هەڵمەتی ساڵانەی «زاگرۆسانە» بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان و بە بەشداریی دەیان ڕێکخراوی مەدەنی، گرووپی شاخەوانی، وەرزشی و کۆمەڵێک هاووڵاتیی ژینگەدۆست، لە شاخەکانی سەرچنار لە شاری سەقز بەڕێوە چوو. لەو هەڵمەتەدا سەدان نەمام و دەنکە بادام چێندران. لەم هەڵمەتەدا چەندین سرود و وتار، شیعر و گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی پێشکەش کران. هەروەها، چەندین کەسایەتی و چالاکی بواری ژینگە لە وتارەکانیاندا باسی گرنگیی پاراستنی ژینگە، دارستان و لێڕەوارەکان، پەرەپێدانی کولتووری چاندنی نەمام و پاراستنی پاکوخاوێنیی سروشتیان کرد.
