کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی موخابەرات لە ١٠ شاری ئێران

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی موخابەرات لە ١٠ شاری ئێران 3

رۆژی دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، خانەنشینانی موخابەرات لە شارەکانی کرماشان، بیجار، ڕەشت، هەمەدان، تاران، مەشهەد، زەنجان، ئیسفەهان، ئیلام و سنە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

خانەنشینکراوانی ناڕازی لە درێژەی گردبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە دۆخی ناجێگری ئابووری لە ئێراندا کرد و خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەستەکان بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان بوون. هەروەها خانەنشینکراوان دوای جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێنمایی ٨٩/٢٤، گونجاندنی مووچەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیانی ڕۆژانە و تەندروستیی خۆیان دەکەن.