مەحبووبە ڕەحمانیڕاد، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری پەردیس، لەلایەن لقی ٢٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی ئەمنی بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و پێدانی ٥٨٠ ملیۆن تمەن سزای دارایی سزا درا.
بەگوێرەیئەوبڕیارەیکەلەلایەنلقی٢٥یدادگایشۆڕشیتارانەوەبەسەرۆکایەتییدادوەرئیبراهیمیدەرکراوەوبەمەحبووبەڕەحمانیڕادڕاگەیەندراوە،ناوبراوبەتۆمەتی «چالاکیی پڕوپاگەندەیی دژی دەسەڵات» بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە بەشێکی دیکەی هەمان دۆسیەدا، بە تۆمەتی «دەستێوەردانی نایاسایی لە کاروباری پزیشکی»دا، سزای بژاردنی ٥٨٠ ملیۆن تمەن (٥ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن ڕیاڵ)ی بەسەردا سەپێنراوە.
