کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی قورس لە بەردەم فەرمانداریی ڕاسک

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی قورس لە بەردەم فەرمانداریی

کۆمەلێک لە شۆفێران و خاوەن مینی‌باس، کامیۆن و ئۆتۆمبێلی دامپتەر لە شارستانی ڕاسک، لە ناڕەزایەتی بەردەوامبوونی بڕینی ١٠ مانگەییی سهمیەی سووتەمەنی، لە بەردەم فەرمانداریی ئەم شارستانە گردبوونەوە.

ئەم گردبوونەوە ناڕەزایەتییە پاشان ئەوە پێکهات کە لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٤ەوە، سهمیەی سووتەمەنیی نزیکەی ٣٥٠ مینی‌باس و ئۆتۆمبێلی قورس لە ناوچەکانی جەکیگور، پێشین و ڕاسک بڕاوە.ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لەم کۆبوونەوەیەدا پیشان دەدەن کە خاوەن و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی، داوای وەڵامدانەوەی بەرپرسان و گەیشتن بە داواکارییە پیشەییەکانی خۆیان دەکەن.