لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بەلوچ لە ناوچەی فاریاب و شاری زاهدان کەوتوونەتە بەر پەڵاماری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی زانیارییەکان، “مەیسەم بامری” خەڵکی شارستانی فاریاب سەر بە پارێزگای کرمان، بووە بە ئامانجی هێزەکانی ڕژیم و گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە کە بەرپرسانی ئەمنی کرمان ناوبراویان بە بەشداربوون لە کوشتنی یەکێک هێزەکانی ڕژیم کە لەم دوایین تێکهەڵچوونە سەربازییەکاندا کوژرابو ، تاوانبار کردووە. لە لایەکی دیکەوە، دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد و عەزیز ریگی” لە ناوچەی “فەلەکە کووزە“ی زاهدانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
