کۆمەلێک لە خوێندکارانی زانکۆی ئازاد لە تاران، رۆژی ڕابردوو بە بەرێوە بردنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە بوونی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.
ئەو خوێندکارانە لە وتنەوەی دروشم ناڕەزایەتی ڕاستەوخۆیان دژ بە کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای بوونی کەشی توندی ترس و ئەمنی لە تاران، هیچ ترسێکیان بۆ درێژەپێدان بۆ ناڕەزایەتی نیە و لە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبن.
