بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ٤ بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی ئێران بە تۆمەتی سیاسی و تاوانی تر لەسێدارە دراون.
هەریەک لە “حەبیب ڕەخمشا” و “سالار ڕەشیدزادە” لەگەڵ بەندکراوێکی تر بە ناوی “فەرشید” (نازناوی نادیارە)، پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو کە لەم رۆژانەدا حوکمەکانیان جێبەجێ کرا. هاوکات “عەلی سینا مستەفەوی“، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بە تۆمەتی ناردنی وێنە و ڤیدیۆ بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەر لە زیندانی کرمان لەسێدارە درا.
