کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خه‌بات له‌پێناوی بردنه‌سه‌ری حه‌قده‌سته‌كان

ئه‌وه‌ ته‌نیا مانگه‌كانی كۆتایی ساڵ نییه‌ كه‌ قسه‌وباسی لانی كه‌می حه‌قده‌ست دێته‌ گۆڕێ. به‌شی زۆری خه‌باتی كرێكاران به‌درێژایی ساڵ رووی له‌ زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانه‌ و ئه‌وه‌ بۆارێكی گرێنگی خه‌باتی چێنایه‌تی كرێكارانه‌. دیاره‌ له‌ مانگه‌كانی كۆتایی ساڵدا قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ناو كۆروكۆمه‌ڵه‌ كرێكارییه‌كاندا گه‌رمتر ده‌بێت. نۆێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن كاره‌كان و ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی ده‌سكردی ده‌وڵه‌ت له‌و مانگانه‌ی كۆتایی ساڵدا سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی لانی كه‌می حه‌قده‌ست بڕیار ده‌ده‌ن.
عه‌لی خۆدایی ئه‌ندامی شۆرای عالی كار له‌ ووتوێژیكتا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنیری ئێلنا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی ٣شه‌ممه‌ ٢٧ی ڕێبه‌ندان یه‌كه‌م كووبۆنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕایه‌ بۆ دیاری كردنی لانی كه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٥ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
شورای عالی كار دامه‌زراوێكه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ نوێنه‌ڕانی رژیم، نوێنه‌ڕانی خاوه‌نكار و به‌ناو نوێنه‌ڕانی كرێكاران. نوێنه‌ڕانی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ وه‌ڵامی داخۆازی كرێكاران به‌ ده‌ركردن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ و زیندان ده‌ده‌نه‌وه‌. له‌ ناو شورای عالی كاریشدا به‌هه‌موو تۆاناوه‌ پشتیوانی له‌ بۆچوونی خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ن. ئاسایی كه‌ نوێنه‌ڕانی خاوه‌نكارانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ بۆیان بكرێت حه‌قده‌سته‌كان كه‌م كه‌نه‌وه‌ و قازانجی زیاتر ببن. ئه‌وانیش كه‌ به‌ناوی نوێنه‌ڕانی كرێكاران دیاری كراوه‌ن، نۆكه‌ڕانی سه‌رمایه‌دارانن له‌هه‌ر دوو به‌شی ده‌وڵه‌تی و خسووسی. هه‌ر سێ لایه‌ن ده‌ست ده‌ده‌ن ده‌ستی یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌می حه‌قده‌ست به‌چه‌ند قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دیاری بكه‌ن.648

پێویسته‌ بووتریت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش هه‌ر ئه‌و شورای عالی كاره‌ دوو كووبۆنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ برد. بۆ ووته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م دوو كووبۆنه‌وه‌یه‌، هه‌موو قسه‌وباسه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری گیروگرفته‌كانی خاوه‌نكارانن سووراوه‌ته‌وه‌. به‌ناو نوێنه‌ڕانی كرێكارانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ ئه‌م گیروگرفتانه‌یان به‌ڕه‌سمی ناسیووه‌، ووتۆیانه‌ باشتر وایه قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و برێاردان بخرێته‌ ئه‌ستووی مه‌جلیسی شورای ئێسلامیه‌وه‌. به‌پێی ماده‌ی ٤١ی قانوونی كاری دژی كرێكاری رژیمیش بێت، پێویسته‌ لانی كه‌می حه‌قده‌ست له‌ڕووی ڕاده‌ی چوونه‌سه‌ری ته‌وه‌ڕۆم و ڕاده‌ی گران بوونی پێداویستیه‌ سه‌ڕه‌كیه‌كانی كرێكاران دیاری بكرێت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م یاسایه‌ی رژیمیش به‌ڕێوه‌ ناچێت و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م شورایه‌ فورمالن و لانی كه‌می حه‌قده‌ست به‌ ئێراده‌ی سه‌رمایه‌دارانن دیاری ده‌كرێت. ساڵی ڕابردوو لانی كه‌می حه‌قده‌ست ٧١٢٤٢٥ تمه‌ن دیاری كرا، كه‌ ئه‌وه‌ ١٧ له‌ سه‌د له‌ لانی كه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی پێشوو زیاتر بوو. ئه‌وه‌ له‌حاڵیكدا بوو كه‌ به‌رپرسانی رژیم خۆیان دانیان به‌وه‌ دانا بوو كه‌ به‌پێی چوونه‌ سه‌ری هه‌زینه‌ی پێداویستیه‌ سه‌ڕه‌كییه‌كان ده‌بوایه‌ ئه‌م حه‌قده‌سته‌ لانی كه‌م ٢ ملیۆن و ٢ سه‌د هه‌زار تمه‌ن بۆایه‌. واتا لانی كه‌می حه‌قده‌ست ده‌كات به‌ ٤ یا ٥ ئه‌وه‌نده‌ له‌ژێر هێلی هه‌ژاریدا.
