کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن لە خواردنی حەمزە سواری لە زیندانی قزلحیساری کەرەج

مانگرتن لە خوادنی حەمزە سواری لە زیندانی قزلحساری کەرەج 2 2

“حەمزە سواری“، بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە زیندانی قزلحیساری کەرەج، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “موختار ئەلبۆشۆکە” دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
موختار ئەلبۆشۆکە کە لە زیندانی ئەراک ڕاگیراوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی جێبەجێ نەبوونی داواکارییەکانی مانی لە خواردن گرتبوو. حەمزە سواری سەرەڕای ناجێگیریی باری تەندروستی و تووشبوونی بە چەندین نەخۆشی، بۆ دەربڕینی هاوپشتی، مانگرتنەکەی دەستپێکردووە.