کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی پێشمەرگە و دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری بانە

گیان لەدەستدانی پێشمەرگە و دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری بانە

ڕۆژی شەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥، کاک ڕەحیم کافەچی، ناسراو بە «ڕەحیمی کۆمەڵە»، پێشمەرگەی ساڵانی ١٣٥٩ و ١٣٦٠ی کۆمەڵە، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا و دوای ماوەیەک نەخۆشیی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد. ناوبراو بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، لە گۆڕستانی سلێمان‌بەگی بانە بە خاکی پیرۆز ئەسپێردرا.
کاک ڕەحیم کافەچی لە گوندی دۆڵهەرزن لەدایک ببوو و ساڵانێکی زۆری تەمەنی لە شاری بانە بەسەر بردبوو. ناوبراو کە لە ساڵانی ١٣٥٩ و ١٣٦٠دا لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا خەباتی کردبوو، کەسایەتییەکی خۆشەویست و خۆشناو بوو. خۆشەویستیی بۆ کۆمەڵە و باوەڕی بە ڕێبازەکەی لە تەواوی ژیانیدا بەردەوام بوو. کۆچی دوایی ناوبراو جێگەی بەتاڵییەکی گەورەی لەنێو هاوڕێیان و ناسیاوانیدا بەجێهێشت. یادی کاک ڕەحیم کافەچی، خەبات و خۆشەویستییەکەی بۆ کۆمەڵە هەمیشە لە یادەوەریی دۆستان و هاوڕێیانیدا زیندۆە.