ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی داوای دروستکردنی گوشاری بەپەلەی دیپلۆماسی دەکات بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان و لێپێچینەوە لە پێشێلکارییە بەرینەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران.
لە بەیاننامەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی نێوان ٨ تا ١٣ی ڕەزبەردا، ٥ کەسی بە پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکان لە پرۆسەیەکی نادادپەروەرانە و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر لەسێدارە داوە. هەروەها هاتووە کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٤ خۆپیشاندەر لەسێدارە دراون و مەترسیی لەسێدارەدان لەسەر دەیان کەسی دیکەش بەردەوامە.
