ئاشکرایە کە خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست خەباتێکی هەمیشەیی و رۆژانەیە لەنێوان ئەوەی حەقدەست وەردەگرێت و ئەوەی حەقدەست ئەدات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم مانگانەی کۆتایی ساڵ و بە تایبەت مانگی ڕەشەمە مەسەلەی دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەست دەبێتە یەکێک لە حەیاتی ترین دڵەراوکێکانی موزد و حقوق بگیران و لەم بەستێنەدا دەشبێتە مەشغەڵەی ئەساسی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری و تەشکولە کرێکاریەکان. لە ڕاستیدا لەوێوە کە حەقدەست؛ بەستنی قەراردادە لەنێوان کرێکاران و خاوەنکاردا، ئاشکرایە کە لە بەستنی ئەم قەراردادانەدا کۆمەڵێک مۆناسباتی حاکم لە کۆمەڵگادا رۆڵی خۆیان دەگێڕن. بە تایبەت دەوڵەت لە دیاری کردنی ئەم بارودۆخەدا دهوری کلیدی هەیە. ئەگەر دەوڵەت بارودۆخێکی داسەپاندبێت کە دەستی سەرمایەداران بۆ گوشار خستنە سەر کرێکاران مەسەلەن لە ئاکامی سەرکوتی دەوڵەتیدا، کرێکاران بەبێ ڕێکخراوی سەربەخۆیان بن، کەوایە کرێکارانی مونفەرد لە جەریانی بەستنی ئەم قەراردادانەدا دەبنە خاوەنی بارودۆخێکی نەگونجاو. یان ئەگەر ئەڕتەشێکی بەرین لە زەخیرەی کار لە کۆمەڵگادا هەبێت، سەرمایەداران هەوڵئەدەن کە حەقدەستەکان تەنانەت گهلێك لهوهی تا ئێستا بووه زیاتر دابهزێنن. ئەمە بەشێوەی پێچەوانەش مەتڕەحە. واتە لە ئەگەری بوونی تەشەکولی جەماوەری و سەرتاسەری کرێکاران، نەبوونی ئەڕتەشی زەخیرەی بێكاران، هاوسەنگی هێزی نێوان چینی کرێکار و چینی سەرمایەدار و ئاستی ژیان لە کۆمەڵگادا بارودۆخێک دەخوڵقینێ کە سەرمایەدار نهتوانێ بە دڵی خۆی حەقدەست کەم بکاتەوە و چینی کرێکار بخاتە ژێر گوشاری زیاترەوە. ئەم هۆکارانە بە تایبەت کە دەوڵەت خۆی وەک گەورەترین خاوەنکار جوڵاوەتەوە و لە بارودۆخێکدا کە لەسەر بنەمای قانونی کاری کۆماری ئیسلامی کە لەسەر ئەساسی ئەسڵی سێ جانبە گەرایی دامەزراوە و لایهنێك دهوڵهته و لایهنێك خاوهنكاره و لایهنێكیش جیرهخۆرانی دهوڵهتین كه بهناوی كرێكارهوه له شوڕای باڵای كاردا بهشدارن، تهنانهت ئهو بهناو نوێنهرانهش هیچ كاریگهریهكیان لهسهر دیاریكردنی لانیكهمی حهقدهست نییه.
ئەوەند بەسە کە چاوێک بەسەر ئەو ڕاگهیاندنانهی لە لایەن سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد، سنەدیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەفت تەپە، کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی تەشەکولە کرێکاریەکان، ئێتحادییهی ئازادی کرێکارانی ئێران، کۆمەڵیک لە کرێکارانی موجتەمەعی کشت و سەنعەتی مهاباد و … کە سەبارەت بە دیاری کردنی حەقدەست دەرکراون بگێڕێن. ئەوان لە ڕاگەیاندنەکانیاندا خوازیاری لانیکەمی حەقدەستی بانتر لە ٤ ملیۆن تمەن بوون و بە دروستی ڕایانگەیاندوە کە ” ئێمە کرێکاران نابێ تەنیا چاولێکەری بە هەدەر چوونی هەستیی و مانەوەمان بین. ئێمە دەبێ بەشێوەیەکی یەکگرتوو و ڕێکخراو ناڕەزایەتییەکانمان سەبارەت بەم بارودۆخە فەلاکەتبارە بۆ گەیشتن بە گشت داواکاریەکانمان تا ڕزگار بوون لە هەژاری و فەلاکەتی سەرماداری درێژە پێبدەین.” یان ئەوەی کە ” ئێمە ڕایدەگەیەنین لە هەژاری ماندوو بووین، لە حاڵێکدا مودیرانی دەوڵەتی بە حقوقی نجومی چەند ملیۆن تمەنی لەمانگدا شاهانە خەریکی ژیانی خۆیانن.”
هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاگهیاندنانه کە چینی کرێکار بانگەواز دهكهن بۆ خەبات و خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەم هێرشەی چینی سەرمایەدار و دەوڵەتدا، ئێمە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و خەباتی بەرینی کرێکاریمان بینی. ئهوهنده بهسه گوێ بدەینە هەواڵەکانی ئەم حەفتەیەی سەرەتای مانگی ڕەشەمە واتە هاوکات لەگەڵ باسەکانی پێوەندیدار بە دیاری کردنی حەقدەستەکانەوە تا بۆمان دەربکەوێ کە کۆمەڵێک فاکتۆڕی عەینی گونجاو بۆ دابین بوونی داخوازی چینی کرێکار لە پیوەند لەگەڵ دیاری کرانی حەقدەستدا بوونی هەیە.
