ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 13ی خاكه‌لێوه، ناسراو به سێزده به‌ده‌ره. له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك، ده‌سته ده‌سته ده‌چنه داوێنی سروشته‌وه و شایی و خۆشی، سه‌رتاسه‌ری ده‌شت و ده‌مه‌ن داده‌گرێ. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ده‌رفه‌تگه‌لێكی وه‌ك “سێزده‌به‌ده‌ر” بانتر و پر ماناتر، هه‌ر به ته‌نیا له سونه‌ت و داب و نه‌ریتێكی ئاسایین. ئه‌مجۆره ده‌رفه‌تانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌موو ئازادیی و شادمانییهكانیان لێ زه‌وت و قه‌ده‌غه كراوه، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه هه‌موو ئیمكاناتێكی ته‌فریحی و سیاحه‌تی و حه‌سانه‌وه به فیلتێری مه‌زهه‌بی و شه‌رعی دا تێپه‌ر ده‌بێ، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه مێدیا و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان، بۆ ته‌بلیغی خۆرافه و كۆنه‌په‌ره‌ستی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی تویژێكی ئهنگهڵدان كه به نانی سفره‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و ده‌ستكورت، قه‌ڵه‌و و قه‌ڵه‌وتر بوونه‌ته‌وه، قۆرخ كراوه. ئه‌م رۆژه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه كه تام و چێژی ئازادیی و كه‌ش و هه‌وای كراوه و خه‌مڕه‌وێن له سروشتی جوان و رازاوه‌ی به‌هاریدا، بچێژێت و نه‌وه‌ی نوێ كه هه‌زاران خۆزگه و ئاواتی له‌دڵدایه، بۆ چه‌ند ساتێكیش بووه له نیگه‌رانییه‌كانی بۆ داهاتووی نادیاری، دوور كه‌وێته‌وه.
له‌م رۆژه‌دا ده‌شت و چیاكان شاهێدی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی جهماوهرێكه كه له سه‌رتاسه‌ری رۆژانی ساڵدا به زۆر و به پێك هێنانی بهربهستگهلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی، ده‌ربڕینی لێیان، درێغ كراوه. له‌م رۆژه‌دا شادی و سه‌ما و گۆرانییه جوانه‌كانی خه‌ڵك، مانا و مه‌فهومێكی گه‌لێك زیاتر له ته‌فریحی ساده و سونه‌تی هه‌یه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كوو ئێران كه رژیمی چه‌وسێنه‌ر و دیكتاتۆر، ئازادی له ره‌فتار، له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگ، قه‌ڵه‌م و راده‌ربڕین وهه‌موو فهرههنگیهكی جه‌ماوه‌ری مه‌حدود و به‌رته‌سك كردۆته‌وه، خه‌ڵك خۆیان له زۆڵم و زۆرداری ئه‌م رژیمه ده‌ته‌كێنن و بە هەڵسوکەوتی پڕ لە شادمانی و هیوابەخشی خۆیان، به سادە ترین بەستە و گۆرانیەکانیانەوە سەڵای ئازادی هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌رچی “سێزده‌به‌ده‌ر”، به‌ده‌ركردنی ئه‌م رژیمه دژه كرێكار، دژه ژن و دژه ئازادییه نییه، به‌ڵام به سه‌رنجدان به گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ و به‌رچاوی نه‌فره‌ت و بێزاری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی زۆرلێكراو و ژێرده‌سته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له كۆماری ئیسلامی، به سه‌رنجدان به ناكارامه‌یی ئامرازی گۆپاڵ و سه‌ركوتی رژیم، ده‌توانرێت و ده‌توانین، ئاواز و سرودی رزگاریبه‌خشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له روانین و ده‌نگی شاد و هیوابه‌خشی هه‌موواندا ببینین و بیبیسین. به هیوا و ئاره‌زووی هه‌ڵچوون و پێكه‌وه په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م ده‌نگه پرژ و بڵاوانه له شه‌پۆلی به‌هێز و رزگاری به‌خشدا، شادی و شادومانی ئه‌م رۆژه له‌هه‌مووان پێروز بێت.