاران و خەڵکی دانیشتووی ئه‌م ناوچانەوە یەکێک لە بابەتەکانی جێی قسەوباسی توێژەران و پەژوهشگەرانی ئاستی جۆراوجۆری وەک حسێنی ئیمانی جاجرومیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئاکامێکی چارەساز نادەن بەدەستەوە و دەوڵەتیش نەتەنیا سیاسەتێکی کاریگەری بۆ کۆتایی هێنان بە حاشیە نشینی نییە بەڵکو، خۆی هۆکاری توند بوونەوە و پەرە گرتنیشیەتی. اشیەنشینی دوانەی سەرمایەدارییە. ئەگەرچی سەرهەڵدانی لە وڵاتانی گەشە نەکردوو و جیهانی سێهەمیدا بەرچاوترە لە وڵاتانی پێشکەوتووی سەنعەتی سەرمایەداریدا بەڵام تایبەت بەوان نییە. لە پێتەخت و شارە گەورەکانی گەلێک پێشکەوتووی سەرمایەداریدا شاهیدی گەشەی قارچک ئاسای گەڕەکی حاشیەیی و ناستانداردی شارین. ئەو گەڕەکانەی کە دانیشتووانەکەی بوونەتە توعمەی هەموو جۆرە ئاسیب و خەسارێکی کۆمەڵایەتی. ئەو گەڕەکانەی کە لەگەڵ توند بوونەوەی قەیرانی سەرمایەداریی، بوونەتە راوگەی جەریاناتی راست و کۆنەپەرستیی رەگەزپەرست و فاشیست و هه‌روه‌ها ئیسلامگەرای توندڕەو لە چەشنی داعش و سەلەفیە مه‌حه‌لییه‌كان. ژمارەیەکی زۆر لەو لاوانەی کە لە ئوروپاوە دەچن بۆ بەشداری کردن لە شەڕ لە ریزی داعش، ئەو لاوە بێ ئاسۆ و بێ هیوایانەن کە داهاتوویان تاریک دەبینن و دانیشتووی گەڕەکە هەژارنشینەکانی حاشیەی شارە گەورەکانی ئوروپا و منداڵی ئەو بنەماڵانەن کە بەرە دوای بەرە، راوەستان لە باندی بەرهەمهێنانیان لە کارگا و کارخانەکاندا تەجروبە نەکردووە.کەوایە سەرهەڵدان و گەشەی حاشیەنشینی ناکرێت بە ناکارا بوونی نیزامی شاریی تەوزیح بدرێت. حاشیەنشینی دیاردەیەکی چینایەتییە و تا کاتێک کە ئەسڵی زاڵ بەسەر کۆمەڵگەدا لەسەر ئەساسی کاری موزدی بێت، شاهیدی عه‌داڵه‌تی کۆمەڵایەتی بەتایبەت لە حەوزەی مەسکەندا نابین. حاشیەنشینی و هەژاری، پێوەندیەکی راستەوخۆ و دوو لایەنەیان بەیەکەوە هەیە. حاشیەنشینی بەرهەمی هەژارییە. هەژاری و بێکاری و حاشیەنشینی بەستێنی خەسارە کۆمەڵایەتیەکان لەوانە، بێ هیوایی، ئیعتیاد و گۆشەگیری لە کۆمەڵگەدا، تاوانکاری و زیندان و بێبەش بوون لە کەشفیات و ده‌ستكه‌وتی سەرسوڕهێنەری کۆمەڵگای بەشەری لە حەوزەی ئابووری، فەرهەنگی و زانستی دایە.کۆماری ئیسلامی وەک نیزامێکی پارێزەری سەرمایە و سەرمایەداری، رێگا چارەیەکی بۆ کۆتایی هێنان بە حاشیە نشینی نییە. بەرگرتن لە ساخت و سازی بەناو غەیرە مەجاز، روخاندنی شەوانەی ماڵە هەژارانەکەی خەڵکی فەقیر و هەژاری حاشیەنشین، بێبەش کردنیان لە ئیمکانات و ستانداردە ژێربیناییەکانی ژیانێکی شاریی لە حاڵێکدا کە لە ئێران شاهیدی په‌ره‌سه‌ندنی بێوێنەی کارتۆن خەوی، خەوتن لەژێر پرد و لە کەناری ئوتوبان و نێو پارکەکانداین، خاڵی کۆتایی ئەم گرفتە کۆمەڵایەتیە نییە. تەنیا رێگای کۆتایی هێنان بەم سیکلە مەرگبارە، کورت کردنەوەی تەمەنی سەرمایەداری و روخاندنی کۆماری ئیسلامییە. ئەم رژیمە پارێزەری کەلێنە چینایەتیەکان و نایەکسانی قووڵی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانه‌ لە هەڵبژاردنی مەسکەنی گونجاودا. ئەم ئاواتە نایەتە دی مەگەر ئەوەیکە کرێکاران موتەشەکل و رێکخراو، دەست لەنێو دەستی حاشیەنشینان و باقی زەحمەتکێشانی وڵات، بکەونە پێشەوە و کۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی چارەنوسێک بکەنەوە کە حکومەتی سەڵتەنەتی گیرۆدەی بوو.