” ئێمە هەموو رۆژێک کە لەماڵ دێینە دەرەوە، بە خۆمان ئەڵێین ڕەنگە ئەمە ئاخرین جار بێت کە ماڵ و منداڵمان دەبینن و ڕەنگە بەشی ئێمەش وەک هاوکارەکانمان کە لەم ڕێگایەدا گیانیان دانا، بێت.” ئەمە قسەی یەکێک لە کرێکارانی لایبیتە لە شارستانی میمەی ئوستانی ئیسفەهان. یەکێکی تر لە کرێکارانی ئەم مەعدەنە دەڵێ:” لەم مەعدەنەدا بەهۆی ئەو دژواریە بوونی كارهكهی بە شێوەی مامناوەند حەفتەی كرێكارێك دهبێته قوربانی.”
کۆبەندی ئەو ئامارە ڕەسمیانەی سەبارەت بە رووداوی شوێنی کار لەم 5 ساڵەی دواییدا نیشانی ئەدات کە هەموو ساڵێک لە شوێنەکانی کار لە ئێران بەشێوەی مامناوەند ٢٦ هەزار جار کرێکاران توشی رووداو دهبن، کە بە شێوەی مام ناوهند زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتیان دەبنە هۆی مردن. دەزانین کە ئامارە ڕەسمیە دەوڵەتیەکان پێوەندی بەو کرێکارانەوهیه كه لەژێر چەتری بیمەی کۆمەڵایەتیدان. لە حاڵیکدا کە ئەو کارگایانەی کە ١٠ کرێکار و کەمتریان هەیە و بەملیۆن کرێکاری تر کە لە مافی بیمە بێبەشن، لە هیچ ئامارێکدا بە حێساب نایەن.ئەگەر لە بەرپرسانی دەوڵەتی و خاوەنکاران بپرسی کە هۆکاری ئەم رووداوانەی لەکاتی کاردا و ئەو هەموو تەلەفاتە گیانییهی لێیدهكهوێتهوه لە چێهوه دەزانن، خێرا قامکیان بۆلای خودی قوربانیانی ئەم رووداوانە درێژ دەکەن و هەموو خەتاکان دەخەنە ئەستۆی کرێکاران و هۆكارێ ئهم رووداوانه به بێ ئیحتیاتی خودی کرێکاران دەزانن. کرێکاران لە ئەزمونی کار و ژیانی رۆژانەی خۆیاندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە کە هۆکاری رووداوە دڵتەزێنەکانی شوێنی کار، لە بنەڕەتدا لە کۆن بوون و نا ئیستانداری بوونی ئامراز و ماشێن ئالات و کەرەسەکانی کار، نەبوونی بەر ڕەسی کردنی دەزگا و ئامرازی پاراستنی کەسی، بەکارنەهاتنی وەسایلی ئیمنی، ئاموزش نەدرانی کرێکارەکان لە لایەن خاوەنکارانەوە لەسەر خاڵە ئەمنیەتیەکان، پیس بوون و نا بێهداشتی بوونی شوێنی کار و پێوەندی ڕاستەوخۆ و رۆژانە لەگەڵ ئالایەندە فیزیکی و شیماییەکان، سەرفەجویی خاوەنکاران لە خستنە بەردەستی وەسایلی ئیمنی لە لایەک و بەند و بەستی خاوەنکاران لەگەڵ چاودێران و ئەو کەسانەی ئەمنیەتی شوێنەکانی کار کۆنترۆڵ دەکەن و بێ تەوەجوهی ئیدارە دەوڵەتیە پێوەندیدارەکان لە لایەکی دیکەوەیە. کرێکاران ئەوە بە باشیی دەزانن کە شیدەتی کار، تولانی بوونی ساعاتی کار، شەو کاری، ئیزافە کاری، ماندویی ئیسترێسی شوێنی کار، بەگشتی، ئەو هۆکارانەن کە زەریبی ئەمنیەتی شوێنی کار دێننە ژێر ئیستانداردی ئیمنی شوێنی کار و ئەگەری روودانی رووداو زیاتر و زیاتر دەکەن.
