قوەی قەزاییەی ڕژیم بۆ پەرەپێدان بە زیندانەکان و گواستنەوەی ئەو زیندانانە بۆ دەرەوەی شارەکان داوای ١٤ هەزار میلیاڕد تمەن هەزینەی کردووە. بەشوێن ئەم داواكارییه کە هەفتەی ڕابردوو بووە یەکێک لە باس و بابەتە پڕ لە هەراو هوریاکان لە مەجلیسی ڕژیمدا، ڕۆژانە گۆشەیەک لە بارودۆخی خراپ و فەلاکەتباری زیندانەکانی ڕژیم ئاشکرا دەبێت. دوێنێ دوو زیندانی لە زیندانی قزڵحەسار بە هۆی کەمتەرخەمی و پێڕانەگەیشتنی پزشیکی و دەرمانییەوە گیانیان لهدهستدا. جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی قەزایی و حقوقی مەجلیس وێڕای تەئید کردنی كێشهوگرفتی بێهداشتی و دەرمانی لەناو زیندانەکانی ئێراندا، گرفتی بنهڕهتی بە زۆری و چڕی جەمعیەتی زیندانەکانی وڵات زانی. نوێنەری جیرۆفت لە مجلیسی شوڕای ئیسلامیی، ڕایگهیاندووه کە زەرفیەتی زیندانی جیروفت ٢٥٠ کەسە، بەڵام لە ئێستادا هەزار و ٥٠٠ کەسی تێیدا زیندانی کراوە.
ژمارەی بهندكراوان لە ئێڕان بە شێوەیەک زیادی کردووە کە زیندانییەکان نەتەنها کەمبوونی جێگه و شوێن، بەڵکوو بەرەوڕووی کەم بوودی خزمەتگوزاری بێهداشتی و دەرمانی و خۆراکی و هەموو ئیمکاناتێکی زیستیش بوونەتەوە. ڕۆژ نییە کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بهندكراوهكان لەئاست کەمبوونی ئیمکاناتی زیستی و ههڵسووكهوتی دژی مرۆیی بەرپرسانی زیندانەکان لەگەڵ خۆیان و کەسوکاریان، دەست نەدەنە دەربڕینی ناڕەزایەتیی و مانگرتن لە خواردن.
بۆ کۆماری ئیسلامی بە هۆی گرفتی دارایی سەرچاوە گرتوو لە قەیرانی ئابووری و گەندەڵی و دزییە نیهادینە کراوەکان و هزینە زۆر و زەوەندەکانی شەڕ و دهستێوەردان لە کانونەکانی قەیرانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، دابین کردنی بووجەی پێویست بۆ زیندانەکان، هیچ ئەولەویەتێکی نییە. بەرپرسانی ورد و درشتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی باری موشکلاتی کەمبودی بودجە و ئیمکاناتی ماڵیان خستۆتەسەر شانی بهندكراوهكان و دەیەوێ بە گوشار خستنەسەریان خۆی لەم كێشانه ڕزگار بکات.
لە ئێستادا هەموو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی پڕن لەو ئینسانانەی لە توێژ و چینە جۆراو جۆرەکانی خەڵکەن کە بەهۆکاری جیاواز لە لایەن ڕژیمەوە زیندانی کراون. بە پێی ئامارە ڕسمییەکانی كۆماری ئیسلامیی، ژمارەی بهندكراوهكان لە ئێران گەیشتۆتە ٢٥٠ هەزار کەس. کاربەدەستانی پێوەندیدار دان بهوه دادهنێن کە ژمارەی بهندكراوهكان لە هەر زیندانێکدا زیاترە لە دوو هێندەی زەرفیەتی زیندانەکان. مستەفا پوورمحەممەدی وەزیری دادگوستەری ڕژیم و یەکێک لە ئەندامانی کومیتەی مەرگی كوشتارەکانی دەیەی شەست دانی بهوه داناوه کە لە سلولێکی ئینفڕادیدا ١٠ تا ١٥ کەسی تێیدا بهندكراون. چڕی زیاد لە ئەندازەی بهندكراوهكان لە زیندانەکاندا و کەمبودی ئیمکاناتی پزیشکی بۆتە هۆی بڵاو بوونەوەی نەخوشی جۆراو جۆر لەنێو بهندكراوهكاندا و ئەمەش یەکێکی دیكه لەو گرفتانەیە کە زیندانیان لەگەڵیدا بەرەوڕوون.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەسغەر جیهانگیری سەرۆکی سازمانی زیندانەکانی ڕژیم، لە بەناو پەیامی نەورۆزی خۆیدا بە درۆ کردن و ناکۆکی وێژی سەبارەت بە کەمبوونەوەی جەمعیەتی کەیفەری و گەشەکردنی خزمەتگوزاری بێهداشی و دەرمانی زیندانییان، کارنامەی سازمانی زیندانەکانی به ئەرێنی هەڵسەنگاند. ئەم کاربەدەستەی ڕژیم کە بێ شەرمانە باس لە پەرەسەندنی خزمەتگوزاری بێهداشتی و دەرمانی زیندانەکان دەکات، پێشتر دانی بەوە دانابوو کە زیندانەکانی ڕژیم بەرەوڕووی کەمبوودی ٥٠ لەسەدی بوددجەی تەغزیە و بێهداشت و دەرمان بۆتەوە و لە نامەیەکدا داوای لە وەزارەتی بێهداشتی کردبوو کە لانیکەم زینداکانیش وەک ناوچەی بێبەش حیساب بکات و پزیشک و ئیمکاناتی دەرمانیان بۆ تەرخان بکات.
