به پێی ڕاپۆرتی “ئێتحادییهی ئازادی كرێكارانی ئێران” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له فه‌رهه‌نگیانی فولاد شه‌هری ئیسفه‌هان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری ڕاده‌ستكردنی واحێده مهسكوونیهكانیان بوون.
ناڕازییان ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌ڵێنه داراییه‌كانیان سه‌باره‌ت به كارگێڕی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا و دوای ١٠ ساڵ پڕۆژه‌ی یه‌ك هه‌زار واحێدی فولاد شه‌هر هێشتا ته‌واو نه‌بووه و واحێده مهسكوونیهكانیان نیوه و ناته‌واو هه‌روا ماونه‌ته‌وه. ناڕازییان خوازیاری ڕاده‌ست كردنی بێ كێشه و ئاماده‌كراوی واحێده مهسكوونیهكان یاخود درانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پاره‌كانیان بوون.