لە رۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی 8 هاووڵاتی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە زیندانە جیاوازەکانی ڕژیم، جێبەجێ کراوە.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “ئەحمەد بازوەند، میلاد سەفەری، ئیبراهیم خزلی، ئەحمەد ڕەزا زیوەری، سادق حاتەمی، مەسعوود خودایاری، بێهنام مۆزەفەر زادە و میهدی ڕەنجبەران” کە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە رۆژانی ڕابردوودا حوکمەکانیان لە زیندانەکانی تەورێز، ڕەشت، سمنان و خۆرەئاوا جێبەجێ کراوە.