دەرێژەی مانگرتنی ٤ هەزار کەس لە کرێکارانی گروپی سەنعەتی فولادی ئێران لە ٢٤ی مانگی ڕێنەبداندا، مانگرتنی ٥٠ رۆژەی کرێکارانی کارخانەی سیمانی مەسجید سلێمان، کۆبونەوەی موعەلیمانی حەقۆلتەدریسی ئاموزش و پەروەرشی تاران، کۆبونەوەی کرێکارانی پەیمانکاری ماشێن سازی ئەراک، کۆبونەوەی کرێکارانی پەیمانکاری مەیدانەکانی تەڕەبار لە تاران، کۆبونەوەی کرێکارانی مەعدەنی بەردی غەڵوزی تەختی شارستانی مینو دەشت، کۆبونەوەی کرێکارانی کارخانەی سەرابی بافت، کۆبونەوەی زیاتر لە ٣٠٠ کرێکاری کارخانەی ئەلومینیۆم سازی ئهلمێهدی هۆرمۆزئاڵ لە ناڕەزایەتی بە دەرکرانی ٤٠ کەس لە هاوکارەکانیان، کۆبونەوەی کرێکارانی کاشی نیلوفەر لە شاری نەجەف ئاباد، کۆبونەوەی کرێکارانی دەرکراو، شاغڵان و خانەنشین کراوانی کارخانەی پارسیلۆنی خوڕەم ئاباد، مانگرتنی کرێکارانی سایتی ٣ی پیتڕوشیمی بوشەهر، کۆبونەوەی کرێکارانی پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی جوین- ئیسفەرایهن، کۆبونەوەی کۆمەڵێک لە بازرەسانی وەزاڕەتی نەوت و مەعدەن و توجاڕەت، کۆبونەوەی ناڕەزایەتی هەزاران کەسی خانەنشینی فەرهەنگی لە شارە جۆراوجۆرەکان لە بەردەم مجلیس بۆ چەندەمین جار، کۆبونەوەی ناڕەزایەتی کرێکاران بە ڕەوتی دیاری کرانی لانیکەمی حەقدەست لە بەردەم مەجلیس، کۆبونەوەی زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە كارمهندانی شیرکەتی مخابراتی سەرتاسەری وڵات لەبەردەم مجلیس، کۆبونەوەی خانەنشین کراوان لەبەردەم ئوستانداری لوڕستان، کۆبونەوەی کرێکارانی پاڵاوگەی ستارەی کەنداوی فارس، مانگرتنی کرێکارانی سیمانی خاکستەری تەورێز، مانگرتنی کرێکارانی کاشی کەویری یەزد و بەستنی بڵواری چوونە ژوورەوەی شار لە لایەن کرێکارانەوە، مانگرتنی شۆفیرانی مەجتەمەعی کشت و سنعەتی نەیشەکەری حەفت تەپە و هیتر.
ئەگەرچی ئەمانە تەنیا بەشێکی کەم لە ناڕەزایەتی و خەباتی کرێکاری بوو لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا بۆ داخوازی گەلێکی جۆراوجۆر و شکڵ و شێوەی جیاوازی ناڕەزایەتیەکانیش دەردەخات بەڵام هاوکات وێنایەکی ڕاستەقینە لە ناڕەزایەتی مەوجود لە کۆمەڵگادا پیشان ئەدات. لە جهرگهی ئەم خهباتهدایه کە مەسەلەی دیاری کرانی لانیکەمی حەقدەست دێته گۆڕێ و لەبەر ئەوە پێویستە کە خەبات بۆ زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەست لەگەڵ خەباتی ناڕەزایەتیی کە لە ئارادایە تێكهڵ بكرێت. بهم ئاراستهیهی کە خەبات بۆ زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەست دەبێتە خاوەنی هێز و تواناییهكی گەورە و بەهێز. تەنیا لە ڕێگای خەباتی یەکگرتوانەوەیە کە دەکرێ کۆتایی بەم بارودۆخە فەلاکەتبار و هەژاریە بهێندرێت و ئەم چەرخە عەیبدارە ڕابگیرێت. بەڵام ئەمە خەباتێک نییە کە تەنیا بە پشت بەستن بە تەشەکولەکانی مەوجود بتواندرێت سەرکەوتوانە بچێتە پێش ئەم خەباتە پێویستی بەوە هەیە کە نە تەنیا کرێکاران لە ئاستێکی بەرین و ملیۆنیدا بەڵکوو بنەماڵەکانیشیان لەم مەیدانەی خەباتدا حوزوریان هەبێت، نەتەنیا کرێکارانی شاغڵ بەڵکوو کرێکارانی بێکار و ئهو کرێکارانهی کە مەشمولی قانونی کاریش نابن، ئەو خانەنشینکراوانەی کە مافی خانەنشیان تەنانەت بەشی دابین کردنی بەڕێچوونی نیوەی مانگیان ناکات، دەبێ لەم مەیدانەدا ئامادە بن. و ئەوە ئەو ئەرکە ئەساسیەیە کە لەبەردەم تەشەکولە سەربەخۆکانی مەوجود و هەڵسوراوان و پێشڕەوانی ڕادیکاڵ و سۆسیالیستی چینی کرێکاردایە.