کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی لە شەهریکورد و نەوشەهر

لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی لە شەهریکورد و نەوشەهر 3

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی لە دوو شاری جیاوازی ئێراندا بە تۆمەتی تاوانی کۆمەڵایەتی لە سێدارە دراون. ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی «سلێمان دێهکوردی» و «سامان موختاری» لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو.