کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دیسانیش هێرشی مەئمورانی شارەداری و بەسیج بۆسەر بەساتی هەژارانەی دەستفرۆشان

ئیسنا، هەواڵنێری خوێنکارانی ئێران، هەواڵیدا کە رۆژی دووشەممە ٢٦ ی مانگی ڕێبەندان لە ئاکامی بەرخوردی توندی مەئمورانی شارەداری لەگەڵ میوەفرۆشانی گەرۆکی نزیک درگای چوونە دەرەوەی ئیستگای میترۆی خیابانی شادمان لە تاران ژمارەیەک لە دەستفرۆشەکان بریندار بوون. بەوتەی شاهیدانی عەینی مەئمورانی شارەداری بە ماشێنە شاسی بڵندە بێ ژمارەکانیان کە ئاڕمی شارەدارییان پێوە بوو هاتنە شوێنەکە و سەرنشینەکانیان کە باتوم و ” شۆکەر”یان پێبوو بەبێ هیچ روون کردنەوەیەک کەوتنە گیانی میوەفرۆشەکان و میوەکانیان لێ هەڵڕستنەسەر پیادە ڕەوەکە و پێشێلیان کردن. یەکێک لە دەستفرۆشەکان وتویەتی کە لەم روداوەدا مەئمورانی شارەداری ددان و لوتی کوڕەکەیان شکاندوە و خوشکەزاکەیان بە توندی جەزرەبە داوە و بریندایان کردوە. بەشێوەیەک کە ئەگەر خەڵک دخاڵەتیان نەکردایە لێدان و ئازاردانی مەئمورانی شارەداری لەدژی ئەوان درێژەی دەبوو.
ئەمە یەکەم جار نییە کە مەئمورانی شارەداری کە زۆرتر بەسیجین دەکەونە گیانی دەستفرۆشان لەم شار و ئەوشار. لە هێرشەکانی مەئمورانی شارەداری وبەسیجیەکان بۆسەر دەستفرۆشان لە تاران لە ماوەی ئەم یەکساڵەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون. لەمانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا دەستفرۆشێک لە خوزستان لە ئاکامی ئەم گوشارانەدا دەستیدایە خۆکوژی12744075_642087035941182_4326182719872304228_n.لە ڕاپۆرتی بڵاو بۆوە لە یەکێک لە رۆژنامەکانی ئێوارەی تاراندا سکاڵای دوو کەس لە دەستفرۆشان بڵاو کراوەتەوە: ” زارا” ٣٨ ساڵ تەمەنیەتی. ئەو سەرپەرستی بنەماڵەیە. سەرەتا خۆی لە قسەکردن دەبوێرێ. پێی وایە کە مەئموری شارەداریی. بەڵام کاتێک متمانە بەدەست دێنی، دەڵێ: ئەم کارە نەکەم؟ ئایا ئیزن و مەوقعیەتی وەدەست خستنی پارەم پێئەدەن؟ من دوو کچی مەدرەسەیی و کچێکی دانشگاییم هەیە. هاوسەرەکەم مردوە. پێم بڵێ کە چی بکەم؟ ” ئەحمەد” ٢٢ ساڵە. دەڵێ پارەی کڕین یان ئیجارەی دوکانم نییە، بەڵام ژیانی دایک و خوشکەکەی لەسەر شانی ئەوە. ئەحمەد دەڵێ دەست فرۆشی سەرتاپای ئیسترێس و دەردی سەرە، ئەو نەک بە هەڵبژارادنی خۆی بەڵکو بە ناچاری رۆژگار و باردۆخی ژیانی مەجبور بەم کارە بووە.
لەگەڵ بوونی هەڕەشەی بەردەوام و هێرشێک کە دەکرێتە سەر دەستفرۆشان، هیچ کامیان دڵیان بەکارێک خۆش نییە کە لە رووی ناچارییەوە هەڵیانبژاردوە و هەموویان لەوەی کە ناچارن لە گەرما و سەرمادا نیگەرانی هێرشی مەئموران و لەژێر هەڕەشەی باتومی پۆلیسدا بەیانی تا ئێوارە لە دڵەڕاوکێدا بن، شاکین. ئەمان بێکارانی بەشوێن کارەوەن کە کارێکیان بێجگە لەمە دەست نەکەوتوە.
بەمحاڵەشەوە دوکتور نادر شوکری کارناسی حوقوقی شارەداری تاران لەوپەڕی بێ شەرمیدا دەڵێ:” ئەو دەستفرۆشانەی کە لە میترۆ و یان لە سەر پیادەرەوەکان خەریکی دەستفرۆشی دەبن کەسانێکن کە لەپاڵ کارەکەیاندا، تاوانی دیکەش دەکەن و ناکرێ بەچاوی مرۆڤێکی نیازمەند، سەیریان بکرێت.”
