کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەوانیی ڕامشیر

ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەوانیی ڕامشیر 3

کرێکارانی شارەوانیی ڕامشیر ماوەی پێنج مانگە مووچە و شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە و ڕووبەڕووی قەیرانی توندی بژێوی ژیان بوونەتەوە؛ هاوکات ماوەی پێنج بۆ شەش مانگە پارەی بیمەکانیشیان نەدراوە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەم کرێکارانە ماوەی چەندین مانگە تووشی کێشەی وەرنەگرتنی مووچە هاتوون و بەهۆی نەدانی شایستە داراییەکانیان، ژیانی ڕۆژانەیان کەوتووەتە مەترسییەوە. هەروەها ڕێکخراوی بیمەش بەهۆی پێنەدانی پشکەکان لەلایەن شارەوانییەوە، خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئەو کرێکارانە سنووردار کردووە.