کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت کرانی چالاکوانێکی مافی ژنان بۆ دادگای سنە

بانگهێشتکرانی چالاکێکی مافی ژن بۆ دادگای شاری سنە 2 2

بەپێی هەواڵەکان، “شەهرزاد ڕەزایی“، چالاکوانی مافی ژنان لە شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە ناچار کراوە خۆی ڕادەستی ناوەندە قەزاییەکان بکات.
ناوبراو لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ڕابردوودا دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، لقی چوارەمی دادگای سنە بە ناردنی ئاگادارییەک داوای لێکردووە کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا خۆی ڕادەستی ناوەندە قەزاییەکان بکات.