بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “حەسەن سالمی” هاووڵاتی تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی ناوچەی شادگان سەر بە پارێزگای خوزستان، بە کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی شیبانی ئەهواز ئازاد کراوە.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی چالاکی لە سۆشیال میدیا و تەبلێغ دژ بە ڕژیم، حوکمی 1 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ڕێککەوتی 20ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، ماوەی بەندکرانەکەی کۆتایی پێ هاتووە.
