بەپێی ڕاپۆتی هەواڵنێریی مێهر ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٦ بهڕێوهبهری گشتیی تەعاون، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی کوردستان ڕایگەیاندەوە کە تا ئێستا نزیکەی ٨ هەزار کەس لە سامانەی کاروەرزیدا ناو نووسیان کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییهكانی ڕژیم، ” ئەحمەد ڕەشیدی ڕۆژی دووشەممە لە سێهەمین جەلەسەی کارگرووهی کارناسی ئیشتیغاڵی ئوستانی کوردستان کە لە سالۆنی شەهیدانی دەوڵەت بەڕێوەچوو، بە ئاماژە کردن بەوەیکە دوکتور رووحانی بەرنامەی سەرەکی دەوڵەتی دوازدەهەمی ڕەخساندنی هەلی کار ڕاگەیاند، سەبارەت بە ئیجرای تەرحی کاروەرزی لە ئوستانی کوردستان وتی، سەهمییەی ئوستان خستنەسەر کاری نزیکەی پێنج هەزار کاروەرزە کە تا دوێنێ ٧ هەزار و ٩٥٥ کەس خۆیان لە سامانەکەدا ناو نووس کردووە.”
” تەرحی کاروەزی” کە لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لە لایەن حەسەن رووحانییەوە پەردەی لەسەر لادرا، لە ڕاستیدا دەرێژەی هەمان ” گهڵاڵهی چاكسازی یاسای کار” و ” تەرحی وەستا و شاگردی”یە کە لە لایەن دەوڵەتی ئەحمەدی نیژادەوە لە ساڵی ١٣٨٦ دا پێشکەش کرا و تەنیا فۆڕمەکەی گۆڕاوە. ئەم گەڵاڵەیە بە دەوردانەوەی یاسای کار دەیویست خوێندەوارانی زانکۆیی بێکار بە نرخێکی هەرزان بنێتە جێی ئەو کرێکارانەی کە لە تەمەنی خانەنشینی نزیک بوونەتەوە. ئەم تەرحە لەو کاتەدا بە هۆی دژایەتی و ناڕزایەتی بەرینی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری بێدەنگەی لێ کرا.
تەرحی کاروەرزی یان بە وتەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی خوێندکاری ” بێگاروەرزی”، هەوڵ دەدات چەوساندنەوە و نرخی بەهرە کێشی لە هێزی کاری خوێندەوارانی زانکۆیی زیاتر بکات. دەوڵەتی رووحانی بە بهكردهوه دهرهێنانی ئەم گهڵاڵهیه بهنیازه هێزی کاری خوێندەوارانی زانکۆیی کە بەشوێن کارەوەن بە قیمەتی یەک لەسەر سێی لانیکەمی حەقدەستی ڕەسمی بخاتە ئیختیار خاوەنکارانی کەرتی تایبەت و دەوڵەتییەوە. ئامانجی ئەم گهڵاڵهیه ڕەخساندنی هەلی کار نییە، بەڵکوو هەرزان تر کردنی هێزی کارە. دەوڵەت بە ئیجرای تەرحی کاروەرزی خوێندەوارانی بەشوێن کارەوە بە دەست بەستراوی و بەبێ ئەوەی کە مافی چەنە لێدانیان هەبێت دەنێتە ئیختیار خاوەنکارانەوە. لەخۆڕا نییە کە عەلادین ئەزوەجی یەکێک لە بهڕێوهبهره گشتییهكانی وەزارەوتی کاری ڕژیمی ئیسلامی وتویەتی، “کەرتی تایبەت بە باشیی لە بەکار هێنانی دانش ئاموختەگان لە چوارچێوەی کاروەرزیدا پێشوازی کردووە”، و ئەندامێکی ژووری بازهرگانیش داوای لە دەوڵەت کردووە دەورەی معافییەتی ئەو خاوەنکارانەی کە کاروەرزان دادەمەزرێنن لە دانی مافی بیمە لە دوو ساڵەوە بۆ ١٠ ساڵ درێژ دەکاتەوە.
