کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نیگەرانی لە ئەمنیەتی ئەخلاقی نییە، ترس لە ئاخێزی جەماوەرییه

رۆژی یەکشەممە ١٩ ی مانگی گوڵان خامنەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرماندەکانی پۆلیس ڕەخنەی لە ” هەنجار شکێنی” و ڕەواجی بە وتەی ئەو ” گوناه” گرت و لەم پێوەندەدا جەختی کردەوە کە ” ئەگەر ئەهمیەتی بەرخورد لەگەڵ ئەم بابەتانە لە بەرخورد لەگەڵ قەمە کێشان زیاتر نەبێت کەمتر نییە.” ئەو هەروەها بە هێزی ئینتیزامی وت کە ” لە بابەتگەلی پێوەندیدار بە ئەمنیەتی ئەخلاقی، نابێ سەرنج بدرێتە دژایەتی کەسانێک خامنەیی هەروەها خوازیاری چاودێری ورد، هەمەلایەنە و بەردەوامی هێزی ئینتیزامی و پەرەگرتنی حوزوری هێزی ئینتیزامی لە سەرتاسەری ئێران و سەقامگر بوونی ئەمنیەت ” لە هەموو ناوچەکانی شوێنی نیشتەجێ بوون و ژیانی خەڵک پەڕاویز خراوی شارەکان، ناوچە دوورە دەستەکان و شارە چکۆلەکان” بوو.یان فەزاسازی ڕەسانەیی”.قسەکانی ئەم دواییەی خامنەیی لە دیدار لەگەڵ فەرماندەکانی پۆلیس لە حاڵێکدایە کە پێکهێنانی ناوەندێک بەناوی ” گەشتی نهێنی” لە تاران بەرەو رووی ڕەخنە لە لایەن دەوڵەتی رۆحانیەوە بۆوە. لە قسەکانی ڕەخنە گراندا وا دەردەکەوێ کە ئەوان نەک نەفسی کۆنترۆڵ کردنی کۆمەڵگا، بەڵکوو پێکهێنانی ناوەندێکی نوێ بەم ئامانجە بە ناپێویست دەزانن. 708
هێندێک لە خاوەن پلە و پایەکانی دەوڵەتی رۆحانی کە خۆیان ساڵانێک لە ناوەند و ئۆرگانە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمدا فەعالیەتیان هەبووە و لە مۆرەکانی سەرکوتی کرێکاران، ژنان، لاوان و خەڵکی ناڕازی بوون، بە بەرز کردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بەم تەرحە، لەوپەری ڕیاکاریدا هەوڵئەدەن تا لە لایەکەوە بڵێسەی ئاگری قینی ژنان و لاوان و خەڵکی بێبەش کۆنترۆڵ بکەن و لە لایەکی دیکەوە سیمای نەرم و موعتەدلی دەوڵەتی رۆحانی لە ڕوانگەی سەرمایەداری رۆژئاوادا بپارێزن. ئەوە لە حاڵیدایە کە هەر ئەم ڕەخنەگرانە لەگەڵ بوونی چەندین گەشتی جۆراو جۆری ڕژیمدا وەک ” گەشتەکانی ئەمر بەمەعروف و نەهی لە مونکەر، گەشتەکانی ئیڕشاد” و هیتردا کە هەر لەم بوارەدا و لەژێر چاودێری دەزگا پۆلیسی و ئەمنیەتیەکانی خودی دەوڵەتی رۆحانیدا فەعالیەت دەکەن کێشەیەکیان نییە.
