«مۆحسین ڕەزایی»، لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لە چاوپێکەوتنێکدا هەڕەشەی لە ژێرخانی ئابووریی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ئەمریکا دژ بە ئێران، هەموو ژێرخانە دیجیتاڵییەکان، ناوەندەکانی داتا و ژیریی دەستکرد دەبنە ئامانجی کۆماری ئیسلامی. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان لە گەرووی هورمز، ڕۆژانە ٥ بۆ ٦ کەشتیی نەوتهەڵگر دەکەنە ئامانج. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژی و هەڕەشە لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
