ئاماری گیانبه‌ختكردوان و یان له‌كاركه‌وتوویی كرێكاران له ئاكامی رووداوی شوێنی كاردا، ئاماری په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی سه‌رچاوه گرتوو له نائه‌من بوون و نابێهداشتی بوونی شوێنی كار له ئاستی دنیادا، به به‌رده‌وامی روو له زیاد بوونه. له‌م نێوانه‌دا ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه كه‌مترین ستاندارده ئیمه‌نیه‌كان به‌سه‌ر شوێنه‌كانی كاری‌دا زاڵه و هه‌میشه مه‌ترسی مرگ و بریندار بوون و گیرۆده بوون به هه‌موو جۆره نه‌خۆشی و له‌كار كه‌وتنێك، هه‌ڕه‌شه له كرێكاران ده‌كه‌ن. هه‌واڵنێرییه ره‌سمیه‌كانی ئێران هێندێك جار هه‌واڵی دوو دێڕی سه‌باره‌ت به رووداوی شوێنی كار بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌عموله‌ن له به‌ینی هه‌واڵی رووداوی دیكه‌دا، ون ده‌بن و ئاستی راسته‌قینه‌ی كاره‌ساته‌كه به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م ئامارهانهی كه به شێوه‌ی ڕه‌سمیی بڵاوده‌بنه‌وه، ته‌نیا به‌شێكی زۆر بچوكن له‌و رووداوانه‌ی بوونه‌ته هۆی مه‌رگی كرێكاران و له لایه‌ن هه‌واڵنێرییه دهوڵهتییهكانهوه بڵاو كراونه‌ته‌وه. له‌م راپۆرتانه‌دا مه‌عموله‌ن ئه‌و روداوانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بریندار بوون و له‌كار كه‌وتویی كرێكاران له ئاكامی نائه‌منی شوێنی كاردا، بڵاو ناكرێنه‌وه. مه‌رگی به‌شێنه‌یی و بێده‌نگی كرێكاران له ئاكامی ناسالم بوون و نابێهداشتی بوونی شوێنه‌كانی كار له هیچ جێیه‌ك تۆمار ناكرێن. زۆرترین رووداوی شوێنی كار له شوێنی كاری پڕژوبڵاوی ئه‌و بیناسازیانه‌ی كه كرێكاران به‌شێوه‌ی رۆژموزد كاریان تێدا ده‌كه‌ن و له‌ژێر چه‌تری بیمه یان باقی خزمهتگوزاریهكاندا نین، بڵاو ناكرێته‌وه. ئه‌و رووداوانه‌ی تێیاندا كرێكارانی ئه‌فغانستانی گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، جێگایه‌كی له راپۆرتی هه‌واڵنێرییه ره‌سمیه‌كانی ئێران‌دا نییه.
به‌ڵام به گشت ئه‌مانه‌وه ئاماره‌كان باس له ئاستی روو له به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مه‌رگی سه‌رچاوه گرتوو له رووداوی شوێنی كار له مه‌ودای ١٠ ساڵدا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ڕووداوی شوێنه نائهمنهكانی كار ده‌رناخه‌ن، به‌ڵام به روونی باس له ره‌وتی روو له زیاد بوونی ده‌كه‌ن.
له پاڵ هه‌موو رووداوێكدا كه مه‌رگی لێده‌كه‌وێته‌وه، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆریش رووداو كه ده‌بنه هۆی لهكاركهوتویی له شوێنه‌كانی كار له كۆماری ئیسلامی‌دا رووده‌ده‌ن. به‌ڵام گرفتی كرێكاران له شوێنی كار ته‌نیا سنوردار نییه به رووداوه‌كانی شوێنی كاره‌وه. ئه‌و كرێكارانه‌ی كه به‌بێ هه‌بوونی پۆشش و كه‌ره‌سه‌ی ئیمه‌نی پێویست له‌گه‌ڵ مادده‌ی شیمیایی، ڕادیۆ ئه‌كتیو، ئه‌و گازانه‌ی له دوكهڵكێشهكانهوه ده‌رده‌چن، باقی مادده پیسكه‌ر و مه‌ترسیداره‌كانی تردا سهرۆكاریان هه‌یه گیرۆده‌ی گه‌لێك نه‌خۆشی ده‌بن و به ره‌نج و ئازاێكی زۆره‌وه به مه‌رگی به‌شێنه‌یی ده‌مرن. سازمانی جیهانی كار به له‌به‌رچاو گرتنی رووداو و مه‌رگی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌خۆشی كارییه‌وه
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه هه‌موو ساڵێك له لایه‌ن سازمانی جیهانی كار بڵاوده‌بێته‌وه، ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی خاوه‌نی سه‌روه‌ترین ڕێژه‌یه. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت باوه‌ڕ به‌و ئامارانه بكه‌ین كه له‌ڕێگه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه به سازمانی جیهانیی كار ده‌گات. له زۆربه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئێران زۆربه‌ی رووداوه‌كانی شوێنی كار هه‌ر بڵاو ناكرێنه‌وه. وه‌زاڕه‌تی كار و ئیداره‌كانی سه‌ربه‌و وه‌زاڕه‌ته كه به‌رپرسیی ره‌چاو كردنی مه‌سایلی ئیمهنین له ناوه‌نده‌كانی كاردا، خۆیان به‌شێكن له حاكمیهتێك كه ٩٠ له‌سه‌دی ئابووری ئێرانی له‌ژێر چنگدایه. ئه‌وان له هه‌مانحاڵدا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له خزمه‌ت سه‌رمایه‌دارانی به‌شی خوسوسیدان و تا ئه‌و جێگایه‌ی ئیمكانی هه‌بێت، كاره‌ساتی ده‌ستی سه‌رمایه‌داران په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن. له ئێران به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و خاوهنكاران به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هۆكاری رووداوه‌كان به سه‌رچاوه‌گرتوو له كه‌مته‌رخه‌می و بێ ته‌وه‌جوهی كرێكاران له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن تا له لایه‌كه‌وه له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و ناوه‌ندێكه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێ و ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكاریش له به‌رانبه‌ر كرێكاری سه‌ده‌مه دیتودا هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی نه‌بێت و ناچار نه‌كرێت هیچ غهرامهتێك بدات. رێژه‌ی مردن یان كه‌م ئه‌ندام بوونی سه‌رچاوه‌گرتوو له كار له نێو وڵاتانی گه‌شه كردودا وه له‌حاڵی گه‌شه‌دا جیاوازه. مناڵان و كرێكانی تازه‌كار و ئاموزش نه‌دراو و كۆچبه‌ران، وه‌ك ئه‌فغانستانیه‌كان له ئێران، زیاتر له‌وانی دیكه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی رووداو دان. له وڵاتانی پێشكه‌وتودا كرێكاران به‌هۆی چه‌ندین ده‌یه خه‌باتی رێكخراوانه توانیویانه خاوهنكاران واداربكهن تا رادده‌یه‌ك ستاندارده ئیمه‌نیه‌كان رهعایت بكه‌ن. به‌ڵام له هه‌مانحاڵدا له جه‌ریانی قه‌یرانی ئێستای سه‌رمایه‌داریدا سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان بێجگه له كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌زینه‌ی دابین كردنی ئیمه‌نی له شوێنی كاریشیان كه‌م كردۆته‌وه.
خاوهنكاران له‌رووی قازانج په‌رستی و ته‌ماع و زێده خوازیانهوه، نه ده‌یانه‌وێ ئه‌منیه‌تی شوێنی كار باشتر بێت و نه نیگه‌رانی له‌ده‌ستدانی كرێكارن له ئاكامی رووداوێكی شوێنی كاردا. ئه‌مانه ته‌نانه‌ت ئه‌و نیگه‌رانیه‌شیان نییه، كه كرێكاران له ترسی گیانیان كاره‌كه‌یان به‌جێبێڵن. چون ده‌زانن هه‌ركات بیانه‌وێ ده‌توانن له‌نێو خێڵی ملیۆنی ئه‌ڕته‌شی زه‌خیره‌ی كاردا، كرێكارانێكی تر به‌رنه سه‌ر كار و هه‌رله‌و شوێنه ناستاندارد و نا ئه‌منه‌ی كاردا، هه‌موو كارێكی دژوار و تاقه‌ت پڕوكێنیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. كه‌وایه تا كاتێك كه ئاخێزی شۆڕشی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش به‌ساتی رژیمی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌رمایه‌داری تێكه‌وه نه‌پێچاوه، ئه‌وه خودی كرێكارانن كه پێویسته له‌بیری خۆیاندا بن و به پشت به‌ستن به خه‌باتی رێكخراوی خۆیان خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ت وادار به دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی كاره‌كه‌یان بكه‌ن. پێویسته كوشتاری كرێكاران له شوێنه‌كانی كاردا وه‌ك كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست حیساب بكرێت. ئه‌وانه چ له رووی ماندوو بوونی كرێكارانه‌وه ڕوویاندابێت و چ ئاكامی له‌به‌رچاو نه‌گیرانی ستاندارده ئیمه‌نیه‌كان بن، پێویسته له‌سه‌ر خاوه‌نكار بنووسرێن. دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كاریش وه‌ك هه‌موو داواكاریه‌كی تر ته‌نیا به زه‌بری خه‌بات و هاوپشتی چینایه‌تی كرێكاران به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیاندا ده‌سه‌پێندرێت.