لەسەر بنەمای گهڵاڵهی کاروەرزی یەکەی وەرگر، لەبەرانبەر هەر ٣ کەس شاغڵی بیمە کراودا، تەنیا ئیجازەی هەیە یەک کەس کاروەزی هەیە و دوای ماوەی ٤ تا ٦ مانگ دەورەی کاروەرزی، لەسەر بنەمای هەمان تەرح بۆ ماوەی دوو ساڵ بە ماعافییەت لە دانی سەهمیەی بیمەی خاوەنکاری دەچێتە سەرکار. لە ئاین نامەی ئیجرایی تەرحی کاروەرزیدا هیچ تەبسەرە و ماددەیەک بوونی نییە تا خاوەنکاران دوای کۆتایی دەورەی کاروەرزی و دامەزراندنیان بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەر بە دەرکرانیان بگرێت. کەوایە ئەم تەرحە دەستی خاوەنکاران بۆ دەرکردنی کرێکارانی دامەزراو بە کراوەیی هێشتۆتەوە. لەگەڵ بهكردهوه دهرهێنانی ئەم گهڵاڵهیه، خاوەنکاران لەوە بەدواوە دەتوانن بە جێگای کەڵک وەرگرتن لەو کرێکارانەی کە بیمە کانیان لە گیرفانی خۆیان دەدەن لە کرێکارانێک کەڵک وەربگرن کە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەزینەی بیمەکانیان بۆ نادەن. بەم جۆرە، تەرحی کاروەرزی بە پێچەوانەی قسەکانی ئەحمەد ڕەشێدی بهڕێوهبهری گشتیی تەعاون، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی کوردستان و باقی کاربەدەستانی ڕژیم تەرحێک نییە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار، بەڵکوو تەنیا هێزی کاری هەرزان تر دەخاتە جێی هێزی کاری هەرزان.
بە کرداری بوونی گهڵاڵهی کاروەرزی بە واتای هەنگاونانە بە ئاڕاستەی گۆڕینی یاسای کاری ئێستا و لە خزمەت بە دابین بوونی بەرژەوەندی زیاتری سەرمایەدارانی کەرتی تایبەت و دەوڵەتی. دوای ئەوەی کە دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد نەیتوانی ” گهڵاڵهی چاكسازیی یاسای کار” بە پەسندی مەجلیس بگەیەنێ زۆری پێنەچوو کە دەوڵەتی رووحانی ئەم لایەحەی گۆڕینی یاسای کارەی لە بایەگانی وەزاڕەتی کاری دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد دەرکێش و سەرلەنوێ بۆ پەسند کران دایەوە بە مەجلیس. بەشوێن ئەو کارەی دەوڵەتدا، هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری بە سازماندانی دەیان کۆبونەوەی کرێکاری لە بەرانبەر مەجلیس، بە ئامادە کردنی تۆماری ناڕەزایەتیی و بە ڕەسانەیی کردنەوەی بەیانییە ناڕەزایەتییەکانیان بابەتی گۆڕینی قانونی کاریان کردە مەیدانی چالاکی ئاگاهانەی سیاسی و چێنایەتی لەنێو کرێکاراندا و بەریان بە پەسند کرانی لە مەجلیس گرت. لەژێر گوشارەکانی بزوتنەوەی کرێکاریدا حەسەن رووحانی لە کاتی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا وەک یەکێک لە بەرنامە و ئەولەوییەتەکانی کاریی خۆی لە دەوڵەتی دوازدەهەمدا وەعدەی دا کە “گهڵاڵهی چاكسازیی یاسای كار” وەربگرێتەوە. دەوڵەتی رووحانی کە لەژێر گوشاری ناڕەزایەتی کرێکاراندا ” گهڵاڵهی چاكسازیی یاسای كار” ی لە مەجلیس وەرگرتەوە ئێستا دەیەوێ بە دەوردانەوەی مەجلیس، ناوەرۆکی ئەم لایەحەیە ماددە بە ماددە لە ڕێگای وەزاڕەتی کارەوە بە یاسایی بکات.