قسەکانی خامنەیی کە بە بیانوی تەرحی ” گەشتی نهێنی” و لە دەست چوونی ” ئەخلاق” دەکرێن، لە ڕاستیدا هەوڵدانە بۆ پاراستنی مەوجودیەتی ڕژیمی ئیسلامی. ئەم قسانە ڕەنگدانەوەی نیگەرانی سەرانی ڕژیمە لە هەڵچونی قین و توڕەیی پۆنگ خواردوی خەڵکێک کە زیاتر لە چوار دەیەیە سێبەری قورسی هەژاری و بێبەشی و بێ مافی بەسەر ژیانی خۆیەوە تەجرەبە دەکات. خامنەیی و باقی سەرانی ڕژیم بەهەر ڕادەیەک بیانەوێ بە زللە روومەتی خۆیان سوربکەنەوە و ترسیان لە خەڵک بشارنەوە، هیچ لە ڕاستیەکە ناگۆڕێت. گرنگ نییە کە ئەوان دەڵێن چی، گرنگ ئەوەیە کە ئەوان چی دەکەن. نیگەرانی حاکمیەتی ئیسلامی لە ئاخێزی خەڵک و ناڕەزایەتی و خەباتیان دەبێ لە کردارەکانی ئەم ڕژیمەدا بدۆزرێتەوە. ئەوان بە باشیی دەزانن کارێک کە لە بواری داسەپاندنی قانون و ئەخلاقیاتی جێی سرنجی خۆیان لە ماوەی ٣٧ ساڵدا و سەرفی هەزینەیەکی بێ ئەژمار، لەگەڵ لە ئیختیاردا بوونی کۆمەڵیک ئۆرگانی تەبلیغاتی و تۆڕەکانی نوێژی هەینی و تێکەڵ کردنی مەزهەب و ئاموزش و پەروەرش، نەیانتوانیوە ئەنجامی بدەن، ئێستا بە زیاد کردنی گەشتێک بە گەشتەکانی دیکەشەوە ناتوانن بە ئاکامی بگەیەنن. لە ڕاستیدا ئامانجیان بەرلەوەی کە برەودان بە ئەخلاقیاتێکی دیاریکراو بێت، نیشاندانی هێزە لە بەرانبەر خەڵکێکدا کە ئاخێزی سبەی رۆژیان ئەگەرێکی گەلێک چاوەڕوانکراوە لە لایەن ئەوانەوە. لە ڕوانگەی زۆربەی خەڵکی ئێراندا سیاسەت و ئەخلاقی جێی سرنجی ڕژیم قەبوڵ ناکڕیت. ئەم ڕاستیە سەرسەختە کە ئاستی کۆمەڵایەتی بە خۆیەوە گرتوە بە دانانی مەئموری نهێنی بەسەریانەوە لە شوێنە گشتیەکاندا ناکرێ بگۆڕدرێت.
خامنەیی دەورانی پاش خواردنەوەی جامی ژەهری بەرجامی بە شگردی ” نفوز” دەست پێكردوە، تا ڕکەبەرەکانی نێوخۆی ڕژیم وادار بە پاشەکشە بکات. هاوکات لەژێر ناوی خەبات لەگەڵ ناهەنجاریە ئەخلاقیەکاندا، فەزای ترس و تۆقاندن لە کۆمەڵگادا پەرەپێبدات. گرتن و زیندانی کردنی خیابانی و ئەزیەت و ئازاری خەڵک و دخاڵەت لە ژیانی تایبەتی ئەواندا و پێشێل کردنی کەرامەتی ئینسانی لە کۆمەڵگەدا نیشان ئەدات کە کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی و بۆ پتەو کردنی بەندەکانی کۆنترۆڵی کۆمەڵگا ڕێگایەک بێجگە لە سەرکوت لەبەردەم خۆیدا نابینێ.

هەردوو باڵەکەی کۆماری ئیسلامی ئەیانەوێ بە هەزینەی خەڵک دەوام و مانەوەی ئەم حکومەتە بپارێزن. بەرهەمی بانتر بوونی مۆدێلی ئابووری ئەم باڵە بەسەر ئەوی تردا، جیاوازی سیاسەت و بۆچونەکانیان لە بوارە ئەمنیەتیەکاندا، ڕوانینی جیاواز سەبارەت بە شێوەی کۆنترۆڵ کردنی کۆمەڵگا و هیتر، شتێک نییە بێجگە لە دوور خستنەوەی خەڵک لە دەخاڵەت کردن لە چارەنووسی خۆیاندا. یەکێک بە دروست کردنی قەیران و داتاشینی دوژمن و ئەوی دیکە بە دانی وەعدە و بەڵێنی بێ ناوەرۆک و چاوەڕوان هێشتنەوەی جەماوەر، ئامانجی بەردەوام هێشتنەوەی ڕژیمی ئیسلامیە. لە ڕاستیدا نیگەرانی و ترس لە خەباتی بناغە هەڵتەکێنی خەڵکە کە ئەوان بەرەو گرتنە پێشی ئیستراتیژی جیاواز دەبات. نیگەرانیەکانی خامنەیی کە لەژێر ناوی ” مەترسی ئەمنیەتی ئەخلاقی”دا بەیان دەکرێت، نیگەرانیە سەبارەت بە مانەوەی کولیەتی ڕژیمی ئیسلامی بە ئەخلاقیەوە، بە ئابووریەوە، بە سیاسەت و بەگشتی بە هەموو وجودیەوە.