لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە ناوچەی مێهرستان (سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان)، فەرماندەیەک و چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
بەپێی زانیارییەکان، “ئەفسانە عەقیلا“، کە فەرماندەیی بەشێک لە هێزەکانی ئەو ناوچەیەی لە ئەستۆ بوو، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە. هەروەها لە هێرشێکی جیاوازدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە هەمان ناوچە، چەکدارێکی دیکەی دەسەڵات کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
