کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزەکردنی جاددەی زاهدان-خاش لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم

میلیتاریزەکردنی جاددەی زاهدان خاش لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم

پاش تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی سپای پاسداران لەگەڵ کەسانی چەکدار لە ناوچەی تەفتان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە نیشتەجێ کردنی ژمارەیکی زۆری لە هێزەکانی لە جاددەی زاهدان–خاش، هەوڵی داوە کە کەشێکی توندی ئەمنی لەو ناوچەیە دروس بکات.

بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرتاسەری ئەو جاددە بە چەک و کەرەستەی سەربازی قورس بە مەبەستی ڕێگری لەو کەسانە، نیشتەجێ کراون.  شایانی باسە کە بە پێی ئامارەکان، لە دوایین تێکهەڵچوونەکانی سپای پاسداران لەگەڵ ئەو کەسانە، زیاتر لە 20 هێزی ڕژیم کوژران یان بریندار و ژمارەیکیش ئۆتۆمۆبیل و کەرەستە سەربازییەکانیان بەقێندرانەوە.