کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان و بانە

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بۆکان و بانە 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچ کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی «بێهزاد ئیبراهیمپوور» خەڵکی بۆکان و «مەحیەدین بانەڕێزی» خەڵکی شاری بانە، بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون. سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.