رژیمی كۆماری ئێسلامی له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئیدیعا ده‌كات كه‌ به‌ لاچوونی سزا ئابووریه‌كان، بارودوخی ژیان و به‌ڕێوه‌ چوونی كرێكاران باشتر ده‌بێت. ده‌بێنین كه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌و رژیمه‌ هه‌موو ئیمكاناتی خۆی ده‌خاته‌ كار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ده‌وڵه‌تی و خسوسی زۆرترین قازانج له‌كاری كرێكاران كۆ كه‌نه‌وه‌. ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندێك له‌نێوان “حه‌قده‌ست و ته‌وه‌ڕۆم” نیشان بده‌ن و بڵێن كه‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست خۆی له‌ خۆیدا قودره‌تی خه‌ریدی كرێكاران دێنێته‌ خوارێ. ڕاده‌ی سه‌رمایه‌گوزاری داده‌به‌زێت و بێكارێكی به‌ڕێن ڕوو له‌ وڵات ده‌كات. ئه‌وان به‌ هێنانه‌ گۆڕێ قسه‌وباسگه‌ڵێكی له‌م چه‌شنه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كرێكاران له‌ خه‌بات بۆ بردنه‌ سه‌ری حه‌قده‌سته‌كانیان په‌شیمان كه‌نه‌وه‌.
به‌پێی لێكۆلێنه‌وه‌یه‌ك كه‌ كراوه‌ له‌ماوه‌ی ٣٦ ساڵی ڕابردوودا، قیمه‌تكان له‌بازار به‌شیوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی ٥٠٠ به‌ڕابه‌ر زیادی كردووه‌. كه‌ چی له‌م ماوه‌یه‌دا ڕاده‌ی حه‌قده‌سته‌كان ته‌نیا ٢٥٠ به‌رابه‌ر زیادی كردووه‌. ئه‌وه‌ به‌و مه‌عنایه‌یه‌ كه‌ قۆده‌ڕه‌تی كڕێنی كرێكاران به‌ نیوه‌ گه‌یشتووه‌. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ بووتڕێت كه‌ هۆكاری گرانی و ته‌وه‌ڕۆم هیچ په‌یوه‌ندێكی به‌ چوونه‌سه‌ڕه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان نه‌بووه‌ و نییه‌. جگه‌ له‌وانه‌ چوونه‌ سه‌رو هاتنه‌وه‌ خۆاری حه‌قده‌سته‌كان كاریگه‌رێكیان له‌سه‌ر ئه‌رزشی كالای به‌رهه‌م هاتوو نییه‌. ئه‌رزشی كالایه‌ك به‌پێی “زه‌مانی كار”ێك كه‌ سه‌رفی كراوه‌ دیاری ده‌بێت، نه‌ك له‌ڕووی ڕاده‌ی حه‌قده‌ستێك كه‌ خاوه‌نكار به‌ كرێكارانی ده‌دات. ئه‌گه‌ر بۆ به‌رهه‌م هێنانی كالایه‌ك نزیكه‌ی ٥ سه‌عات كار پێویست بێت ئه‌رزشی ئه‌و كالایه‌ برێتیه‌ له‌ ئه‌رزشێك كه‌ له‌ماوه‌ی ٥ سه‌عات كاردا خۆلقاندوویه‌تی. ئه‌رزشی كه‌ڕه‌سه‌ی خاو و قه‌ره‌ بووی فه‌رسایشی ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مێنان، ده‌چنه‌ سه‌ر قیمه‌تی كالاكه‌. هه‌روه‌ها ڕاده‌ی هه‌زینه‌ی ئه‌نرژێك كه‌ سه‌رفی به‌رهه‌م هێنانی كالاكه‌ كراوه‌، ده‌گوزارێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كالای به‌رهه‌م هاتوو.
له‌بارودوخێكدا كه‌ گرانی، بێكارسازی، نه‌دڕانی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌كاتی خۆیدا، نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی و بیمه‌ی بێكاری، كرێكارانی به‌توندی خستووته‌ ژیر گۆشاره‌وه‌، خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ و سه‌رتاسه‌ری بۆ بردنه‌سه‌ری حه‌قده‌سته‌كان حه‌ڕه‌كه‌تێكی گه‌ڵێك گرینگ و حه‌یاتییه‌.