بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ۱۰ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی «ژینا ئەمینی» نادیارە. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ڕەزبەر لە گوندی «نێگل» سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو ڕەوانەی گرتوخانەی ناوەندیی شاری سنە کراوە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