تەرحی کاروەزی لە ڕاستیدا گۆڕینی بەندی ” ب” ی مادەی ١١٢ لە فەسڵی پێنجی یاسای کارە کە بەپێی ئەو کەسانی سهرتر لە ١٨ ساڵ وەک کارئاموز لەقەڵەم دەدرێن و دەبێ کرێ و حەقدەستی تەواو وەربگرن. ئەم تەرحە هەروەها لەگەڵ بەندی ئەلف ی مادەی ١١٣ ی قانونی کار کە دەورەی کارئاموزی بە بەشێک لە پێشێنەی کارئاموز دەزانێ، جیاوازی هەیە و لەگەڵ بەندی ج ی مادەی ١١٣ ی یاسای کار کە مەزایای غەیرە نەغدی و باقی مەزایاکانی دیكه بۆ کارئاموز لە دەورەی کارئاموزیدا لەبەرچاو دەگرێت ناکۆکە.
گەڵاڵەی کاروەرزی کە لە ڕاستیدا تەرحی بێگاروەرزی کێشانە لە خوێندەوارانی بەشوێن کارەوە، لوتکەی داماوی دەوڵەتی رووحانی لە ڕەخساندنی هەلی کاری گونجاو بۆ بە میلیۆن لاوی بێکاری بەشوێن کارەوە نیشان ئەدات. پەردە لادان و بە کرداری بوونی ئەم لایەحەیە دوای وەرگیرانەوەی ئەم تەرحە لە مەجلیس هێرشێکی ئاشکرایە بۆسەر مافی کرێکارانی ئێڕان. خوێندەوارانی زانکۆیی و سەرجەم کەسانی بەشوێن کارەوەی سەرو ١٨ ساڵی کارئاموز نین و دەبێ حەقدەستی تەواو و گونجاو لەگەڵ دابین بوونی ژیانێکی ئینسانیان بدرێتێ.
بە کرداری بوونی ئەم تەرحە، سەهمی بیمەی بە میلیۆن کرێکار لە سەر شانی بەشێکی گرنگ لە خاوەنکاران لادەچێت و ئەم ڕەوتەش دەبێتە هۆی نیهادینە بوونی نەدرانی بیمەی کرێکاران لە لایەن خاوەنکارانەوە. ئیجرای گەڵاڵەی کاروەرزی لە درێژەی هەوڵەکانی دەوڵەتدا بۆ گۆڕینی یاسای کار لە ڕاستای بەرژەوەندی سەرمایەداران هێرشێکی ئاشکرایە بۆسەر مافی کرێکارانی ئێران. ئەم هێرشە ئاشکرایە تەنیا بە خەباتێکی یەکگرتوانە و ڕێكخراوانەی کرێکاران دەکرێ بەرپەرچ بدرێتەوە. بەڵام کرێکاران بەبێ بەرپا کردنی تەشەکولی جەماوەری چینایەتی سەربەخۆ لە دەوڵەت ناتوانن هاوسەنگی هێز بە شێوەیەکی پایەدار بگۆڕن و دەوڵەتی ئیسلامیی سەرمایەداران لە هێرش کردنە سەر ماف و ژیانی و بەڕێچوونیان بوەستێنن. بێ گومان ڕێكخستنی کرێكاران لە شوێنەکانی کار و لە ئاستی جەماوەریدا لەسەر ناوەرۆکی ئەم خەباتەی ئێستا و ڕۆژانەی کرێکاران و لەسەر بەستێنی گەشە و پەرەگرتنی ئەم خەباتە ڕێگای خۆی لە بزوتنەوەی کرێکاریدا دەکاتەوە.