رۆژی ڕابردوو، کرێکارانی بەشی حەراسەتی شارەداری ماهشەهر دژ بە خراپی دۆخی شۆغلی و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەندین ساڵە کە داوای مافە یاساییەکانی خۆیان لە شارەداری دەکەن بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە و هیچ بەرپرسێک هەنگاوی بۆ وەدیهاتنی داخوازییەکانیان نەناوە. هەروەها ئەو هاووڵاتییانە سەبارەت بە بوونی جیاوازی نێوان خۆیان ناڕەزایەتییان دەربڕێوە و خوازیاری ڵابردنی جیاوازییەکان بوون.
