کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی کۆمپانیای پەیوەندییەکان (موخابەرات) لە چەندین شاردا

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی کۆمپانیای پەیوەندییەکان موخابەرات

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە چەند شارێکی ئێران دژ بە تاڵانکردنی سەرمایەکانی ئەو کۆمپانیایە لە لایەن سوپای پاسداران و هەروەها دۆخی خراپی گوزەرانیان گردبوونەوە.
ناڕازییان لە شارەکانی کرماشان، ئەهواز، سنە و خوڕەمئاوا بە بەرزکردنەوەی پلاکاردی ناڕەزایەتی و وتنی دروشم، دژ بە سیاسەتەکانی سوپای پاسداران هاتنە دەنگ و جەختیان لەوە کردەوە کە سەرەڕای تەنگژە ئابوورییە سەختەکانی ژیانی خەڵک، داهاتەکانی کۆمپانیا بۆ باشترکردنی ژیانی کارمەندان و خانەنشینان خەرج ناکرێت.