کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی کۆمپانیای ئاو لە ئازەربایجان

ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی کۆمپانیای ئاو لە ئازەربایجان 3

حەقدەست و مووچەی ٧٥ کرێکاری گرێبەستی سەر بە کۆمپانیای ئاو لە پارێزگای ئازەربایجان بۆ ماوەی چەندین مانگە نەدراوە.
بە وتەی کرێکاران، ماوەی ٦ مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، بەرپرسان وەڵامیان نادەنەوە. کرێکارە ناڕازییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە لە سایەی گرانیی بێوچان و هەڵاوسانی ئابووری، توانای دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکانیان نەماوە.