کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی دەرکردن لە خوێندکارانی زانکۆی بیرجەند

هەڕەشەی دەرکردن لە خوێندکارانی زانکۆی بیرجەند 3

ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی بیرجەند کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤دا کردووە، لەلایەن بەشی حەراسەت و لیژنەی دیسپلینی زانکۆوە هەڕەشەی دەرکردن، هەڵپەساردنی خوێندن و تەنانەت دەستبەسەرکردنیان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیکەی یەک مانگە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی بیرجەند (ناوەندی پارێزگای خۆراسانی باشوور) کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا بەشدار بوون، لەلایەن بەرپرسانی زانکۆوە دەستنیشان کراون و بۆ بەشی حەراسەت و لیژنەی دیسپلین بانگهێشت کراون. بە وتەی خوێندکاران، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی هەر چەشنە ناڕەزایەتییەک، هەڕەشەی دەرکردن لە زانکۆ، ڕاگرتنی کاتیی خوێندن و ڕادەستکردنی پەڕاوی دۆسیەکانیان بە ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران لێ کراوە.