مانگرتن لای کۆماری ئیسلامیی حه‌ڕه‌که‌تێکه كه به پێچه‌وانه‌ی یاسایه. له مه‌ودای ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا چه‌ندین جار قانوونی کار نووسراوه و ئیسلاح کراوه و ته‌بسه‌ره‌ی بۆ زیادکراوه یان لێی که‌مکراوه‌ته‌وه به‌ڵام له هیچکام له ڕه‌شنووسه‌چاكسازییه‌كاندا و له هیچکام له ده‌قه په‌سند کراوه‌کاندا بۆ یه‌کجاریش وشه‌ی مانگرتن به‌کار نه‌هاتووه. هه‌ر ئه‌ڵێی وه‌ها حه‌ڕه‌که‌تێک له کۆمه‌ڵگای ئێران دا بوونی نییه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ڕه‌دکردنه‌وه و په‌رده‌پۆش کردنی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه مانگرتنی کرێکاران بۆته کابووسێکی به‌رده‌وامی ناوه‌نده سه‌رکوتگه‌ره‌کان هه‌ر له وه‌زاڕه‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران، فه‌رمانداران و ئوستاندارانه‌وه بگره تا ده‌گاته ناوه‌نده‌كانی ناڕاسته‌وخۆی سه‌رکوت وه‌کوو رێکخراوه‌ی دژی کرێکاری خانه‌ی کارگه‌ر و شوڕا ئیسلامییه‌کان و تریبونه‌کانی نوێژی هه‌ینی.
مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، به‌شێکی جیانه‌كراوه له مه‌وجودیه‌تی چینێکه وا هه‌موو سه‌روه‌ت و نێعمه‌تی که‌ڵه‌که‌بووی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌رهه‌می ڕه‌نجی شانی ئه‌وه. حه‌قده‌ستێک که سه‌رمایه‌داران ده‌یده‌ن به کرێکاران ته‌نیا به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانێکی مه‌مره و مه‌ژی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌کات تا بتوانن سبه‌ینێش بێنه‌وه سه‌رکار و دیسانیش بچه‌وسێنه‌وه و سه‌روه‌ت به‌رهه‌م بێنن. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داران گشت هه‌وڵه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه‌کار تا به دانی حه‌قده‌ستی که‌متر به کرێکاران، به خۆبواردن له ئه‌نجام دانی ئه‌و ته‌عه‌هودانه‌ی له‌سه‌ری پێکهاتوون له‌گه‌ڵ کرێکاران، بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی زیاتر به‌ده‌ست بێنن، له به‌رانبه‌ریشدا، کرێکاران بۆ باشتر کردنی بارودۆخی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان مانگرتن وه‌ک چه‌کێکی کارا له دژی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان به‌کار دێنن.
ده‌ستپێکی مانگرتن سه‌ره‌تای ئامانجداری خه‌باتی کرێکاران وه‌ک چینێک دژ به نیزامی سه‌رمایه‌دارییه. پێشتر کریکاران ته‌نیا به‌شێوه‌ی تاک له کێشمه‌کێش له گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارانی قازانج په‌رستدا بوون، به‌ڵام ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی كه مانگرتنی كرێكاری بوو به نه‌ریتێكی خه‌باتكارانه، کرێکاران فێرده‌بن به چ شێوه‌یه‌ک هێزی یه‌کگرتووی خۆیان له‌م نه‌به‌رده دا به‌کار بێنن. کرێکاران فێری ئه‌وه‌ده‌بن که خه‌باتی تاك له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران ده‌سکه‌وتێکی نابێت. کرێکاران له ڕێگای مانگرتنه‌وه پشتیان له ژێرباری سووکایه‌تی هه‌ر ڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌دارانی قازاج په‌رست دا ڕاست ده‌كه‌نه‌وه و باوه‌ڕ به‌خۆ و حورمه‌تی ئینسانیان به ده‌ست دێننه‌وه. به ده‌س پێکردنی هه‌ر مانگرتنێک خاوه‌ن کاران بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که مه‌یدانداریی ئه‌وان دژی کرێکاران سنوورێکی هه‌یه و چیدی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتداری بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای دیاری کردنی چاره‌نووسی کرێکاران نین. کرێکارانیش بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که ڕێگایه‌ک بۆ ده‌رباز بوون له‌و فه‌قر و فه‌لاکه‌ته‌ی وا سه‌رمایه‌داران به سه‌رئه‌وانیان دا سه‌پاندون، هه‌یه و باوه‌ڕ به ڕزگار بوون له دۆخی ژێر ده‌سته‌یی له وجودیان دا چه‌که‌ره ده‌کات.
