رۆژی 3ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1377، خه‌ڵكی خه‌باتكار و شۆڕشگێری شاره‌كانی كوردستان له ناره‌زایه‌تی به رفاندنی عبهڵڵه ئوجا‌لان، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان پ كا كا كه له ئاكامی پیلانی هاوبه‌شی ده‌زگا جاسوسیه‌كانی توركیه، ئیسرائیل و ئه‌مریكا رفێندرا و ته‌سلیمی توركیه كرایه‌وه، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان. خه‌ڵكی كوردستانی ئێران به حق سه‌باره‌ت به‌م تیرۆریزمه ئاشكرا ده‌وڵه‌تیه ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. كۆماری ئیسلامی كه هیچ كاتێك سیاسه‌ته‌كانی له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه وڵامی موسبه‌تی وه‌رنه‌گرتووته‌وه، كاتێك كه هه‌ستی به‌وه كرد كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه دژی ئینسانیه ناڕازی و توڕه‌ن، به‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمیه‌وه هه‌وڵی دا ئه‌م نارههزایهتیه جه‌ماوه‌ریه به قازانجی خۆی و له پێناو سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تانی توركیه، ئیسرائیل و ئه‌مریكا به كاری بێنێت. به‌ڵام خه‌ڵكی وشیاری كوردستانیش ئامانجی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو له به‌رپا كردنی خۆپیشاندان له دژی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه. رژیمی ئیسلامی سه‌ره‌تا به ره‌سمی رێگای به خۆپیشاندان له رۆژی 3ی ره‌شه‌ممه له شاری سنه دا و وای ده‌زانی كه ده‌توانێت له توڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان دژ به ئه‌م پیلانه به قازانجی خۆی كه‌ڵك وه‌رگرێت و وا نیشان بدات كه خه‌لكی كوردستان له ئیران كێشه‌یه‌كیان له گه‌ل رژیمی ئیسلامی نییه و گۆیا ئه‌و رژیمه دۆست و پشتیوانی خه‌لكی كوردله پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه. به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ووشیاری شاری سنه و باقی شاره‌كانی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای نارهزایهتیهكانهوه ده‌ستی رژیمیان خوێنده‌وه و ده‌رفه‌تی هه‌ر چه‌شنه فریوكاریهكیان له كۆماری ئیسلامی سه‌نده‌وه و جارێكی دیكه نیشانیان دا كه رژیمی ئیسلامی نه ته‌نیا ناتوانێت له پێناوی سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا مانۆڕ به خه‌ڵكی كوردستان بدات و له‌وان وه‌ك ئامرازێك كه‌ڵك وه‌ربگرێت، به‌ڵكوو ئه‌م جۆره سیاسه‌ته به هۆی ووشیاری جه‌ماوه‌ر به دژی خۆی ههلدهگهرێهتهوه.
هێزه‌كانی رژیم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و وه‌ك هه‌میشه به نیگه‌رانی و رق و كینه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌یانڕوانیه خرۆشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شاری سنه و هێزی تایبه‌تیان بۆ بهرهورووبونهوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاماده كردبوو. هێزه‌كانیان چه‌كدار و ده‌ست له سه‌ر ماشه له كوچه و شه‌قامه‌كانی شار دامه‌زراندبوو. خه‌ڵكی ووشیار و مافخۆاز كه له ئامانجه‌كانی رژیمی ئیسلامی تێپه‌ڕ ببوون و له‌م ده‌رفه‌ته‌ش وه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ هێنانه گۆڕێی ئامانجی حهقخوازانهكانی خۆیان كه‌ڵكیان وه‌رگرت و دژ به وه‌زعی مه‌وجود و بۆ دیفاع له ماف و ئازادی پێشێلكراویان گه‌لێك دروشمیان به‌رز كرده‌وه. هێزه‌كانی رژیم كه ته‌حه‌مولی هیچ ده‌نگێكی نه‌یاریان نییه، كاتێك هه‌ستیان به‌وه‌كرد كه ناتوانن خۆ پێشاندانی جه‌ماوه‌ری حه‌قخواز له چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا كۆنتڕۆڵ و به‌ته‌سك بكه‌نه‌وه”، په‌لاماری دڕندانه‌یان برده سه‌ر خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاری سنه و ناره‌زایه‌تی هێمنانه و حه‌ق خوازانه‌ی ئه‌وانیان شه‌ڵاڵی خوێن كرد. هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم ته‌نانه‌ت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هلیكۆپتر ده‌سترێژیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران له شاری سنه. له‌م روداوه دا لانیكه‌م 3 كه‌س له خه‌ڵكی شاری سنه گیانیان به‌خت كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار بوون و ده‌یان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ئهشكهنجهكاگانی رژیم كران.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه رێبه‌رایه‌تی ئه‌وكاتی پ ك كه پێی سیاسه‌تێكی نادروست به‌رانبه‌ر به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له كوردوستانی ئیران به داخه‌وه ههلوستێكی هه‌ڵه‌ی ده‌ربری و به ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك حه‌ره‌كه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی شاری سنه‌ی مه‌حكوم كرد.
