لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ هاووڵاتی کە ٣ کەسیان هاووڵاتیی بەلووچ بوون، بە تۆمەتی «ئەمنی» و «تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان» لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، «عومەر دروستکاران» تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شارستانی ڕاسک، یەکێک لە بەندکراوانی سیاسیی بەلووچستان، لە زیندانی ناوەندیی شاری زاهیدان لەسێدارە درا. هەروەها سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی «مەهدی میرزایی»، «ئەمین خاجە نیزامی» و «حەبیبوڵڵا قەنبەرزهی» بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو و حوکمەکەیان لە زیندانەکانی کرمان و هەمەدان جێبەجێ کرا.