له جه‌ریانی مانگرتندا کرێکاران به‌ره‌وڕووی سه‌مایه‌داران ده‌بنه‌وه و وتووێژ و مافی خۆیان به پاڵپشتی هێزی یه‌کگرتویان داواده‌که‌ن. به‌مجۆره بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بووه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه له جێگاوشوێنێكی یه‌كساندا قه‌راریان گرتووه. له ڕۆژه‌کانی مانگرتن دا ئه‌وه کرێکارانن ده‌ستوور به سه‌رمایه‌داران ده‌ده‌ن پێیان ده‌ڵێن چی بکه‌ن و چی نه‌که‌ن. ترس له شکڵگیری و ریشه داكووتانی وه‌ها ڕووحییه‌یه‌که كه ترس ده‌خاته جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی پشتیوانی سه‌رمایه‌دارانه‌وه و سه‌رلێشێواوانه، که‌ره‌سه‌کانی سه‌رکوتی ڕاسته‌و خۆ و ناڕاسته‌و خۆی به دژی کرێکاران به‌کار دێنێ:
“مانگرتن چاو و گوێی كرێكاران نه‌ك هه‌ر به‌رانبه‌ر به سه‌رمایه‌داران، به‌ڵكوو به‌رانبه‌ر به ناوه‌رۆكی چینایه‌تی ده‌وڵه‌ت و یاساكانیشی ده‌كاته‌وه. هه‌ر مانگرتنێك ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه ده‌وڵه‌ت دوژمنی كرێكارانه و چینی كرێكار پێویسته خۆی بۆ خه‌بات دژ به ده‌وڵه‌ت و بۆ دابین كردنی مافه‌كانی گشت جه‌ماوه‌ر ئاماده بكات. مانگرتن، كرێكاران فێری یه‌كگرتوویی ده‌كات و پێیان نیشان ده‌دات كه ته‌نیا كاتێك كه یه‌كگرتوو بن ده‌توانن دژ به هه‌موو سه‌رمایه‌داران خه‌بات بكه‌ن. مانگرتن، كرێكاران فێری خه‌بات دژ به حكومه‌تی پۆلیسی و بۆ ئازادی هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌كات.”
مانگرتن ئه‌وه فێری کرێکاران ده‌کات که بۆ به ئاکام گه‌یاندنی ئه‌م خه‌باته پێویسته وشیارتر و رێکخراوتر و چالاک‌تر بێنه مه‌یدان. کرێکارانی پێشڕه‌و و رێبه‌رانی کرێکاری به‌ره‌و مه‌یدانی خه‌باتی سیاسیی ده‌بات و فێری ئه‌وه‌یان ده‌کات که ڕه‌ساله‌تی گۆڕینی ئه‌م کۆمه‌ڵگا پێچه‌وانه‌یه‌ی که چاره‌نووسه‌که‌ی له‌ده‌ست چینێكی بێ که‌ڵک و مشه‌خۆر دایه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان. كرێكاران له دریژه‌ی ئه‌م خه‌باته دا فێری ئه‌وه ده‌بن که هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی، برسیه‌تی و قاتی و قڕی، توند و تیژی دژبه ژنان و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، له‌ش فرۆشی، کاری مناڵان، منالانی سه‌رشه‌قام و هه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌ك كه له‌م کۆمه‌ڵگایه دا بوونی هه‌یه، به‌رهه‌می نیزامێکه که ته‌مه‌نی مێژویی به‌سه‌ر چووه و ده‌کرێ به ده‌ستی به‌توانای کرێکاران بگۆڕدرێ.