ئه‌مڕۆ زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه خه‌ڵكی كوردستان به‌و راستییه گه‌یشتوون كه ده‌وڵه‌تانی سه‌ركوتگه‌ری ناوچه‌كه و له سهرهووی هه‌موویانه‌وه كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها زلهێزه‌كانی جیهان و له‌وانه ئه‌مریكا و باقی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیسته‌كان، چ ئه‌وكات كه ریاكارانه له رۆالهتی دۆست دا خۆ ده‌نوێنن و چ ئه‌وكات كه راسته‌وخۆ دژایه‌تی خه‌باتی خه‌لكی كورد ده‌كه‌ن، له هه‌ر حالدا به شوێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ن و به‌رژه‌وندی ئه‌وانیش له گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی سته‌ملێكراوی كوردستان ناته‌بایه. جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان ئه‌و راستییه‌یان لی حالی بۆه كه رزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و گه‌یشتن به ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی ته‌نیا ده‌توانی به‌رهه‌می ووشیاری شیاسی و خه‌باتی راسته‌وخۆی ئه‌وان بێت.
خه‌باتی دلێرانه‌ی ژنان و پیاوانی رۆژئاوای كوردستان كه موقاوه‌مه‌تی پڕ له حه‌ماسه‌ی كۆبانی دا به لوتكه‌ی خۆی گه‌یشت، به‌ریوه‌چونی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری له كانتونهكاندا، هاوپشتی ئینسانی نێوان پێهاته ئائینی و نه‌ته‌وه‌یی دیكه‌ی دانیشتووی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، سۆزی جه‌ماوه‌ری خه‌لك له هه‌موو جیهانی بۆ لای خۆی راكێشا. به پشت به‌ستن به وه‌ها جێگه و پێگه‌یه‌كه كه ده‌توانین هیوادار بین ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بپارێزرێت و پیلانی دوژمنانیش پووچه‌ل بكرێته‌وه. جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستانی ئیران كه رۆژی 3ی ره‌شه‌ممه‌ی سالی 1377 پشتیوانی خۆیات له بزوتنه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستانی توركیه و دژ به رفاندنی رێبه‌ری پ ك ك ده‌ربری و له رێگه‌یدا له به‌خشینی گیانی خۆشیان درێغیان نه‌كرد، له سالانی رابردوودا له هه‌ر فورسهتێك كه ههلكهونبێت بۆ ده‌ربرینی پشتیوانی مادی و مه‌عنوی و سیاسی له بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه باتی كورد له سوریه كهلكیات وه‌ر گرتۆه.
ئه‌مڕۆ له ساڵرۆژی 3ی ره‌شه‌ممه‌ی 1377ی شاری سنه، یادی سه‌رجه‌م ئه‌و ئازیزانه‌ی كه له‌م رۆژه دا كه‌وتنه به‌ر هێرشی به‌كرێگیراوانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و گیانیان به‌خت كرد پیرۆز راده‌گرین و درود و سڵاوی بێ پایان ده‌نێرین بۆ جه‌ساره‌ت و فیداكاری ئه‌وان و بنه‌ماڵه خۆشه‌ویسته‌كانیان. بێ گومان له سبه‌ی رۆژی رووخانی رژیمی كۆنماری ئیسلامی بریارده‌ران و به‌رێوه به‌رانی روداوی 3ی ره‌شه‌ممه‌ی شاری سنه و سه‌رجه‌م جینایهتهكارانی رژیمی ئیسلامی، له به‌رده‌م دادگای عه‌داڵه‌تی جه‌ماوه‌ر دا محاكمه ده‌كرێن و سزای شایسته‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.