ئەگەر بڕوبیانوی خاوەنکاران و دەوڵەت ئەوەیە کە کەمتەرخەمی خودی کرێکار دەبێتە هۆی رووداو. بۆچی سەرچاوەی ئەم کەمتەرخەمیانە نادۆزنەوە و چارەسەری ناکەن؟ وای دابنێین ئەم ئیدیعایەی خاوەنکاران و دەوڵەت سەبارەت بە هێندێک لە رووداوەکان ڕاست بن، ئایا هیچ هۆکارێک بۆ کەمتەرخەمی و بێ تەوەجوهی کرێکار بەدەستەوە نییە؟ ئایا ئەم کەمتەرخەمی و بێ تەوەجوهیانەی کرێکاریش بێ بەرپرسیاریەتی خاوەنکار و دەوڵەت لە بەرانبەر سڵامەتی و ئەمنیەتی گیانی کرێکاردا ئیسبات ناکات؟
عەلیڕەزا نەوایی یەکێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری لە وڵام بەم پرسیارە دەڵێ:” یەکێک لە هۆکارەکانی رووداوی کاری لەخوارەوە بوونی حەقدەستە لەبەر ئەوەی کرێکاران ناچارن ئیزافەکاری بکەن یان دوو کار و سێ کار بکەن. بەم جۆرە کرێکارێک کە ناچارە بەجێگای ٨ ساعات کار ١٥ تا ١٨ ساعات لە رۆژدا کار بکات، تەمەکوزی کەمتری لە کاردا هەیە و ئاسیب پهزیرتر دهبێ. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کرێکارەی کە هەستی ئەمنیەتی شوغڵی نییە و لە بەڕێچونی سبەی رۆژی خۆی دڵنیا نییە، زیاتر دەکەوێتە بەر مەترسی رووداوی کار.”
له راستیدا بەشی زۆری رووداوەکانی کار دهكرێت پێشیان پێ بگیرێت. شیاوی پێشگیرین، ئەگەر بێت و یەکەم، سەرمایەداران ناچار بکرێن بە ڕیعایەت کردنی رێ و شوێنی و لانیکەمی ئیستانداردە ئیمنیە نێونەتەوەییەکان، دووهەم، قانون مجازاتی قورس بۆ ڕیعایەت نەکرانی ئەم رێ ز شوێنانه لەبەرچاو بگرێت و سێهەم، ناوەندە کرێکاریەکان بەردەوام بە ئامانجی چاودێری کردن بەسەر ئیجرای ئەم خاڵانەدا بازرەسی بکرێن. بەڵام لە ئێرانی ژێر دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی قانون خۆی یەکێک لەو ئامرازانەیە کە لەدژی کرێکاران بەکاردێت. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنکاران گەلێک ئیمکاناتیان لە ئیختیار دایە تا ئەگەر قانونێکی نێوەناچڵیش بوونی هەبێت کە لە بەرژەوەندی کرێکاراندا تەنزیم کرابێت، بەسەریدا باز بدەن و خۆیان لە قەبوڵ کردنی هەموو جۆرە بەرپرسیاریەتیەک لە بەرانبەر کرێکاری سەدەمە دیتودا بدزنەوە.
وێڕای بارودۆخی نا ئەمنی شوێنی کار کە بەردەوام هەڕەشە لە گیان و سڵامەتی کرێکاران دەکات، نەبوونی خزمەتگوزاری دەرمانی کافی هۆکارێکی ترە کە ئاسەوارەکانی رووداو چەند قات زیاتر دەکات. ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران ناتوانن بۆ قەرەبوی ئەو ئاسیبانەی بەهۆی رووداوی شوێنی کارەوە توشی بوون لە بیمە کۆمەڵایەتیەکان کەڵک وەربگرن. لە هێندێک حاڵەتیشدا کە کرێکاران دەتوانن داوای غەرامەت بکەن خاوەنکاران هەموو هەوڵێک دەخەنەکار تا کرێکاران بە کەمتەرخەم و خەتابار لەقەلەم بدەن و بەم بیانوهش خۆیان لە دانی هەزینەی نەخۆشخانە بپارێزن. قانونی دژی کرێکاری لە زۆربەی ئەم حاڵەتانەدا دێت بە یارمەتی خاوەنکارانەوە. بۆ بەرگرتن لە قوربانی بوون لە ئاوا قەتڵگایەکدا کە سەرمایەداران و دەوڵەت بۆ کرێکارانیان دروست کردوە هیچ ڕێگایەک بێجگە لە هاوپشتی و ڕێکخراو بوون نییە.