کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادبوونی بەندکراوێک لە گرتوخانەی ئێڤین

ئازادبوونی بەندکراوێک لە گرتوخانەی ئێڤین 3


لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی «ئازاد پەیکەریفەر» پاش کۆتاییهاتنی ماوەی بەندکرانەکەی لە گرتوخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ۲۲ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۲ی هەتاویدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتوخانەی ئێڤین کرا. دواتر ناوبراو لەلایەن لقی ۲٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئیمان ئەفشاری» بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات، سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر حوکمەکەی کەم کرایەوە.