بەڵام بهندكراوانی ڕژیمی ئیسلامیی کێن؟ ژمارەیەکی بەرچاویان کەسانێکن کە بە هۆی تاوانەکانی پێوهندیدار به مهواددی مۆخهددێر زیندانی کراون. له ڕاستیدا ئەم دەستەیە لە بهندكراوان نە سەر دەستە و بازرگانە گەورەکانی مادەی هۆشبەر و نە ئەندامی باندە مافیاییهكانن کە لەژێر چاودێری سپای پاسداراندا کار دەکەن، بەڵکوو کۆمەڵێک مرۆڤی داماو و فەلاکەت لێدراون کە لە عەینی حاڵدا بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی باندە مافیاییەکان. کێیە کە نەزانێ كاربهدهستانی باڵای سپای پاسداران لە ئێران خۆیان هۆكاری سەرەکی هاوردە و بڵاو کردنەوەی مادەی هۆشبەر و گیرۆدە کردنی لاوانن. کەس لەبیری نەچۆتەوە کە محەممەد ڕەزا ڕەحیمی جێگری یەکەمی ئەحمەدی نیژاد، زەمانێک کە ئوستانداری کوردستان و مۆرەیەک بوو لەم باندە مافیاییەی سپای پاسداران، بەوپەڕی بێ شەرمیەوە بۆ خۆشیرین کردن لە لای مەحافلی سەرەوەی حکومەتی یەکێک لە شانازیەکانی گیرۆدە کردنی لاوانی کوردستان بە مادەی هۆشبەر ڕادەگەیاند.
بەشێکی زۆری دیكهی بهندكراوان قوربانیانی خەسارە کۆمەڵایەتییەکانن. لە کۆمەڵگایەکدا کە كهلهبهری نێوان هەژاری و سەروەت ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، لە کۆمەڵگایەکدا کە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی خەڵکەکەی بە داهاتێکی چوار جار لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، لە وەها کۆمەڵگایەکدا هەژاری و بێبەشیە کۆمەڵایەتییەکان دەبنە بەستێنێک بۆ پەرەگرتنی تاوان و جەنایەتهكان. لە ڕاستیدا ئەوە خودی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە کە جۆر و بڕی تاوانێک کە سزای بۆ دیاری دەکرێت بەرهەم و دیسان بەرهەم دێنێتەوە.
بەشێک لە کەسانێک کە لە زیندانەکانی ڕژیمی ئیسلامیدا بەند کراون، بهندكراوانی سیاسیی نەیاری ڕژیم و هەڵسوڕاوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و ئەو ئینسانە تێکۆشەرانەن کە بههۆی دهربڕینی بیر و بۆچوونی سیاسیان گیراون، زیندانی و ئەشکەنەجە دراون. ڕۆژانە هەواڵی بانگ کردن و گرتنی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و دەرکرانی ئەحاکمی قورس بۆیان لە ڕاگەیەنەرەکاندا بڵاو دەبێتەوە.
لە بارودۆخێکدا کە ئەم ڕژیمە بێکاریی و هەقدەستی چەند بەرابەر لەژێری هێڵی هەژاریدا بەسەر کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشدا سەپاندوە، لە بارودۆخێکدا کە ژنان و لاوان و ڕووناکبیرانی کۆمەڵگای لە هەموو ئازادی و مافێکی سروشتی ئیسنانیان بێبەش کردووە، سروشتییە کە هەمیشە خۆی لە بەرانبەر مەترسی ئاخیز و شۆڕشی خەڵکی چەوساوە و بێبەشدا ببینێ. لە وهها بارودۆخێکدایە کە ڕژیمی ئیسلامیی بۆ درێژەدان بە دهسهڵاتی خۆی ڕێگهیەکی جگە لە پەرەدان بە هێزە سەرکوتگەرەکانی و گەورەتر کردنەوەی زیندانەکان، هیچ چارەیەکی دیکە لەبەر دەمی خۆیدا نابینێ.