کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تێکشکاندنی بەلەمێکی سەربازیی کۆماری ئیسلامی لە کەنداوی عومان لەلایەن ئەمریکاوە

تێکشکاندنی بەلەمێکی سەربازیی کۆماری ئیسلامی لە کەنداوی عومان لەلایەن

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە بەلەمێکی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە کەنداوی عومان بە ئامانج گرتووە و تێکیان شکاندووە.
بە وتەی سێنتکۆم، بەلەمەکە بە مەبەستی سیخوڕی و دیاریکردنی ئامانج بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کرابوو. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە سەرجەم کارمەند و هێزەکانی سەر بەلەمەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.