بەپێی ئەو وێنانەی دەستمان کەوتوون، لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەت لە سەردەشت، دەیان ئۆتۆمبێل لە نۆرەی وەرگرتنی سووتەمەنیدان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە، زۆربەی جۆرەکانی سووتەمەنی، لەوانە بەنزین، بەهۆی ئاستەنگەکانی بەردەم هاوردەکردن ڕووی لە کەمی کردووە.