دیاردەی دەستفرۆشی لە ئێران، لە بارودۆخێکدا کە بێکاری لەوپەڕی خۆیدایە و نەکارێکی ڕاستەقینە بۆ کەسانی ئامادە بەکار بوونی هەیە و نە تەئمینێک بۆ بێکاران فەراهەمە، بۆتە ” پیشەی” زۆرێک لە جەماوەری خەڵکی شار و دێهاتەکان لە گوروپە تەمەنیە جیاوازەکاندا. ئەم دیاردەیە، دیار ترین شاخسی عەینی ڕێژەی بێکاری هەموو کۆمەڵگایەکە.
پێشتر کەسانی دەستفرۆش یان کاری پێشتری خۆیان بە هۆکاری جۆراو جۆر لە دەست دابوو، یان توشی بێکاری وەرزی بوون وەک کرێکارانی بیناسازی یان بەشێک لە کەشاوەرزان لە وەرزی پایز و جستاندا. گەلێک لەم دەستفرۆسانە، ئەو لاوانەن کە تازە گەیشتونەتە تەمەنی کاریی و یان دەرسیان خوێندوە و چونەتە زانکۆ بەڵام شانسی ئەوەیان نەبووە کە دەستیان بگاتە کارێکی گونجاو کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ شارەزایی خۆیاندا. ژمارەیەک لەوان ئەو کرێکارە بێکار کراوانەن کە کارەکانیان لەدەست داوە و نەیانتوانیوە کارێکی تر بدۆزەنەوە. ژمارەیەکیشیان، کرێکارانی لەکار کەوتون کە ئیتر ناتوانن کارێکی لە ڕابردودا دەیان کرد بیکەن و هیچ بیمە و تەئمینێکی تریشیان نییە. ژمارەیەکیشیان، ژنان و پیاوانی بە تەمەنن کە هیچ مانگانەیەکیان نییەو یان ئەگەر هەشیانبێت بەشی مەسرەفی ژیانیان ناکات. ژمارەیەکیش، ئەو کەسانەن کە بە کارێکی کە هەیانە ناتوانن ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان ئیدارە بکەن.
سەرجەم دەستفرۆشان، کارێکی سەروسامناداری دایم تەنانەت بە داهاتێکی کەمیشەوەیان پێ باشترە لە کاری دەستفرۆشی. هیچکام بەوە دڵ خۆش نین کە لە گەرما و سەرمادا بە نیگەرانی لە مەئمەران و لەژێر هەڕەشەی بەتومی پۆلیسدا لە بیانیەوە تا ئێوارە خەریکی کاری دەستفرۆشی بن. ئەگەر ئەو لاوەی کە بەشوێن کارەوەیە و ئەو کرێکارە بێکارە و ئەو کەسە لەکار کەوتوەی کە ئیتر نابێ کار بکات، ژیانێکی دابین کراویان هەبوایە؛ نە خۆیان و نە منداڵەکانیان ناچار نەبوون خەریکی دەتفرۆشی بن. کۆماری ئیسلامی نە دەیەوێ و نە دەتوانێ لانیکەمێک لە ژیان بۆ جەماوەری خەڵک فەراهەم بکات تا مەجبور نەبن هەلومەرجێکی بەم شێوەیە بۆ دابین کردنی ژیانێکی مەمرە و مەژی تەحەمول بکەن. ئەگەر ئەو لاوەی بەشوێن کارەوەیە و ئەو کرێکارە بێکار کراوە و ئەو لەکار کەوتوە و ئەو ئینسانە بە تەمەنەی کە ئیتر نابێ کار بکات، ژیانیان دابین بوایە؛ نەخۆیان و نە منداڵەکانیان ناچار نەبوون روو بکەنە کاری دەستفرۆشی. دەستفرۆشی شێوەیەکە لە بێکاری و کارێکی درۆینە و بێ تەئمینە کە بە دڵی کەس نییە و هەموو دەستفرۆشەکان، کارێکی سەروسامانداریان بە داهاتێکی زۆر کەمترەوە لە دەستفرۆشی پێ باشترە.
ئەوە مافی سەلمێندراوی هەموو ئینسانێکی ئامادەی کارە کە کارێکی گونجاو یان بیمەی بێکاری کافیان هەبێت. و ئەوە مافی سەلمێندروای هەموو کەسێکە کە ئەگەر بە ناچاری روویکردە دەستفرۆشی، لە هەموو هێرشێک بۆسەری پارێزراو بێت و ئیمکانی دەرێژەدان بە کار و کاسبی هەبێت.