بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو هاووڵاتییە کە ناوی «کەیوان ڕەسووڵی ئازەر»ە، تەمەنی ٤٣ ساڵ و باوکی منداڵێکە، مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی قورس تا کاتی دادگاییکردنی ئازاد کرا. ناوبراو دواتر لە دادگا بە تۆمەتی «ناردنی زانیاری بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات» دادگایی کرا و لە لایەن لقی ١ی دادگای شاری شنۆ بە سەرۆکایەتیی عەلی ئەنساری حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
