ڕۆژی ڕابردوو، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، بۆ جارێکی تر کەوتە بەر پەلاماری کۆماری ئیسلامی.
بەپێی هەواڵەکان، ناوەندی نیشتەجێبوونی ئەم بنەماڵانە کەوتووەتە بەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ی کۆماری ئیسلامییەوە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، قەبارەی زیانەکان دیاری نەکراوە.
