کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان 2 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچ کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “کاوە مۆنتەزری” و “عەتا قۆبادی” خەڵکی کامیاران، و “کیانووش محەممەدی” خەڵکی شاری بۆکانن، کە بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەو شارانە کراون. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.