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له هیچ وڵاتێک‌دا سواڵی مافی مانگرتنی له ڕژیمه سه‌رمایه‌دارییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌کردووه، به‌ڵکوو ئه‌م مافه‌ی به هێزی خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌ی خۆی به‌ده‌ست هێناوه. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌رچه‌ند ڕژیم هیچکات وه‌ها مافێکی بۆ کرێکاران به ڕه‌سمی نه‌ناسیوه، به‌ڵام به‌رده‌وام مانگرتن ئامڕازێک بووه که جه‌ماوه‌ری کرێکاران بۆ ده‌رکێشانی به‌شێک له مافه‌کانیان له گه‌روی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان ده‌ستیان داوه‌تێ. مانگرتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کرێکارانی پتڕوشیمیی ماه‌شه‌هر و مانگرتنی کرێکارانی نه‌وتی ئابادان تازه‌ترین نموونه‌ی شکۆداری به کارهێنانی چالاكانه‌ی ئه‌م ئامڕازه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کرایکارانه‌وه بوو.
مانگرتن ئامڕازی خه‌باتی هاوبه‌شی کرێکارانه. مانگرتن مه‌دره‌سه‌یه‌که بۆ فێربوونی کرێکاران له درێژه‌ی خه‌باتێکی چاره‌نووس سازدا که وا له به‌رده‌میدایه. مانگرتن هه‌لێکه بۆ ده‌رکه‌وتن و په‌روه‌رده بوونی هه‌ڵسوڕاوان و ڕێبه‌رانی کرێکاریی. له درێژه‌ی مانگرتن دایه که کرێکاران په‌ی به پێویستی ڕێكخراوبوون و شکڵ پێدانی زیاتر به رێکخراوه‌کانی خۆیان ده‌به‌ن. له درێژه‌ی مانگرتن دایه که کرێکاران خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌یان ده‌ناسن و ئه‌زموونه‌کانیان بۆ خه‌باتی چاره‌نووس سازی داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ن. له درێژه‌ی مانگرتن دایه که هاورێیه‌تی كرێكاری به هێزتر ده‌بێت. له ڕۆژانی مانگرتن دا بنه‌ماڵه کرێکارییه‌کان زیاتر له جاران له یه‌کتر نزیک ده‌بنه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و گرفته‌کانی ڕۆژانه‌یان به هانای یه‌كتره‌وه ده‌چن.
هیچ ڕێژه‌یه‌ک له خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیی و بیمه‌کان، له زیاد بوونی حه‌قده‌ست، له باشتر بوونی بارودۆخی ئیمه‌نی کار، به‌رهه‌می بڕیاری دڵخوازانه و ئیختیاری سه‌رمایه‌داران نه‌بووه. هه‌ر مافێکی له‌م بوارانه دا به‌ده‌ست هاتبێت و یان بڕیاره له داهاتوو دا ده‌سته‌به‌ر بێت ته‌نیا به‌رهه‌می خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی کرێکاران و یان ترسی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان له کاردانه‌وه‌ی توندتر و به‌رینتری کرێکاران بووه. سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان تا کاتێک كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی و خه‌باتی کرێکاران له شکڵ و شێوه‌ی مانگرتن دا ڕووبه‌ڕوو نه‌بنه‌وه، هیچ ئاماده‌ییه‌ك بۆ دابین كردنی مافه‌كانی كرێكاران ده‌رنابڕن. به‌ڵام کاتێک کرێکاران پڕۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان و كه‌ڵه‌كه كردنی قازانجی سه‌رمایه‌یان په‌کخست، ئه‌وکاته‌یه که ترس سه‌رتاپێی وجودیان داده‌گرێ و بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که چۆن شوشه‌ی ته‌مه‌نی نیزامه‌که‌یان له ده‌ست هه‌ژاران و بێ به‌شانێک دایه که تا دوێنێ کۆیله‌یان بوون و سووکایه‌تیان پێ ده‌کردن. مانگرتن، قوتابخانه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران له دژی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه.