کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی باوک و کوڕێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە سەردەشت

دەستبەسەرکردنی باوک و کوڕێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عوسمان قادری و بەختیار قادری (کوڕی)، خەڵکی گوندی «سوێروێ»ی سەر بە ناوچەی ڕەبەتی سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە ورمێ گواسترانەوە.

ڕۆژیدووشەممە٢یسەرماوەز،عوسمانقادریتەمەن٥٠ساڵوبەختیارقادریکوڕیتەمەن٢٦ساڵوخێزاندار،لەشاریسەردەشتلەلایەنهێزەکانیئیتڵاعاتیسوپاوەدەستبەسەرکران. بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارە نزیکەکان لە بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە، دەستبەسەرکردنیان بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەردووکیانیان بۆ شاری ورمێ گواستووەتەوە.