کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران

دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران 2


ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بە وتەی ئەو ڕێکخراوە، لە درێژەی مانگی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی ئێران ۹۹ هەزار بەرمیل کەم بووەتەوە و بۆ ۱ ملیۆن و ۹٥۷ هەزار بەرمیل دابەزیوە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ۳ ملیۆن بەرمیل بووە. هاوکات لەگەڵ دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران، بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکەدا گەشەی کردووە.