کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆتایی هاتن لە مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج

کۆتایی هاتن لە مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی

بە پێی دوایین زانیارییەکان، “مەسعوود فەرهیختە و زەرتۆشت ئەحمەدی” دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج کۆتاییان لە مانگرتنەکەیان هێنا.

بە وتەی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو بەندکراوە پاش داواکاری مەدەنی بۆ کۆتایی پێهاوردنی مانگرتنەکە، کۆتاییان لە مانگرتنەکە هێناوە. بەڵام هێشتا داخوازییەکانیان وەدینەهاتووە و ڕێگەیان پێ نەدراوە لەگەڵ بنەماڵەکانیان پەیوەندی بگرن.